riklam

سه‌رۆك كۆمار: عیراق پێویستی به‌ هه‌مووانه‌

عیراق 02:15 PM - 2022-11-05

سه‌رۆك كۆمار پێشوازی له‌ عادل عه‌بدولمه‌هدی ده‌كات و داوای كرد هه‌وڵه‌كانیان یه‌كبخه‌ن له‌پێناو زیاتر خزمه‌تی گه‌لی عیراق.

دكتۆر له‌تیف جه‌مال ره‌شید سه‌رۆك كۆماری عیراق، له‌ كۆشكی سه‌لام له‌ به‌غدا پێشوازیكرد له‌ عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆك وه‌زیری پێشووی عیراق و له‌ دیدارێكدا عادل عه‌بدولمه‌هدی پیرۆزبایی له‌ فه‌خامه‌تی سه‌رۆك كرد به‌ بۆنه‌ی ده‌ستبه‌كاربوونی له‌ پۆستی سه‌رۆك كۆمار و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ خواست له‌ جێبه‌جێكردنی ئه‌ركه‌كانیدا.

 له‌ به‌رامبه‌ردا، سه‌رۆك كۆمار سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ عادل عه‌بدولمه‌هدی نیشاندا بۆ پیرۆزبایی و ده‌ربڕینه‌كانی و جه‌ختی كرده‌وه‌ كه‌ عیراق پێویستی به‌ هه‌مووانه‌ تاكو هه‌وڵه‌كانیان یه‌كبخه‌ن له‌پێناو زیاتر سه‌رپێخستنی پرۆسه‌ی بنیادنان و پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری به‌ ته‌واوی رۆڵه‌كانی گه‌لی عێراق.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket