riklam

سەرۆککۆمار بەشداری کۆبونەوەی باڵای جەزائیر دەکات

عیراق 03:56 PM - 2022-10-31
سەرۆککۆماری عیراق

سەرۆککۆماری عیراق

 د. لەتیف جەمال ڕەشید سەرۆک کۆمار، رۆژی دوو شەممە ، 31ی ئۆکتۆبەری 2022، بەسەردانێک گەیشتە جەزائیری پایتەختی جەزائیر بۆ بەشداریکردن لە خولی سی و یەکەمین کۆبونەوەی باڵای عەرەبی کە کۆبونەوەی ئاساییەو بەرنامەی کارەکانی لە یەکەم رۆژی مانگی نۆڤێمبەری  2022 دەست پێدەکات.

لە دەسپێکی گەیشتنی ، لە فڕۆکەخانەی بومیدینە لەلایەن عەبدول مەجید تبون، سەرۆکی جەزائیر و ئەحمەد ئەبو غێت ئەمینداری گشتیی کۆمەڵەی وڵاتانی عەرەبی پێشوازی لێکرا ، کە سەرەتای مەراسیمەکە بە مارشی  نیشتمانی عيراق و جەزائیر دەستی پێکرد ، دواتر هەردوو سەرۆک پاسەوانی شەرەفیان پشکنی.

دوای ڕێوڕەسمی پێشوازییەکە، سەرۆک کۆمار دکتۆرلەتیف جەمال رەشید و  عەبدول مەجید تبون سەرۆک کۆماری جەزائیر بە ئامادەبوونی ئەمینداری گشتی کۆمەڵەی وڵاتانی عەرەب، لە تەلاری گەورەی شەرەف لە فڕۆکەخانەی بو میدینە کۆبوونەوە .

لەو دیدارەدا ، سەرۆکی جەزائیر بەخێرهاتنی سەرۆک کۆماری عیراقی کرد و خۆشحاڵی خۆی نیشاندا کە عێراق بەشدارە لە کۆبونەوەی وڵاتانی عەرەب.

هاوکات سەرۆک لەتیف جەمال رەشید هیوای سەرکەوتنی خواست بۆ دەوڵەتی جەزائیری برا  کە  کۆبونەوەی باڵای عەرەب لە خولی ئێستایدا سازکردوە، ئومیدی خۆشی نیشاندا کە دەرئەنجامەکانی کۆبونەوەکە ببێتە بەدیهێنانی خواستی گەلانی عەرەب بۆ سەقامگیری و پێشکەوتن و خۆشگوزەرانی.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket