ئــه‌مڕۆ لـه مـێـژوودا
جیهان 09:28 AM - 2022-11-06
رووداوه‌كان:
1792: هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕی (جیماب) له نێوان هێزه‌كانی سوپای فه‌ره‌نسه و نه‌مسا.
1850: میرنشینی بابان هه‌ڵوه‌شێنرایه‌وه كه دوا میری بابان (عه‌بدوڵڵا پاشا) بوو.
1860: هه‌ڵبژاردنی (ئه‌براهام لینكۆلن) به سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان.
1913: ده‌ستگیركردنی (مه‌هاتما گاندی) كاتێك له كاروانی كرێكارانی كانه‌كانی هیندستان بوو له باشوری ئه‌فریقیا.
1914: داگیركردنی به‌نده‌ری و فاو و ویلایه‌تی به‌سره له لایه‌ن به‌ریتانیاوه.
1922: مه‌لیكی شانشینی یه‌كگرتوو (جۆرجی پێنجه‌م) رایگه‌یاند كه ئیرله‌نده وڵاتێكی سه‌ربه‌خۆیه له چوارچێوه‌ی كۆمۆنوێلسی به‌ریتانی و ده‌وڵه‌تێكی سه‌به‌خۆ نیه به بێ به‌شه‌كه‌ی باكوری.
1944: به‌رهه‌مهێنانی بلۆتۆنیۆم بۆ یه‌كه‌مین جار له ناوچه‌ی هانفۆردی ئه‌تۆمی.
1946: دامه‌زراندنی رێكخراوی (یۆنسكۆ)ی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به به‌شداری 26 وڵاتی جیهانی.
1956: فه‌ره‌نسه و شانشینی یه‌كگرتوو و ئیسرائیل رازیی بوون له‌سه‌ر وه‌ستانی كرده سه‌ربازیه‌كانیان بۆ سه‌ر میسر كه ناسرابوو به هێرشی سێ قۆڵی، به‌هۆی خۆماڵیكردنی (به‌نداوی سوێس) به بڕیار و هاوكاری (رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان).
1957: دامه‌زراندنی زانكۆی مه‌لیك سعود له ریازی پایته‌ختی سعودیه.
1978: شای ئێران (محه‌مه‌د ره‌زای په‌هله‌وی) حوكی عورفی سه‌پاند بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی خۆپیشاندانه میلیه‌كه‌ی ئێران كه له سه‌رتاسه‌ری ئێران‌دا بڵاوبووبوویه‌وه، ئه‌وه‌ش به‌هۆی گه‌نده‌ڵی ده‌سه‌ڵات و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی بانگه‌وازه‌كه‌ی خومه‌ینی بۆ به‌رپاكردنی شۆڕش دژی حوكی شای ئێران.
1979: بۆ یه‌كه‌م جار رادیۆی (ده‌نگی كوردستان) په‌خشی خۆی بڵاوكرده‌وه له خۆرهه‌ڵاتی كوردستان كه زمانحاڵێ پارتی دیموكراتی كوردستانی ئێران بوو، كه به سروودی ئه‌ی ره‌قیب ده‌ستیپێكرد.
1983: پارتی نیشتمانی توركی به سه‌رۆكایه‌تی (تۆرگۆت ئۆزال) كه به نه‌ژاد كورده، هه‌ڵبژاردنه‌كانی برده‌وه و توانی حكومه‌تی توركی پێكبهێنێت و له 10/11 پۆستی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی توركیای گرته ده‌ست.
1986: هه‌ڵبژاردنی حه‌یده‌ر ئه‌بو به‌كر عه‌تاس به سه‌ره‌ك وه‌زیرانی كۆماری یه‌مه‌نی دیموكراتی میللی.
1988: ریفراندۆم سه‌باره‌ت به كالیدۆنیای نوێ، ته‌به‌ننی یاسا سه‌باره‌ت به بارودۆخی نوێی ئه‌و ناوچه‌یه.
1991: كوژاندنه‌وه‌ی دوا بیره نه‌وتی سوتاو له كوێت له ئه‌نجامی داگیركردنی كوێت له لایه‌ن عێراقه‌وه له 2ی ئۆگه‌ستی 1990ز.
1994: ئه‌و هه‌شت په‌رله‌مانتاره‌ی كه له لایه‌ن توركیاوه گیرابوون، دوانیان ئازادكران و پێنجیان به 15 ساڵ زیندانی و یه‌كێكیان به 3,5 تا 7,5 ساڵ زیندانی كران.
2000: عێراق ده‌ستیكرده‌وه به گه‌شتی فڕۆكه‌وانی نێوده‌وڵه‌تی، پاش 10 ساڵ له راگرتنی ئه‌و گه‌شتانه.
2001: بۆ یه‌كه‌مجار له مێژووی ئه‌ڵمانیا له دوای جه‌نگی یه‌كه‌می جیهانی بڕیاردرا به (390) سه‌رباز به‌شداربن له هه‌ڵمه‌تی دژه تیرۆر له ئه‌فغانستان شان به شانی هێزی هاوپه‌یمانان.
2002: ئه‌مریكا دانی‌نا به مه‌كه‌دۆنیای دیموكراتی فره نه‌ژاد.
2005: گه‌رده‌لولی ئیفان دای له هه‌ردوو ویلایه‌تی كنتاكی و ئیندیانا و بووه هۆی گیان له‌ده‌ستدانی 30 كه‌س و كاول بوونی هه‌زاران خانوو.
2007: به ئاماده‌بوونی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان (نێچیرڤان بارزانی) كونسوڵخانه‌ی كۆماری ئیسلامی ئێران له هه‌ولێر كرایه‌وه.
2008: نوسینگه‌ی سه‌در له پارێزگای میسان سوتێنرا.
2012: ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا كه حیزبی دیموكراتی باراك ئۆباما و حیزبی كۆماری میت رومنی ركاربوون و له ئه‌نجامدا سه‌له‌نوێ باراك ئۆباما هه‌ڵبژێرایه‌وه به سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان.
له‌دایكبوون:
1479: شاژنه خوانای یه‌كه‌م، شاژنی میرنشینه‌كانی قشتاله و لیون و ئه‌راگۆن و سه‌قه‌لیه و ناپولی.
1494: سوڵتان سوله‌یمانی قانونی، سوڵتانی عوسمانی.
1550: شاژن كارین مونستودور، ژنی ئیریكی چوارده‌هه‌م، مه‌لیكی سوید.
1661: مه‌لیك كارلۆسی دووه‌م، مه‌لیكی ئیسپانیا.
1814: ئادۆلف ساكس، مۆسیقار و دیزاینه‌ری ئامێری مۆسیقی به‌لجیكی.
1835: چیزری لومبروزو، زانای ئیتالی له زانستی تاوان.
1860: ئیگناتسه یان بادرفسكی، مۆسیقار و سیاسه‌تمه‌دای پۆڵه‌ندی.
1861: جیمس نایسمیس، پزیشكی كه‌نه‌دی/ ئه‌مریكی، كه وه‌رزشی تۆپی سه‌به‌ته‌ی داهێنا.
1916: رای كونیف، مۆسیقاری ئه‌مریكی.
1931: مایك نیكولز، ده‌رهێنه‌ر و به‌رهه‌مهێنی ئه‌مریكی.
1939: خالید تاجا، ئه‌كته‌ری سوری.
1944: ئینعام جریتلی، ژنه ئه‌كته‌ری میسری.
1946: سالی فیلد، ژنه ئه‌كته‌ری ئه‌مریكی.
1949: براد دیفیز، ئه‌كته‌ری ئه‌مریكی.
1955: ماریا شریفیر، ژنه رۆژنامه‌نوس و دانه‌ری ئه‌مریكی.
1962: جالا فه‌همی، ژنه ئه‌كته‌ری میسری.
1964: رابیح سه‌قه‌ر، گۆرانیبێژی سعودی.
1964: ئیبراهیم حه‌ساوی، ئه‌كته‌ری سعودی.
1964: كیری كونران، ده‌رهێنه‌ری ئه‌مریكی.
1968: كیلی روسه‌رفۆرد، ژنه ئه‌كته‌ری ئه‌مریكی.
1969: فان جیی، یاریزانی تۆپی پێی چینی.
1970: ئیسان هوك، ئه‌كته‌ری ئه‌مریكی.
1972: تامر هجرس، ئه‌كته‌ری میسری.
1975: خالید سه‌لیم، گۆرانیبێژ و ئه‌كته‌ری میسری.
1977: باتریشیا تافاریس، ژنه ئه‌كته‌ری پورتوگالی.
1978: تارین مانینج، ژنه ئه‌كته‌ر و گۆرانیبێژی ئه‌مریكی.
1978: دانییلا سیكاریللی، ژنه په‌خشكار و نمایشی جلوبه‌رگی به‌رازیلی.
1981: كاسبارس گوركشس، یاریزانی تۆپی پێی لاتیفی.
1983: می سه‌لیم، ژنه ئه‌كته‌ر و گۆرانیبێژی ئه‌رده‌نی.
1983: ئه‌میره ته‌ویل، خاتونی سه‌رمایه‌داری سعودی.
1985: عه‌لا فارس، ژنه راگه‌یاندكاری ئه‌رده‌نی.
1987: ئانا ئیفانۆفیچ، یاریزانی تۆپی لێدانی سربی.
1988: ئیما ستون، ژنه ئه‌كته‌ری ئه‌مریكی.
1989: جوزی ئه‌لتیدور، یاریزانی تۆپی پێی ئه‌مریكی.
1990: ئه‌ندری شورله، یاریزانی تۆپی پێی ئه‌ڵمانی.
وه‌فات:
1632: مه‌لیك گۆستاڤی دووه‌م، مه‌لیكی سوید.
1656: مه‌لیك جۆنی چواره‌م، مه‌لیكی شانشینی پرتوگال.
1771: جۆن بفیس، زانای ئینگلیزی له زانستی فه‌له‌ك.
1796: ژنه ئیمبراتۆر (كاترینی دووه‌م) ئیمبراتۆری ئیمبراتۆریه‌تی روسیا.
1836: مه‌لیك شارلی دووه‌م، مه‌لیكی فه‌ره‌نسه.
1893: چایكۆفسكی، دانه‌ری مۆسیقای روسی.
1916: سوڵتان عه‌لی دینار، حاكمی دارفور.
1929: ئه‌میر (ماكس) ئه‌میری ئه‌ڵمانی و راوێژكاری ئه‌ڵمانی.
1941: موریس لوبلان، ئه‌دیبی فه‌ره‌نسی.
1953: تۆماس دیلات، شاعیری ناوداری سه‌ده‌ی نۆزده‌هه‌م، له نیویۆرك به نه‌خۆشی.
1960: ئیریش رایده‌ر، عه‌سكه‌رتاری ئه‌ڵمانی.
1964: هانس فون ئه‌ویله‌ر شلبین، زانای كیمیای زینده‌یی سویدی و وه‌رگری خه‌ڵاتی نۆبڵی كیمیای ساڵی 1929ز.
1996: شێخ عه‌بدولحه‌مید كوشك، بانگخوازی ناوداری ئیسلامی، له ساڵی 1933ز له میسر له‌دایك بووه.
1987: زوهر ئه‌رجوف، گۆرانیبێژی ئیسرائیلی.
جه‌ژن و بۆنه‌كان:
رۆژی ده‌ستور له كۆماری دۆمه‌نیكان.
رۆژی ده‌ستور له تاجیكستان.
رۆژی زانست له سوید و فنله‌نده.
كاروانی سه‌وزیی له مه‌غریب.
PUKMEDIA.. ئا حسێن هه‌ڵه‌بجه‌یی
هەواڵی زیاتر
-
کوردێک دەبێتە بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی وەبەرهێنانی سەلاحەدین
04:11 PM - 2024-04-23 -
فەرماندەی هێزەکانی ئەڵمانیا لەسەر مەزاری مام کۆتایی بە ئەرکەکەی هێنا
12:02 PM - 2024-04-23 -
لێپرسراوی نوێی مەڵبەندی چەمچەماڵی یەکێتی دەستبەکار دەبێت
10:52 AM - 2024-04-23 -
سەرۆککۆماری تورکیا سەردانی ھەولێری کرد
10:28 PM - 2024-04-22
ئەمانەش ببینە
PUKMEDIA به‌شێك له‌گفتوگۆكانی كۆبوونه‌وه‌ی سودانی و بلینكن بڵاوده‌كاته‌وه
03:28 PM - 2024-04-23
قوباد تاڵەبانی داوای لابردنی گەمارۆی سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی دەکات
11:33 AM - 2024-04-23
ئەمڕۆ خەڵاتی زێرینی بلە دابەشدەکرێت
09:29 AM - 2024-04-23
سەرۆککۆماری عیراق و تورکیا: کێشەکان بە دیالۆگ چارەسەربکرێن
03:19 PM - 2024-04-22
زۆرترین خوێنراو
-
قوباد تاڵەبانی داوای لابردنی گەمارۆی سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی دەکات
کوردستان 11:33 AM - 2024-04-23 -
لێپرسراوی نوێی مەڵبەندی چەمچەماڵی یەکێتی دەستبەکار دەبێت
ی ن ک 10:52 AM - 2024-04-23 -
ئەمڕۆ خەڵاتی زێرینی بلە دابەشدەکرێت
کوردستان 09:29 AM - 2024-04-23 -
سەرۆککۆماری تورکیا سەردانی ھەولێری کرد
کوردستان 10:28 PM - 2024-04-22 -
قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان عیراق و تورکیا بەرزدەبێتەوە
عیراق 09:50 PM - 2024-04-22 -
دارا خەیلانی: یەکێتی پابەندە بە هەڵبژاردنی پەرلەمان لەوادەی خۆیدا
کوردستان 08:40 PM - 2024-04-22 -
كونسوڵخانەی ئەمریكا: پشتیوانی لە ئازادی میدیا دەكەین
کوردستان 05:20 PM - 2024-04-22 -
هاوخەمییەكان بۆ كۆچیدوایی عەلی شامار پێشمەرگە و تێكۆشەری دێرین
ی ن ک 05:15 PM - 2024-04-22