riklam

سەرۆک کۆمار: کێشەی کەمی ئاو لە وڵاتدا لە پێشینەی کارەکاندا بێت

عیراق 11:38 PM - 2022-11-04

سەرۆک کۆمار دکتۆر لەتیف جەمال ڕەشید، جەختی کردەوە لەسەر پێویستی بەهەند وەرگرتنی کێشەی کەمی ئاو لە وڵاتدا و ئاگادارکردنەوەی ڕای گشتی لە مەترسی ئەو کێشەیە، و پێویستی هەنگاونان بەرەو دۆزینەوە چارەسەری گونجاو و واقیعی بۆ ئەم کێشەیە.

ئەم تەئکیدکردنەوەیە لە میانی وتارێکی سەرۆک کۆمار دکتۆر لەتیف جەمال ڕەشید بو لە (کۆڕبەندی بەحر علوم بۆ دیالۆگ) لە چوارچێوەی چالاکییەکانی پڕۆژەی "تینوێتی عێراق"، کە رۆژی هەینی 4ی نۆڤمبەر 2022 بەڕێوەچوو.

بفەرمون دەقی وتارەکە :

"بە ناوی خوای بەخشندەو میهرەبان."

ئیبراهیم بەحر  علوم
خوشکان و برایان
سڵاو و سەلامی پەروەردگارتان لێبێت

بە خۆشحاڵییەوە گەرمترین پیرۆزبایی دڵسۆزانەم ئاراستەی برایانم  دەکەم لە رێکخەرانی (کۆڕبەندی بەحر علوم بۆ دیالۆگ) بۆ هەوڵە بەبڕشتەکانیان لە ئاگادارکردنەوەی ڕای گشتی لە هەستیاری کێشەی کەمی ئاو کە عێراق بەدەستیەوە دەناڵێنێت بە شێوەیەک تاکو ببێتە نیگەرانی ڕاستەقینە لای هەمووان لە عێراق، هەروەها بۆ پێشنیارە زانستییەکانیان کە کاردەکەن بۆ دۆزینەوەی چارەسەری گونجاو و واقیعی بۆ کێشەی کەمی ئاو.

هەروەها سوپاسی بەرنامەی گەشەپێدانی نەتەوە یەکگرتووەکان (UNDP) دەکەم بۆ بەشداری چالاکانەیان لەم بوارە گرنگەدا؛  کە لە هۆشیارییەکی گرنگەوە سەرچاوە دەگرێت کە ئەویش گرنگی ئاسایشی ئاوە لە ژیانی گەلاندا.

سوپاسم بۆ حکومەتی عێراق بۆ گرنگیدانیان بەم بابەتە بەتایبەتی وەزارەتی سەرچاوەکانی ئاو و  وەزارەتی ژینگە.

بەشداریکردنم لە چالاکییەکانی پڕۆژەکە لە پێشینەی کارەکانمە سەرەڕای سەرقاڵییەکانم و ئەرکەکانم  کە هەمووتان ئاشنان پێی ، بەڵام بەشداریکردن لەم پلاتفۆرمانە زۆر گرنگە بۆ ئەوەی گرنگیی بدرێت بە بابەتەکە کە شایەنیەتی، هەروەها هانی ئەوانە بدرێت کە  ئارەزوو دەکەن لەسەر کاروباری ئاو کار بکەن بۆ ئەوەی هەموو هەوڵێک بدەن بۆ چارەسەرکردنی ئەم کێشە درێژخایەنە، بەتایبەتی لە عێراق.

چەند  زانیاری و بابەت و وتارم لەلام بو  پێشکەشی براکەم، دکتۆر بەحر  علومم  کرد، بەشێک لەو بەڵگەنامانە ،  تێڕوانینی گشتیی خۆم بۆ پەرەپێدانی بەڕێوەبردنی سەرچاوە ئاوییەکان لە عێراق و باشترکردنی دۆخی ئاو لە عێراق لە خۆ گرتوە.

لە کۆتاییدا هیوای سەرکەوتن بۆ کۆڕبەندەکەتان دەخوازم و منیش بە شێوەیەکی تایبەتی لەگەڵ سەرۆکایەتی کۆمار و کادرەکانی ئامادەم، بۆ پاڵپشتی هەموو چالاکییەکانتان سەبارەت بە کەمی ئاو و باشترکردنی دۆخی ئاو لە عێراق، هیوادارین سەرکەوتوو بن.

دڵنیام وەزارەتی سەرچاوەکانی ئاو کۆمەڵێک پێشنیاز و پڕۆژەی هەیە بۆ باشترکردنی دۆخی ئاوی عێراق.

سوپاس و سڵاوتان لێ بێت”.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket