riklam

ئەمڕۆ لە مێژوودا

جیهان 09:03 AM - 2022-11-02

رووداوەكان:
1775: هونەرمەند و ئەكتەری بەناوبانگی بەریتانی (ریتشرد) لە تەمەنی 22 ساڵی دەستیكرد بە نووسینی شانۆ.
1917: وەزیری دەرەوەی بەریتانیا ئارسەر جیمس بلفۆر، نامەیەك دەنێرێت بۆ لۆرد (لیونیل وولتەر دی روچیلد) ئاماژە بەوە دەكات كە حكومەتی بەریتانیا جەخت بكات لەسەر دروستكردنی نیشتمانێكی میللی بۆ جولەكە لە فەلەستین، كە ئەوەش پەیامێك بوو ناسرابوو بە (پەیمانی بلفۆر).
1920: گرێدانی یەكەم كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران لە ماڵی (شێخ نەقیب) گەیلانی.
1930: هیلا سیلاسی، تاجیی ئیمبراتریەتی لەسەرنا لە ئەسیوبیا.
1937: سەركردەی ئیتالی (بینیتۆ مۆسۆلۆنی) دامەزراندنی میحوەری بەرلین/رۆمانیای راگەیاند، كە ناسرابوو بە وڵاتانی میحوەر، كە بریتی بوون لەو وڵاتانەی بەرەو رووی وڵاتانی هاوپەیمانان بوونەوە لە جەنگی دووەمی جیهانیدا.
1947: هەڵایسانی جەنگ لە نێوان هیند و پاكستان بەهۆی ناكۆكی لەسەر هەرێمی كشمیر.
1951: گرێدانی كۆنگرەی (ئەسینا)ی پایتەختی یۆنان دژی رژێمی ئیمپریالیزمی جیهانی كە (رەوشەن بەدرخان) بە نوێنەری كورد لە كوردستان بە وتەیەك بەشداری تێداكرد.
1961: (شێخ عیسا بن سەلمان ئال خەلیفە) بوو بە سەرۆكی بەحرەین دوای باوكی (سەلمان بن حەمەد ئال خەلیفە).
1964: لابردنی مەلیكی سعودیە (سعود بن عەبدولعەزیز ئال سعود) و دانانی وەلی عەهد ئەمیر فەیسەڵ بن عەبدولعەزیز ئال سعود بە مەلیك.
1976: (جیمی كارتەر) لە هەڵبژاردنەكان بۆ سەرۆكایەتی ئەمریكا لە (جیرالد فۆرد)ی بردەوە.
1978: بەستنی لوتكەی كۆمكاری عەرەبی لە بەغداد و دەركردنی بڕیاری بە هەڵپەساردنی ئەندامێتی میسر و گواستنەوەی بارەگای كۆمكاری عەرەبی لە قاهیرەوە بۆ تونس و ئەوەش دوای مۆركردنی رێكەتننامەی (كامب دیڤد) بۆ ئاشتی لە لایەن میسرەوە لەگەڵ ئیسرائیل.
1983: سەرۆكی ئەمریكا (رونالد ریگن) بڕیارێكی مۆركرد كە رۆژی لەدایك بوونی (مارتن لۆسەر كینگ)ی كرد بە جەژنی نیشتمانی هەموو ساڵێك لە ویلایەتە یەكگرتووەكان لە ژێر ناوی رۆژی (مارتن لۆسەر كینگ).
2000: سەركەوتنی (ئیبراهیم رۆڤا)ی رابەری میانڕەوانی (كۆسۆڤۆ) لە هەڵبژاردنەكاندا بەسەر توندڕەوە ئەلبانییەكاندا.
2004: شێخ (خەلیفە بن زاید ئالنهەیان)، دەبێتە حاكمی ئیمارەتی ئەبو زەبی، دوای وەفاتی باوكی شیخ (زاید بن سوڵتان ئال خەلیفە).
2008: هەردوو سەرۆكی ئەرمەنی (سیرج سركسیان) و (ئازەری ئیلهام علییف) لە مۆسكۆ رێكەوتنێك مۆر دەكەن بۆ گەشتن بە چارەسەرێكی ئاشتیانە بۆ قەیرانی هەرێمی (ناگۆرنۆ كاراباخ).
2008: (لویس هاملتن)ی 23 ساڵی بەریتانی دەبێتە بچوكترین براوەی پاڵەوانێتی جیهانی بۆ پێشبرَكێی ئۆتۆمبیلی (فۆرمۆلا 1).
2009: لیژنەی هەڵبژاردنی سەربەخۆ لە ئەفغانستان بردنەوەی (حەمید كارەزای) راگەیاند بۆ بوون بە سەرۆك بۆ جاری دووەم بەهۆی كشانەوەی تاكە ركابەری (عەبدوڵڵا عەبدوڵڵا).
2010: دوای دە ساڵ كار تێداكردن (مەهدی حەسەنی) دەرهێنری شانۆیی، شانۆی (شالیر)ی لە هۆڵی گەلی شاری هەولێر نمایشكرد.
2010: یەكەمین ڤیستیڤاڵی كولتوری گەلان لە شارۆچكەی كەلار بە ئامادەبوونی ژمارەیەك گروپی كلتوری وڵاتانی جیهان و عیراق و كوردستان دەستیپێكرد.

لەدایكبوون:
1154: ژنە ئیمبراتۆر كونستانس، شاژنی شانشینی سەقەلییە و ئەڵمانیا و ئیمبراتۆریەتی رۆمانیای پیرۆز.
1755: شاژن ماری ئەنتوانێت، ژنی لویسی شانزەهەم، مەلیكی فەرەنسە.
1795: جیمس بۆلك، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكان.
1815: جۆرج بول، زانای بیركاری و فەیلەسوفی ئینگلیزی.
1844: محەمەدی پێنجەم، سوڵتانی عوسمانی.
1865: وارن هاردن، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكان.
1877: ئاغا خانی سێهەم، سەركردەی تایەفەی ئیسماعیلی.
1885: هارلو شابلی، زانای ئەمریكی لە زانستی فەلەك.
1910: محەمەد فوئاد سیراجەدین، سیاسەتمەداری میسری.
1911: ئۆدیسۆ ئیلیتیس، شاعیری یۆنانی و وەرگری خەڵاتی نۆبڵی ئەدەبی ساڵی 1979ز.
1923: سەلاح سەرحان، ئەكتەری میسری.
1935: محەمەد حسێن فەزلوڵڵا، مەرجەعی ئاینی شیعی لوبنانی.
1936: حەسەن كامی، گۆرانیبێژی ئۆپرا و ئەكتەری میسری.
1938: شاژنە سۆفیا، شاژنی ئیسپانیا.
1946: سامی عەدل، ئەكتەر و دەرهێنەری میسری.
1960: میدحەت ساڵح، گۆرانیبێژ و ئەكتەری میسری.
1963: جوناس جاردیل، ئەكتەری سویدی.
1965: شاه روخان، ئەكتەری هیندی.
1966: خالید ئەبولنەجا، ئەكتەر و پەخشكاری بەرنامەی میسری.
1966: دیفید شویمەر، ئەكتەری ئەمریكی.
1977: نورهان، ژنە گۆرانیبێژی لوبنانی.
1977: كونستانتینۆس ئیكونومیدیس، یاریزانی تۆپی لێدانی یۆنانی.
1981: حەیدەر عەبدولئەمیر، یاریزانی تۆپی پێی عیراقی.
1995: هادی خەفاجە، ئەكتەری میسری.

وەفات:
1285: مەلیك بیتەری سێیەم، مەلیكی شانیشنی ئەراگۆن.
1950: جۆرج برنارد شۆ، ئەدیب و رۆماننوسی ئیرلەندی و وەرگری خەڵاتی نۆبڵی ئەدەبی ساڵی 1925ز.
1959: ئیبراهیم عەبدولغەنی دەروبی، نووسەر و مێژوونوس و خەت خۆشی عیراقی.
1961: سەلمان بن حەمەد ئال خەلیفە، حاكمی بەحرەین.
1966: بیتەر دیبای، زانای فیزیا و كیمیای هۆڵەندی و وەرگری خەڵاتی نۆبڵی كیمیای ساڵی 1936ز.
1975: حەسەن عەلائەدین، ئەكتەری لوبنانی ناسراو بە شوشو.
1986: ناسح حەیدەری، شاعیری كورد لە هەولێر.
1992: هال روچ، ئەكتەر و بەرهەمهێن و دەرهێنەری ئەمریكی.
2004: شێخ زاید بن سوڵتان ئالنهەیان، سەرۆكی دەوڵەتی ئیماراتی عەرەبی یەكگرتوو.
2004: سیو ڤان كوخ، دەرهێنەر و بەرهەمهێن و ئەكتەری هۆڵەندی.
2005: فیروچو فالكاریدیجی، یاریزان و راهێنەری تۆپی پێی ئیتالی.
2008: ئەحمەد میرغەنی، سەرۆكی سودان.

جەژن و بۆنەكان:
رۆژی مردووەكان لە ئیكوادۆر و مەكسیك.
رۆی هەموو رۆحەكان لای كاسۆلیكەكان.
رۆژی (مارتن لۆسەر كینگ) لە ویلایەتە یەكگرتووەكان
رۆژی خوێندكارانی جیهانی

PUKMEDIA ئامادەكردنی.. حسێن هەڵەبجەیی

Riklam

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket