riklam

پەرلەمانتارێکی یەکێتی: 15 ملیۆنەکەی بەغدا هەرێمیش دەگرێتەوە

عیراق 10:36 PM - 2022-11-06
د. نەرمین معروف غفور ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عیراق

د. نەرمین معروف غفور ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عیراق

بەهەوڵی ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە فراکسیۆنی یەکێتی، قەرزێکی بانکە عیراقییەکان هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستانیش دەگرێتەوە

د. نەرمین معروف غفور ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عیراق بە به‌ ئاژانسی ره‌سمی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: لەماوەی رابردوو دوای بڕیاری بانکی ناوەندی بۆ راسپاردنی گشت بانکە موڵەتپێدراوەکان بە پێدانی قەرزی تەندروستی بۆ نەخۆشانی شێرپەنجە داوام لە بانکی ناوەند کرد بەنووسراوی ژمارە ٣٩ لە ٢٠٢٢/١٠/٩ بە راسپاردنی ئەو بانکانەی لە هەرێم کاردەکەن بە پێدانی ئەو قەرزە بە دانیشتووانی هەرێمی کوردستان.

"خۆشبەختانە ئەمڕۆ ٢٠٢٢/١١/٦ بانکی ناوەند رەزامەندی دەربڕی و ئەو قەرزە هاوولاتیانی هەرێمیش دەگرێتەوە و پێویستە ئەم بانکانەی لە هەرێم کاردەکەن ئەو قەرزە بدەن"، د. نەرمین وایوت.

د.نەرمین مەعروف غەفور ئاماژەی بەوەشدا: “بڕی ئەو قەرزە ئەگاتە ١٥ ملیۆن دینار و بۆ ماوەی پێنج ساڵە و بە رێژەی سوودی ٢،٩٪ دەدرێت بەو نەخۆشانەی کە خوازیارن و مەرجەکان دەیانگرێتەوە”.
PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket