تۆماری "پۆخڵ"پارتی ته‌نیا ده‌كات
کوردستان 04:09 PM - 2022-11-03
تۆماری ده‌نگده‌رانی هه‌رێمی كوردستان پڕه له ناوی دووباره‌و مردوو و ساخته‌و جگه له‌پارتی دیموكراتی كوردستان، لایه‌نه كوردستانییه‌كان ئاماده‌نین به‌و تۆماره‌وه هه‌ڵبژاردن بكرێت و سه‌رۆكی ئه‌نستیوتی په‌ی ئاشكرای ده‌كات، زیاتر له 900 هه‌زار ده‌نگی دووباره و مردو و ئاواره و كوردانی پارچه‌كانی تر له تۆماره‌كه‌دا هه‌ن.
هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان بۆ خولی شه‌شه‌م نه‌كراو ته‌مه‌نی په‌رله‌مانی كوردستان له 9/10/2022 بۆ ماوه‌ی نزیكه‌ی ساڵێك و 3 مانگ درێژكراوه‌ته‌وه و سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان و نێرده‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له عیراقیش له‌سه‌ر پرسی هه‌ڵبژاردن و هۆكاری دواخستنی پرۆسه‌كه ئاماژه به‌وه‌كرا" پاككنه‌كردنه‌وه‌ی تۆماری ده‌نگده‌رانی هه‌رێم و هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای هه‌ڵبژاردن و پێكهاته‌ی كۆمسیۆن" له هۆكاره‌سه‌ره‌كییه‌كانی دواكه‌وتنی هه‌ڵبژاردنن.
تۆمارێكی نوێ پاشان هه‌ڵبژاردن
یه‌كێتی و گۆڕان و یه‌گرتوو و كۆمه‌ڵی دادگه‌ری جه‌خت له‌هه‌ڵبژاردنێكی پاك و بێگه‌رد له‌هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌نه‌وه‌و ئاماژه بۆ ئه‌وه‌شده‌كه‌ن هه‌رگیز ئاماده‌نین بچینه هه‌ڵبژاردنێكه‌وه كه‌پارتی ده‌یه‌وێت وه‌ك رابردوو پرۆسه‌یه‌كی شێواوی هه‌ڵبژاردن بێت.
شێركۆ جه‌وده‌ت سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كگرتووی ئیسلامی به ئاژانسی ره‌سمی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA رایگه‌یاند:" چه‌ندینجار داوامان كردوه پێش هه‌ڵبژاردن تۆماری ده‌نگده‌ران پاكبكرێته‌وه‌و به تۆمارێكی نوێوه بچینه هه‌ڵبژارد، چونكه ئه‌و تۆماره‌ی ئێستا هه‌یه پڕیه‌تی له‌ده‌نگی زیاده."
" له‌گه‌ڵ یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و كۆمه‌ڵی دادگه‌ری و سه‌ربه‌خۆكان بۆچوونه‌كانمان یه‌كبوون و داوامانكردوه هه‌مواری یاسایی هه‌ڵبژاردن پێش هه‌ڵبژاردن هه‌موار بكرێته‌وه و تۆماریش پاكبرێته‌وه". شێركۆ جه‌وده‌ت واده‌لێت.
به‌گوێره‌ی راپۆرتی (9)ی ئه‌نستیوتی په‌ی بۆ په‌روه‌رده‌و گه‌شه‌پێدان، كه له‌سه‌ر تۆماری ده‌نگده‌رانی هه‌رێم له نێوان ساخته‌كاری بێگه‌ردیدا ئاماده‌یكردووه و راپۆرتێكی دیكه‌ی له سه‌ر هه‌ڵبژاردنی خوولی پێنجه‌م ئاماده‌كردووه و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان و په‌رله مان و حكومه‌ت و كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردن و راپرسی كوردستان و لایه‌نه‌كانیشی له تۆماری پڕخه‌وش و ناوی دووباره و مردوو ئاگاداركردۆته‌وه.
د.سه‌روه‌ر عه‌بدولره‌حمان سه‌رۆكی رێكخراوه‌كه به PUKMEDIA رایگه‌یاند:" تۆماری هه‌ڵبژاردن پاككنه‌كراوه‌ته‌وه و هه‌موو هه‌ڵبژاردنه‌كانی هه‌رێم به‌و تۆماره‌وه‌كراون و زیاتر له 900 هه‌زار ناوی ئاواره و كوردانی پارچه‌كانی دیكه و ته‌زویر و كمردووی تێیدایه".
"له ساڵی 2013 دا خودی په‌رله‌مان لیژنه‌ی بۆ پاككردنه‌وه‌ی تۆمار پێكهێنا و ئه‌وكات سه‌لما كه 400 هه‌زار ناوی دوباره و مردو و ئاواره‌ی تێدابوو، بۆیه زیادیكردووه بۆ سه‌روو 900 هه‌زار و پاكنه‌كراوه‌ته‌وه، ئیراده‌ی سیاسیی نییه بۆ پاككردنه‌وه‌ی".
ته‌نها پارتی رازی نه‌بوو تۆمار پاكبكرێته‌وه
له په‌رله‌مانی كوردستان به‌ره‌یه‌ك بۆ پاككردنه‌وه‌ی تۆماری ده‌نگده‌ران و هه‌مواری یاسای هه‌ڵبژاردن دروستبووه‌و یه‌كێتی و گۆڕان و یه‌كگرتوو و كۆمه‌ڵی دادگه‌ری چه‌ند لایه‌نه‌كێكی دیكه ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ده‌كه‌ن، به‌و تۆماره‌وه به‌شداری هه‌ڵبژاردن ناكه‌ن .
به‌دریه ئیسماعیل مه‌حمود ئه‌ندامی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی دادگه‌ری به ئاژانسی ره‌سمی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانی PUKMEDIA راگه‌یاند:"ماوه‌یه‌كی زۆره داوای پاككردنه‌وه‌ی تۆماری ده‌نگده‌رانمان كردووه، چونكه ده‌بێت به‌ر له هه‌موو هه‌ڵبژاردنێك تۆماری ده‌نگده‌ران پاكبكرێته‌وه‌و پڕۆژه یاسای هه‌ڵبژاردن هه‌موار بكرێته‌وه، بێ هه‌مواری یاسای هه‌ڵبژاردن پاككردنه‌وه‌ی تۆماری ده‌نگده‌ران، مانایه‌ك بۆ هه‌ڵبژاردن نامێنێت".
"له‌كاتی داواكردنی هه‌مواری یاسای هه‌ڵبژاردن و پاككردنه‌وه‌ی تۆماری ده‌نگده‌ران و هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته، هه‌موو فراكسیۆن و حزبه‌كان یه‌ك ده‌نگبوون، ته‌نها پارتی دیموكراتی كوردستان نه‌بێت داواكارییه‌كه‌ی پێ باش نه‌بوو و ره‌تیكرده‌وه" ئه‌ندامه‌كه‌ی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی دادگه‌ری وایوت.
كار به تۆماری ده‌نگده‌رانی پێش 30 ساڵ ده‌كرێت
یه‌كێتی ده‌یه‌وێت هه‌ڵبژاردنی ته‌واو شه‌فاف و بێ غه‌لوغه‌ش له‌هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجامبدرێت، هه‌ر ئه‌مه‌شه وایكردوه كه نه‌چێته ژێر هه‌ڵبژاردنێكی پڕ ساخته‌و ده‌نگی دووباره‌و مردووه‌وه.
زیاد جه‌بار سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتی له په‌رله‌مانی كوردستان به ئاژانسی ره‌سمی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانی PUKMEDIA راگه‌یاند:"یه‌كێتی و هه‌موو هێزه سیاسییه‌كان له په‌رله‌مانی كوردستان به به‌رچاوڕونی ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی له نێوان یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان كراوه، هه‌روه‌ها له نێوان پارتی و گۆڕان كراوه له ساڵی ٢٠١٩ بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی ٩ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به روونی داواكراوه‌كه به سازان له نێوان هێزه سیاسییه‌كان یاسای هه‌ڵبژاردن هه‌موار بكرێته‌وه، چونكه هه‌موومان لامانوابووه ئه‌م یاسایه پڕه له‌كه‌موكوڕی.
یه‌كێتی ناچێته هه‌ڵبژاردنێكه‌وه ته‌نها پارتی لێی رازی بێت
سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتی له په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ڵێت:" یه‌كێتی هه‌رگیز ناچێته هه‌ڵبژاردنێكه‌وه كه پارتی له به‌رژه‌وه‌ندی خۆی رێگه نه‌دات تۆماری ده‌نگده‌ران پاكبكرێته‌وه‌و یاسای هه‌ڵبژاردن هه‌موار بكرێته‌وه، جگه له‌وه‌ش ئه‌مه‌ش وه‌زعی كۆمسیۆنه به‌سه‌رچووه‌كه‌ی بێت".
تۆماره‌كه پارتی بێ هیوا نه‌كردوه
ده‌نگی دووباره‌و مردوو له تۆماری ده‌نگده‌ران، جگه له پارتی لایه‌نه‌كانی بێ هیواكردوه‌و ئاماده‌نین به‌مشێوه‌یه بچنه هه‌ڵبژاردنه‌وه.
جه‌لال محه‌مه‌د ئه‌مین ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له فراكسیۆنی گۆڕان به PUKMEDIA ی وت: "لایه‌نه‌كان له‌په‌رله‌مان دوای چه‌ندین كۆبوونه‌وه نه‌یانتوانی بگه‌نه رێككه‌وتنێك له‌باره‌ی پاككردنه‌وه‌ی تۆماری ده‌نگده‌ران و هه‌مواری یاسای هه‌ڵبژاردن، هه‌ربۆیه بارودۆخه‌كه تا ئه‌مڕۆ كه ته‌مه‌نی په‌رله‌مان له‌رووی یاساییه‌وه كۆتایی هاتووه درێژه‌ی كێشا".
"ئاماده‌نین به‌م تۆماره پۆخڵه‌وه و یاسای هه‌ڵبژردنه‌وه بچینه هه‌ڵبژاردنه‌وه، بۆیه داوای ئێمه پاككردنه‌وه‌ی تۆماری ده‌نگده‌ران و دروستبوونی كۆمسیۆنێكه كه بێ لایه‌ن كار بۆ هه‌ڵبژاردنێكی ته‌واو دیموكراسی بكات"، ئه‌ندامه‌كه‌ی گۆڕان له په‌رله‌مان وای وت.
كۆمسیۆن كه‌مته‌رخه‌م بووه
له‌ماوه‌ی سی ساڵی رابردوودا بۆ یه‌كجاریش بێت كۆمسیۆن نه‌یتوانیوه، تۆماری ده‌نگده‌ران پێش هه‌ڵبژاردن پاكبكاته‌وه، هه‌ر ئه‌مه‌ش وایكردوه كه تۆمارێكی پڕ له ده‌نگی دووباره‌و مردوو و ساخته له تۆماره‌كه‌دا هه‌بێت.
ئه‌بوبه‌كر هه‌ڵه‌دنی ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له فراكسیۆنی یه‌كگرتوو به ئاژانسی ره‌سمی یه‌كیتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگه‌یاند: " ئه‌م كۆمسیۆنه نه‌یتوانیوه تۆمارێكی خاوێن درووستبكات و ئه‌م تۆماری ده‌نگده‌رانه‌ی له هه‌رێمی كوردستان هه‌یه، رێژه‌یه‌كی زۆر له ناوی ساخته‌ی تێدایه كه زۆر جیاوازه له‌گه‌ڵ ئه‌و تۆماره‌ی كه هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق هه‌یه، بۆیه پێش مه‌رجێ ئێمه بۆ هه‌ڵبژاردن ئه‌وه‌بووه."
كێ ئه‌و تۆماره پۆخڵه‌ی ده‌وێت ؟
"روونه چ لایه‌نێك ده‌یه‌وێت هه‌ڵبژاردن وه‌ك رابردوو بڕوات و پڕبێت له ده‌نگی ساخته‌و دووباره‌و مردوو، به‌ڵام هه‌رگیز ئێمه به‌وه رازی نابین و به‌م تۆماره‌وه ناچینه هه‌ڵبژاردن"، ئه‌ندامه‌كه‌ی فراسیۆنی یه‌كگرتوو واده‌ڵێت.
ئنستتیوتی په‌ی، له راپۆرته‌كانیدا به به‌ڵگه و دۆكیۆمێنیت و داتاوه ده‌یسه‌لمێنێت كه تۆماری ده‌نگده‌رانی كوردستان پۆخڵ و پڕخه‌وشه، هاوكاتیش چاره‌سه‌ری بۆ پاككردنه‌وه‌ی تۆماره‌كه خستۆته‌روو.
د.سه‌روه‌ر عه‌بدولره‌حمان رایده‌گه‌یه‌نێت:" تاكه چاره‌سه‌ر كاركردنه به به‌كارهێنانی كارتی نیشتمانیی عیراقی بۆ پرۆسه‌ی ده‌نگدان كه رێگری له به‌ركارهێنانی ئاواره و دووباره و مردوو ده‌كات".
"پێویسته په‌رله‌مانی كوردستان به یاسا تۆماری ده‌نگده‌ران پاكبكاته‌وه و حكومه‌ت و كۆمسیۆن ناچار بكات، نه‌وه‌ك له كاتی نزیكبوونه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردن ئه‌و كاره بكرێت، چونكه پاككردنه‌وه‌ی تۆمار به كۆمسیۆن ناكرێت". سه‌رۆكی ئنستتیوتی په‌ی وایوت.
پاككردنه‌وه‌ی تۆماری ده‌نگده‌ران حوكمرانی ده‌گۆڕێت
900 هه‌زار ده‌نگی ساخته‌و ئاواره و مردوو، گۆرانكاریی ته‌واو ده‌كات به‌سه‌ر ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان و ده‌ستبه‌ردارنه‌بوونی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌و "تۆماره پۆخڵه‌ی هه‌ڵبژاردن" روونه، كه پاككردنه‌وه‌ی تۆماره‌كه قه‌باره‌ی راسته‌قینه‌ی ئه‌و هێزه ده‌خاته‌ڕوو، له زۆرینه‌ی په‌رله‌مانییه‌وه ده‌بێته كه‌مینه و هاوسه‌نگی په‌رله‌مانی و حوكمرانی ده‌گۆڕێت.
PUKMEDIA
بەشێک لە بەڵگەکانی رێکخراوی ئه‌نستیوتی په‌ی بەوێنە:
هەواڵی زیاتر
-
سەعدی ئەحمەد پیرە: بۆردومانی قەڵادزێ ببێتە هەوێنی یەکڕیزی
12:39 PM - 2024-04-24 -
نیو سەدە بەسەر بۆردومانکردنی قەڵادزێ و زانکۆی سلێمانیدا تێدەپەڕێت
09:14 AM - 2024-04-24 -
سەرۆک بافڵ بەشداری پرسەی هەڤاڵ عەلی شامار تێکۆشەری دێرین دەکات
07:37 PM - 2024-04-23 -
کوردێک دەبێتە بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی وەبەرهێنانی سەلاحەدین
04:11 PM - 2024-04-23
ئەمانەش ببینە
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
10:14 AM - 2024-04-24
خەڵاتی زێڕینی بلە بە 10 کەسایەتی نمونەیی بەخشرا
04:30 PM - 2024-04-23
PUKMEDIA به‌شێك له‌گفتوگۆكانی كۆبوونه‌وه‌ی سودانی و بلینكن بڵاوده‌كاته‌وه
03:28 PM - 2024-04-23
زۆرترین خوێنراو
-
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی شێخ محەمەد عەزیز رەسوڵ
پرسەنامە 09:16 PM - 2024-04-23 -
سەرۆک بافڵ بەشداری پرسەی هەڤاڵ عەلی شامار تێکۆشەری دێرین دەکات
کوردستان 07:37 PM - 2024-04-23 -
پرسەنامەی شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ بۆ خانەوادەی مامۆستا جەمال هیدایەت
پرسەنامە 06:36 PM - 2024-04-23 -
خەڵاتی زێڕینی بلە بە 10 کەسایەتی نمونەیی بەخشرا
کوردستان 04:30 PM - 2024-04-23 -
کوردێک دەبێتە بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی وەبەرهێنانی سەلاحەدین
کوردستان 04:11 PM - 2024-04-23 -
PUKMEDIA به‌شێك له‌گفتوگۆكانی كۆبوونه‌وه‌ی سودانی و بلینكن بڵاوده‌كاته‌وه
کوردستان 03:28 PM - 2024-04-23 -
فەرماندەی هێزەکانی ئەڵمانیا لەسەر مەزاری مام کۆتایی بە ئەرکەکەی هێنا
کوردستان 12:02 PM - 2024-04-23 -
قوباد تاڵەبانی داوای لابردنی گەمارۆی سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی دەکات
کوردستان 11:33 AM - 2024-04-23