riklam

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا: پشتیوانیمان بۆ عیراق بەردەوام دەبێت

عیراق 10:56 AM - 2022-11-05
سەرۆککۆماری عیراق و وەزیری دەرەوەی ئەمریکا

سەرۆککۆماری عیراق و وەزیری دەرەوەی ئەمریکا

سەرۆک کۆمار دکتۆر لەتیف جەمال رەشید رۆژی هەینی ٤ی نۆڤمێبەر ٢٠٢٢، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا پێگەیشت، لەو پەیوەندییە تەلەفونییەدا وەزیری دەرەوە پیرۆزبایی لە سەرۆک کۆمار کرد بەبۆنەی هەڵبژاردنی وەک سەرۆک کۆمار و هیوای سەرکەوتنی بۆ بەڕێزییان و حکومەتی عیراق خواست.

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا خۆشحاڵی خۆی دەربڕی کە بە شێوازی ئاشتیانە و دیموکراسیانە هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار و پێکهێنانی حکومەت بەڕێوەچووە کە کار بۆ بەدیهێنانی هەموو ئەو ئامانجانە دەکات کە پاڵپشتی لە چەسپاندنی ئاسایش دەکات لە عیراق ، هەروەها پاڵپشتی لە ئۆقرەیی و پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری و باشترکردنی پەیوەندی نێوان ناوەند و هەرێمی کوردستان دەکات کە لە بەرژەوەندی عیراقە بە هەموو پێکهاتەکانیەوە.

لەو پەیوەندییە تەلەفونییەدا، سەرۆک کۆمار و ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، جەختیان کردەوە لەسەر گرنگی هاوپەیمانی ستراتیژی و هاریکاری عیراق و ئەمریکا لە بەگژاچونەوەی تیرۆر لە عیراق و ناوچەکەدا، هاوکات وەزیر بلینکن پشتیوانی وڵاتەکەی بۆ گەلی عیراق دووپاتکردەوە.

هەر لەمیانی پەیوەندییە تەلەفونییەکەدا، سەرۆک کۆمار و وەزیری دەرەوە گفتوگۆیان کرد سەبارەت بە بەشداریکردنیان لە کۆبونەوەی باڵای تایبەت بە کەشوهەوا کە بڕیارە لە شەرم شێخ بەڕێوەبچێت و لەوبارەیەوە سەرۆک کۆمار ئاماژەیکرد بە کێشە ژینگەییەکان و کەمیی ئاو کە عیراق بەدەستیەوە دەناڵێنێت.

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket