riklam

ئەمڕۆ لەمێژوودا

جیهان 09:41 AM - 2022-11-03
 ئەمڕۆ لەمێژوودا

ئەمڕۆ لەمێژوودا

رووداوەكان..
1394: مەلیك شارلی شەشەم، جولەكە لە فەرەنسا دووردەخاتەوە.
1839: دەسپێكی جەنگی ئەفیو، كەشانشینی یەكگرتوو بەسەر چیندا رایگەیاند.
1839: دەرچوونی یاسای (خەتی شەریفی گوڵخانە) لەلایەن توركەكانەوە بۆ چارەسەركردنی زەوی و زاری زۆربەی زەویەكانی كوردستان.
1903: سەربەخۆیی پەنەما.
1911: ئۆتۆمبێلی (شیڤرولیە) شۆفلێت بە رەسمی رۆیشتە بازاڕی ئۆتۆمبێلەكانەوە لە كێبڕكێیەكدا لەجۆری (تی فۆرد).
1913: ویلایەتە یەكگرتووەكان یاسای باجی داهاتی دانا.
1918: پۆڵەندە سەربەخۆیی خۆی راگەیاند لەروسیا دوای جەنگی یەكەمی جیهانی.
1928: توركیا دەستیكرد بە بەكارهێنانی پیتی لاتینی لەبری پیتی عەرەبی بۆ نوسینی توركی.
1942: هاویشتنی یەكەمین موشەكی ئەڵمانی لەجۆری (ئێف 2)، ئەوەش لەمیانی جەنگی دووەمی جیهانی.
1957: ناردنی سەگێك بە ناوی (لایكا) بۆ ئاسمان بەهۆی كەشتی (سبوتنك-2)ی سۆڤیەتیەوە كە بوو بە یەكەمین گیانداری زیندوو كە رەوانەی ئاسمان بكرێت.
1961: كۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان بە كۆی دەنگ رازیی بوون بە دانانی دیبلۆماتی بۆرما (یو سانس) لەدوای ئەمینداری گشتی كۆچكردوو (داغ همرشولد) كە لە رووداوی فڕۆكەدا وەفاتیكرد.
1962: ئەنجومەنی دامەزراندنی كوێتی، پرۆژەی دەستوری بەئەنجام گەیاند و بەرزیكردەوە بۆ ئەمیری دەوڵەت.
1992: هەڵبژاردنی (بیل كلینتۆن) بە سەرۆكی ئەمریكا دوای سەركەوتنی بەسەر (جۆرج بۆش)ی باوكدا.
1995: بێ تاوانی یاریزانی تۆپی پێی ئەمریكی ( ئەو جای سیمبسۆن) بە تۆمەتی كوشتنی ژنەكەی و عاشقەكەی.
2000: شانزە دەوڵەتی باشوری زەریای ئارام لەبنبڕكردنی تیرۆر دەكۆڵنەوە و بۆ ئەو مەبەستە لوتكەیەكیان گرێدا.
2002: بەستنی ڤیستیڤاڵی (هەژار موكریانی) لەشاری هەولێر.
2002: پارتی دادو گەشەپێدانی توركیا لە هەڵبژاردنەكاندا سەركەوتنی بەدەستهێنا.
2004: سەرۆكی ئەمریكا (جۆرج دەبلیو بۆش) بۆ جاری دووەم بوویەوە بە سەرۆكی ئەمریكا دوای سەركەوتنی بەسەر ركابەری دیموكراتی ( جۆن كیری).
2004: (شێخ خەلیفە بن زاید ئالنهەیان) هەڵبژێرا بۆ حاكمی ئیمارەتی (ئەبو زەبی) و سەرۆكی ئیماراتی عەرەبی یەكگرتوو لە دوای باوكی ( شێخ زاید بن سوڵتان ئالنهەیان).
2008: پوچەڵكردنەوەی هەوڵێك بۆ تیرۆركردنی (رەجەب تەیب ئەردۆگان) سەرۆكی توركیا.
2013: گەردەلولی (هایان) دای لەفیلیپین و ڤیەتنام و بویە هۆی كوژرانی 6100 كەس.

لەدایكبوون..
1558: تۆماس كید، شانۆنوسی ئینگلیزی.
1604: سوڵتان عوسمانی دووەم، سوڵتانی عوسمانی.
1618: ئورانك زیب عالمكیر، ئیمبراتۆری ئیمبراتۆریەتی مەغۆلی هیند.
1749: دانیال رەزەرفۆرد، پزیشكی ئوسكوتلەندی.
1794: ولیام كۆلین برایانت، شاعیری ئەمریكی.
1801: فینشینسۆ بیلینی، مۆسیقاری ئیتالی.
1852: ئیمبراتۆر میجی، ئیمبراتۆری یابان.
1857: میخائیل ئەلكسیف، عەسكەرتاری روسی.
1863: ئەلفرید بیرو، زانای فیزیای فەرەنسی.
1887: سامویل مارشالك، شاعیرو نوسەری دراما و وەرگێڕی روسی.
1900: ئەدۆلف داسلەر، دامەزرێنەری كۆمپانیای جلوبەرگی وەرزشی (ئەدیداس).
1901: مەلیك لیوبولدی سێهەم، مەلیكی بەلجیكا.
1901: ئەندریە مارلۆ، فەیلەسوف و رۆماننوسی فەرەنسی.
1908: جیوفانی لیونی، سەرۆكی شەشەمی ئیتالیا.
1911: كیك شمیس، یاریزانی تۆپی پێی هۆڵەندی.
1913: ئەلبیر قسیری، نوسەری میسری كە بە فەرەنسی نوسینی هەیە.
1919: رەجا عەبدە، ژنە ئەكتەر و گۆرانیبێژی میسری.
1921: چارلز برۆنسۆن، ئەكتەری ئەمریكی.
1926: فالداس ئەدامكوس، سەرۆكی لیتوانیا.
1928: ئوسامۆ تیزوكا، هونەرمەندی مانغای یابانی.
1931: ئەنیس سایغ، مێژوونوس و بیریاری فەرەنسی.
1933: ئەمارتیا سن، ئابوریناسی هیندی و وەرگری خەڵاتی نۆبڵ لەزانستە ئابووریەكانی ساڵی 1998ز.
1936: روی ئیمرسۆن، یاریزانی تۆپی لێدانی ئوسترالی.
1945: جیرد مولەر، یاریزانی تۆپی پێی ئەڵمانی.
1953: كایت كابشاو، ژنە ئەكتەری ئەمریكی.
1957: دۆلف لندجرین، ئەكتەرو دەرهێنەری سویدی.
1960: كارچ كیرالی، یاریزانی تۆپی پێی ئەمریكی.
1962: جایب نویل، بەرهەمهێنی یاری ڤیدۆیی ئەمریكی.
1962: جاكی سمیس، سیاسەتمەداری بەریتانی.
1963: ئیان رایت، یاریزانی تۆپی پێی ئینگلیزی.
1967: لەیلا جەبر، ژنە ئەكتەری سوری.
1969: رۆبەرت مایلز، مۆسیقاری ئیتالی / سویسری.
1971: دوایت یورك، یاریزانی تۆپی پێی ترینیدادی.
1973: فەزیلە موبەشیر، ژنە ئەكتەری بەحرەینی.
1976: گییرمو فرانكو، یاریزانی تۆپی پێی مەكسیكی.
1979: بابلۆ ئیمار، یاریزانی تۆپی پێی ئەرجەنتینی.
1981: دییگۆ لۆبیز، یاریزانی تۆپی پێی پرتوگالی.
1982: ماسارو یوكویاما، ئاوازدانەری یابانی.
1988: ئەنگۆس ماكلارین، ئەكتەری ئوسترالی.

وەفات..
361: قونستانتیۆسی دووەم، ئیمراتۆری ئیمبراتۆریەتی رۆمانی.
1918: ئەلكسەندەر لیابۆنۆف، زانای بیركاری و فیزیای روسی.
1954: هنری ماتیس، نیگاركێشی فەرەنسی.
1968: نەجمەدینی مەلا رەسول (ئاری)، شاعیری كورد.
1992: محەمەد بنهیمە، سەرەك وەزیرانی مەغریب.
1996: جان بیدل بوكاسا، ئیمبراتۆری ئیمبراتۆریەتی ئەفریقیای ناوەڕاست.
2002: لونی دونیگان، گۆرانیبێژی ئوسكوتلەندی.
2003: رەسول حەمزەتۆڤ، شاعیری روسی.
2012: هانی سەعدی، ئەكتەری سعودی.

جەژن و بۆنەكان..
جەژنی سەربەخۆیی لەپەنەما.
جەژنی سەربەخۆیی لە دومینیكا.
جەژنی سەربەخۆیی لە ویلایەتی میكرۆنیسیای یەكگرتوو.
رۆژی رۆشنبیری لە یابان.

PUKMEDIA ئا.. حسێن هەڵەبجەیی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket