riklam

ئەمڕۆ لە مێژوودا

جیهان 09:29 AM - 2022-11-07
 ئەمڕۆ لە مێژوودا

ئەمڕۆ لە مێژوودا

7 نۆڤەمبەر
رووداوەكان
1492: نەێزەكی (ئینسایشام) دەدات بە زەویدا لەكاتی نیوەڕۆدا، لە كێڵگەیەكی گەنم لە دەرەوەی ئەلزاس لە فەرەنس.
1916: هەڵبژاردنی خاتوو (جانیت راكین) بۆ ئەندام لە كۆنگرسی ئەمریكی، كە بوو بە یەكەمین ژن ئەو پۆستە وەربگرێت.
1917: شۆڕشی ئۆكتۆبەر هەڵگیرسا و بەلشەفیەكان لە روسیا دەسەڵاتیان گرتەدەست.
1917: هێزەكانی بەریتانیا بە سەرۆكایەتی جەنەڕال (ئیدمۆند ئەلنبی) توانیان دەست بگرن بەسەر هەرێمی غەززە لە فەلەستین لە دەستی عوسمانیەكان.
1919: دەستگیركردنی زیاتر لە 10 هەزار شیوعی و گێرەشێوێن لە 23 شاری ئەمریكی.
1920: (بەتریك تیخۆن) بەیاننامەیەكی دەركرد بۆ دروستبوونی كەنیسەی روسی ئەرسۆزكسی لە دەرەوەی روسیا.
1949: مەلیكی میسر فاروقی یەكەم، بڕیارێكی دەركرد بۆ هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان و ئەنجامدانی هەڵبژاردنی نوێ.
1956: كۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان رازیی بوو بە بڕیارێك كە داوادەكات لە شانشینی یەكگرتوو و فەرەنسە و ئیسرائیل كە بە پەلە بكشێنەوە لە میسر دوای ئەوەی داگیركرابوو.
1962: رێكەوتن لەنێوان ویلایەتە یەكگرتووەكان و یەكیەتی سۆڤیەت كە بەو پێیە كەشتیە ئەمریكەكان لە رێی دەریاوە پشكنین بكەن لە موشەكە روسیەكان كە بڕیارە لە كۆبا پاشەكشەیان پێ بكرێت.
1972: سەرلەنوێ هەڵبژاردنەوەی (ریچارد نیكسۆن) بە سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكان بۆ ماوەی سەرۆكایەتی دووەم.
1973: میسر و ویلایەتە یەكگرتووەكان دەستیانكردەوە بە پەیوەندی دیبلۆماسی تەواو دوای ئەوەی كە بۆ ماوەی 6 ساڵ پچڕابوو، لە ساڵی 1967ز وە.
1983: سەرۆكی جەزائیر (شازلی بن جەدید) هەستا بە سەردانی رەسمی بۆ فەرەنسا كە یەكەمین سەرۆكی جەزائیری بوو لە رۆژی سەربەخۆییەوە سەردانی فەرەنسا بكات.
1985: سەرۆكی لیژنەی راپەڕاندنی رێكخراوی رزگاریخوازی فەلەستینی (یاسر عەرەفات) لە قاهیرە ئیدانەكردنی خۆی راگەیاند بۆ هەموو شێوەكانی تۆقاندن، بەڵام جەختی لەسەر مافی فەلەستینیەكان كردەوە لە رووبەڕووبوونەوەی ئیسرائیلی داگیركەردا بۆ سەر خاكی فەلەستین.
1987: سەرۆك وەزیرانی تونس (زەینولعابیدین بن عەلی) كۆتایی بە حوكمی سەرۆك (حەبیب بورقێبە) هێنا لە كۆدەتایەكی سپیدا و دەسەڵاتی تونسی گرتە دەست.
1990: هەڵبژاردنی خاتوو (ماری رۆبنسۆن) بە سەرۆك كۆماری ئیرلەندە، و بەو شێوەیە بوو بە یەكەمین ئافرەت ئەو پۆستە وەربگریت لەو وڵاتەدا.
2000: هەڵبژاردنەكانی ئەمریكا دەستیپێكردو ئەنجامی ركابەرەكان زۆر لە یەكەوە نزیك دەبێت، لەبەر ئەوە ئەنجامەكە دوادەخرێت و یەكلاكردنەوەكە دەكەوێتە سەر ویلایەتی  فلۆریدا.
2004: حكومەتی كاتی عیراق حاڵەتی كتوپڕی راگەیاند بۆ ماوەی 60 رۆژ.
2007: جونەیهی ئەستەرلینی گەشتە بەرزترین بەهای خۆی بەرامبەر بە دۆلار لە ماوەی بیست و شەش ساڵدا، كە بەهاكەی گەشتە 2,1161 دۆلار.
2012: سەرۆكی ئەمریكا (باراك ئۆباما) بۆ جاری دووەم هەڵبژێردرایەوە دوای ئەوەی 303 دەنگی لە كۆمەڵگەكانی هەڵبژاردن بەدەست هێنا بەرامبەر بە 206 دەنگ بۆ ركابەرەكەی میت رومنی.

لەدایكبوون
630: ئیمبراتۆر قوستەنتینی دووەم، ئیمبراتۆری ئیمبراتۆریەتی بێزەنتی.
994: عەلی كوڕی حەزمی ئەندەلوسی، فەیلەسوفی عەرەب.
1832: ئەندرۆ دیكسۆن وایت، نوسەر و دیبلۆماتی ئەمریكی.
1867: ماری كۆری، ژنە زانای فیزیا و كیمیای پۆڵەندی و وەرگری خەڵاتی نۆبڵی فیزیای ساڵی 1903ز و وەرگری خەڵاتی نۆبڵی كیمیای ساڵی 1911ز.
1878: لیزە مایتنر، ژنە زانای فیزیای سویدی.
1879: لیون ترۆتسكی، سەركردەو بیریاری شیوعی.
1888: چاندەر ئەسیخاوا رامان، زانای فیزیای هیندی و وەرگری خەڵاتی نۆبڵی فیزیای ساڵی 1930ز.
1903: كونراد لورنتس، زانای نەمساوی لە زانستی ئاژەڵان و وەرگری خەڵاتی نۆبلًَی پزیشكی ساڵی 1973ز.
1913: ئەلبێر كامۆ، نوسەرو فەیلەسوفی فەرەنسی و وەرگری خەڵاتی نۆبڵی ئەدەبی ساڵی 1957ز.
1929: ئیریك كاندل، زانای ئەمریكی لە زانستی دەمار و وەرگری خەڵاتی نۆبڵی پزیشكی ساڵی 2000ز.
1937: رەجا حسێن، ژنە ئەكتەری میسری.
1939: باربارا لسكوف، ژنە زانای ئەمریكی لە زانستی ژمێریار.
1943: مایكل سبنس، ئابوریناسی ئەمریكی و وەرگری خەڵاتی نۆبڵ لە زانستە ئابووریەكان لە ساڵی 2001ز.
1944: لویجی ریفا، یاریزانی تۆپی پێی ئیتالی.
1945: ئیرل بون، ئەكتەری ئەمریكی.
1952: دیڤید بتریۆس، عەسكەرتاری ئەمریكی.
1963: جون بارنس، یاریزان و راهێنەری تۆپی پێی ئینگلیزی.
1973: مارتن بالیرمو، یاریزانی تۆپی پێی ئەرجەنتینی.
1975: مەرزوق عوتێبی، یاریزانی تۆپی پێی سعودی.
1978: مەكسیم خەلیل، ئەكتەری سوری.
1978: محەمەد ئەبو تریكە، یاریزانی تۆپی پێی میسری.
1978: ریو فردیناند، یاریزانی تۆپی پێی ئینگلیزی.
1978: یان فینگور ئوف هیسلینگ، یاریزانی تۆپی پێی هۆڵەندی.

وەفات
644: عومەری كوڕی خەتاب، دووەم خەلیفەی راشیدینی موسڵمانان.
1962: ئیلیانور روزفلت، سیاسەتمەداری ئەمریكی و ژنی سەرۆكی ئەمریكا (فرانكلین روزفلت) و خانمی یەكەمی پێشوی ئەمریكا.
1965: محەمەد بن عەبدول عەزیز ئەلمانع، زانای ئاینی و پەروەردەیی سعودی.
1980: ستیف ماكوین، ئەكتەری ئەمریكی.
1986: شەماڵ سائیب، هونەرمەندی ناوداری كورد.
1992: ئەلكسەندەر دوبچیك، سیاسەتمەدار و پیاوی دەوڵەتی سلۆفاكی.
1997: مەلا مەحمودی عەنەب، مامۆستای ناوداری ئاینی و ئیمامی مزگەوتی حاجی محەمەد لە هەڵەبجە.
2011: جو فریزەر، یاریزانی مشتەكۆڵەی ئەمریكی.
2013: مانفرید رومل، سەرۆكی شارەوانی شتوتگارد و تاقە كوڕی سەركردەی سەربازیی ئەڵمانی پێشو (ئیرفین رۆمڵ).

جەژن و بۆنەكان
رۆژی نیشتمانی لە كەتەلۆنیای باكور.


PUKMEDIA ئا.. حسێن هەڵەبجەیی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket