riklam
}

پارتی به‌ 174 سكاڵای فه‌رمۆشكراوه‌وه‌ به‌ته‌مای كۆنگره‌یه‌

کوردستان 05:41 PM - 2022-10-31
بارزان خدر جاف كاندیدی به‌شداربوو بۆ كۆنگره‌ی 14 ی پارتی

بارزان خدر جاف كاندیدی به‌شداربوو بۆ كۆنگره‌ی 14 ی پارتی

پارتی دیموكراتی كوردستان به‌ 174 سكاڵای كادره‌كانییه‌وه‌ ده‌چێته‌ كۆنگره‌و ته‌زویرات و كوتله‌ كوتله‌كاریی كۆنگره‌ی ئه‌و حزبه‌ی به‌ره‌و هه‌ڵدێر بردووه‌، تادێت ده‌نگی ناڕه‌زاییه‌كانی كۆنگره‌ی پارتی زیاتر ده‌بن و كادره‌ ناڕازاییه‌كانی ئه‌و حزبه‌ش دواهۆشداریی خۆیان ده‌ده‌نه‌ سه‌ركردایه‌تی پارتی. 
 
بارزان خدر جاف كاندیدی به‌شداربوو بۆ كۆنگره‌ی 14 ی پارتی  له‌سنووری لقی 11 له‌ بازنه‌ی ڕانیه‌ و سه‌نگه‌سه‌ر به‌ PUKMEDIA ی راگه‌یاند: له‌ ده‌نگدان بۆ كاندیدانی كۆنگره‌ له‌ ده‌ڤه‌ری راپه‌ڕین به‌ده‌ر له‌ رێنمایه‌كان و پره‌نسیپی حزبایه‌تی،  ساخته‌كاری و ته‌زویراتێكی زۆر و به‌ به‌رنامه‌ڕێژی و پلانی پێشوه‌خته‌ ئه‌نجامدراوه‌. 
 
راشیگه‌یاند: له‌دوای هه‌وڵه‌كانمان له‌ڕووی یاساییه‌وه‌، به‌پێدانی ده‌یان به‌ڵگه‌و ئاماده‌بوونی چه‌ندین شاهید له‌به‌رده‌م دادوه‌ر تایبه‌ت به‌سكاڵاكان، به‌ڵام هه‌موو هه‌وڵه‌كانمان بێ ئه‌نجامبوون و لیژنه‌ی یاسایی و لیژنه‌ی هه‌ڵبژاردن نه‌یانتوانی بڕیارێك له‌به‌رژه‌وه‌ند ده‌نگی حه‌ق بده‌ن و چوونه‌ ریزی ته‌زویرچییه‌كانه‌وه‌. 

كۆنگره‌ چ مانایانه‌كی ده‌مێنێت ؟ 

له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌موو ته‌زویرات و كوتله‌كوتله‌كاریه‌ی كۆنگره‌ی حزبه‌كه‌یان هه‌بووه‌ كادرانی پارتی ده‌ڵێن، حزبێك به‌ 174 سكاڵای به‌ڵگه‌ییه‌وه‌ بچێته‌ گۆنگره‌، ئه‌و كۆنگره‌یه‌ چ مانایانه‌كی ده‌مێنێت ؟ 
 
ته‌زویرات و كوتله‌كوتله‌كاریی بۆ كۆنگره‌ كادرانمانی بێزاركردوه‌و ئێمه‌ بێده‌نگ نابین و هه‌ڵوێستی زۆر جدی ترمان ده‌بێت، چونكه‌ ئه‌نجامدانی كۆنگره‌ نزیكه‌و رێگه‌ ناده‌ین كاندیده‌ ده‌رچووه‌كان به‌ ساخته‌ به‌شداری كۆنگره‌كه‌ بكه‌ن، بارزان خدر جاف وای وت. 
 
ئه‌و كادره‌ی پارتی ده‌شڵێت، بێده‌نگ بونمان له‌ئێستادا واتا رازیبون نییه‌ به‌و دۆخه‌ نه‌خوازراوه‌ دروستكراوه‌، هه‌روه‌ك چۆن له‌ كاتی خۆی وه‌ڵام و هه‌ڵوێستمان هه‌بوو، به‌هه‌مان شێوه‌ له‌كاتی خۆیی و گونجاودا په‌یوه‌ست به‌م دۆخه‌ قبوڵنه‌كراوه‌، دواهه‌ڵوێست راده‌گه‌یێنین. 

کادرێکی پارتی: دوای دەرچونم بۆ کۆنگرە کەسێک خرایە جێگەکەم

كادره‌ ناڕازییه‌كه‌ی پارتی ئاماژه‌ی به‌ ده‌نگه‌ به‌ده‌ستهاتووه‌كانی خۆی كردو وتی: من له‌سنووره‌كه‌ی خۆمان 351 ده‌نگم هێناوه‌ له‌كاتێكدا نزیكه‌ی 1000 ده‌نگ له‌ سنووره‌كه‌ هه‌بووه‌، به‌واتایه‌كی دیكه‌ من یه‌ك له‌سه‌ر سێی ده‌نگه‌كانی سنووره‌كه‌م بةده‌ستهێناوه‌، به‌ڵام ده‌رنه‌چووم له‌جێی من كه‌سێكی دیكه‌ به‌ ته‌زویرات و كوتله‌ كوتله‌كاری خراوه‌ته‌ جێگه‌كه‌م. 
 
PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket