riklam

سەرۆککۆماری عیراق لە جەزائیر چاوی بە سەرۆک و نوێنەری وڵاتان دەکەوێت

عیراق 04:18 PM - 2022-11-01
د. لەتیف جەمال رەشید سەرۆککۆماری عیراق

د. لەتیف جەمال رەشید سەرۆککۆماری عیراق

دکتور لەتیف جەمال رەشید سەرۆک کۆماری عیراق لە پەراوێزی کۆبونەوەی باڵای عەرەبی لە جەزائیر چاوی بە سەرۆک و نوێنەر و کاربەدەستانی وڵاتان دەکەوێت.

سەرۆککۆمار: عیراق پشتیوانی لە سەقامگیری و یەکپارچەیی خاک و سەروەری یەمەن دەکات

سەرۆک کۆمار دکتور لەتیف جەمال رەشید، رۆژی سێشەممە ١ی نۆڤەمبەری ٢٠٢٢ لە شوێنی حەوانەوەی خۆی لە پایتەختی جەزائیر پێشوازیکرد لە دکتۆر رەشاد محەمەد عەلیمی سەرۆک کۆماری یەمەن، کە کۆبونەوەکە لە پەراوێزی چالاکیەکانی خولی ٣١ یەکەمین کۆبونەوەی باڵای عەرەبی لە جەزائیر بەڕێوەچوو.

سەرۆک کۆماری یەمەن ئاماژەی کرد بە ڕۆڵی سەرەکی و پێشەنگی عیراق لەسەر ئاستی عەرەبی و ناوچەیی و ویستی خۆی نیشاندا بۆ پتەوترکردنی پەیوەندیی برایەتی و هاریکاری هاوبەش بە شێوەیەک کە خزمەت بە بەرژەوەندییە باڵاکانی هەردوو وڵاتی برا بکات.

لەو دیدارەدا، سەرۆک کۆمار دکتۆر لەتیف جەمال رەشید هەڵوێستی عیراقی بۆ پشتیوانی لە سەقامگیری و یەکپارچەیی خاک و سەروەری یەمەن خستەڕوو، جەختی کردەوە لەسەر ئامادەیی عیراق بۆ پشتیوانیکردنی هەوڵەکان لە پێناو گەیشتنی یەمەن بە چارەسەرێکی سیاسی ئاشتیانە تا خزمەتی خواستەکانی گەلی برا بکات بۆ پێشکەوتن و خۆشگوزەرانی.

لە کۆبوونەوەکەدا، هەر یەک لە د.فوئاد حسێن وەزیری دەرەوەی عیراق و عەباس زاملی ئەندامی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوە لە ئەنجومەنی نوێنەران، هەروەها لە وەفدی یەمەنیش، دکتۆر یەحیا شوایبی بەڕێوەبەری نووسینگەی سەرۆکایەتی کۆماری یەمەن ، دکتۆر ئەحمەد کوڕی موبارەک وەزیری دەرەوە و دکتۆر محەممەد ئەشوال وەزیری پیشەسازی و بازرگانی و هەر دوو وەفدی هاوڕێ ئامادەی بون.

عیراق و بەحرەین بڕیار دەدەن برەو بە پەیوەندییەکانیان بدەن

سەرۆک کۆمار دکتۆر لەتیف جەمال رەشید جەختیکردەوە لەسەر گرنگی پەیوەندیی برایانەی لەمێژینەی نێوان عیراق و بەحرەین و پێویستی پەرەپیدانی ئەو پەیوەندیانە بۆ ئاستێکی باڵا کە رەنگدانەوەی ئیجابی هەبێت لەسەر بەرژەوەندییە هاوبەشەکانی هەر دوو وڵاتی برا.

ئەم وتەی سەرۆک کۆمار لە میانی پێشوازیکردنی بوو، رۆژی سێشەممە ١ی نۆڤەمبەری ٢٠٢٢، لە شوێنی حەوانەوەی خۆی لە جەزائیری پایتەخت، لە شێخ محەمەد کوری موبارەک ئال خەلیفە، نوێنەری تایبەتی خاوەنشکۆ حەمەد کوری عیسا ئال خەلیفە پادشای بەحرەین کە ئەو دیدارە لە پەراوێزی بەرنامەی کاری 31 مین کۆبونەی باڵای عەرەبی لە پایتەختی جەزائیر رێکخرابوو.
لەو دیدارەدا د.فواد حسێن وەزیری دەرەوەی عیراق و عەبدول لەتیف کوڕی راشد سیانی وەزیری دەرەوەی بەحرەین ئامادەی بوون، شێخ محمد کوڕی موبارەک ئال خەلیفە سڵاو و ستایشی خاوەنشکۆ حەمەد کوری عیسا ئال خەلیفە گەیاند بە فەخامەتی سەرۆک کۆمار و هیوای پێشکەوتن و خۆشگوزەرانی زیاتری بۆ حکومەت و گەلی عیراقی برا خواست.

شێخ محەمەد کوڕی موبارەک بەبایەخەوە باسی پێکهێنانی حکومەتی عیراقی کرد و ئاماژەی کرد بۆ گرنگی ئۆقرەیی عیراق بۆ ئەوەی رۆڵی کارای هەبێت لە مەسەلە عەرەبیەکاندا.
هاوکات نوێنەری تایبەتی پادشای بەحرەین سوربونی شانشنینی بەحرەینی دوپات کردەوە بۆ فراوانکردنی ئاسۆی هاریکاری لەگەڵ عیراق لە بوارەکانی کارەبا و بازرگانی و بوارەکانی تر، ئاماژەشی کرد بە ویستی سەرکردایەتی بەحرەین بۆ ئەوەی سەرۆک کۆمار سەردانی شانشینی بەحرەین بکات بۆ بەهێزکردنی پەیوەندیەکانی هەردولا.

سەرۆک کۆماری کۆمار سوپاس و ستایشی خۆی لەرێگەی نوێنەری تایبەتەوە گەیاند بە خاوەنشکۆ پادشای بەحرەین بۆ دەربڕینی هەستی برایانەی و جەختیکردەوە لە گرنگی پەیوەندیەکانی نێوان لێپرسراوانی کۆماری عیراق و شانشنینی بەحرەین.
لەو دیدارەدا باڵیۆزانی هەردوو وڵات و وەفدی هاوڕێ ئامادەبوون.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket