riklam

سەرۆک کۆمار چەند دیدار و چالاکییەکی گرنگ ئەنجام دەدات

عیراق 05:26 PM - 2022-10-30
دکتۆر لەتیف جەمال رەشید سەرۆککۆماری عیراق

دکتۆر لەتیف جەمال رەشید سەرۆککۆماری عیراق

سەرۆککۆماری عیراق لە کۆشکی سەرۆکایەتی لەبەغدا ژمارەیەک چاوپێکەوتن لەگەڵ وەزیر و باڵیۆز و بەرپرسی وڵاتان و عیراق ئەنجام دەدات و لەبارەی دۆخی عیراق و پێشهاتە سیاسییەکان و کاری حکومەتی نوێ گفتوگۆ دەکەن.

سەرۆک کۆمار پێشوازی دەکات لە سکرتێری گشتی پارتی چاکسازی نیشتمانی

 سەرۆک کۆمار دکتۆر لەتیف جەمال ڕەشید، رۆژی یەکشەممە، ٣٠ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٢، لە کۆشکی سەلام لە بەغداد پێشوازیکرد لە بەڕێز کامیل دولەیمی سکرتێری گشتیی پارتی چاکسازی نیشتمانی.
لەدیدارێکدا کامل دولەیمی پیرۆزبایی لە فەخامەتی سەرۆک کۆمار کرد بەبۆنەی هەڵبژاردنی وەک سەرۆکی کۆمار.

 سەرۆک کۆمار یش سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ بەڕێز کامل دولەیمی نیشاندا  بۆ پیرۆزبایی و دەربڕینەکانی.



سەرۆک کۆمار پێشوازی دەکات لە باڵیۆزی سعودییە

 سەرۆک کۆمار دکتۆر لەتیف جەمال رەشید جەختی کردەوە لە پەیوەندیی برایەتیی لە مێژیینە کە عێراق و شانشینی سعودیە بەیەکەوە گرێدەدات و گرنگی بەردەوامبوون و پتەوکردنی هاریکاریی ئەرێنی لە ئاستە جیاجیاکاندا بۆ ئەوەی هەموو بوارەکان بگرێتەوە و بەروپێش ببرێت لە پێناو خزمەت کردنی خواستەکانی هەر دوو گەلی برا.

ئەم وتەیەی سەرۆک کۆمار لەمیانەی پێشوازیکردنی بوو ، ڕۆژی یەکشەممە 30ی ئۆکتۆبەری 2022، لە کۆشکی سەلام لە بەغداد، لە عەبدول عەزیز شەمەری باڵیۆزی سعودیە لە عێراق.
لەو دیدارەدا باڵیۆز پیرۆزبایی لە فەخامەتی سەرۆک  کرد بەبۆنەی دەستبەکاربوونی لە پۆستی سەرۆک کۆمار و هیوای سەرکەوتن و پێشکەوتنی بۆ خواست لە بەجێگەیاندنی ئەرکەکەی کە پەیوەندی نێوان هەردوو وڵات پتەو بکات.

سەرۆک کۆمار تەئکید دەکاتەوە لە یەکخستنی ریزەکان و پشتیوانیکردنی حکومەت بۆ سەرخستنی ئەرکەکانی

سەرۆک کۆمار دکتۆرلەتیف جەمال ڕەشید تەئکیدی کردەوە پێکهێنانی حکومەتی نوێ هەنگاوێکی گرنگە بەرەو چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکان و کارکردن بۆ بەدیهێنانی داواکاری هاونیشتیمانیان .
ئەم وتەیەی سەرۆک کۆمار لە میانی پێشوازیکردنی بوو یەکشەممە 30ی ئۆکتۆبەری 2022، لە کۆشکی سەلام لە بەغداد، لە کوتلەی بەدر لە ئەنجومەنی نوێنەران کە پیرۆزباییان لە سەرۆک لەتیف جەمال رەشید کرد بەبۆنەی هەڵبژاردنی بە سەرۆک کۆمار و دەستبەکاربوونی لەو پۆستە.
لەلای خۆیەوە سەرۆک کۆمار سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ ئەندامانی وەفدەکە و دەربڕینەکانیان نێشاندا و جەختی کردەوە لە یەکخستنی ڕیزەکان  و بەشداری هەموان لەو هەوڵە چڕ و پڕانەی دەنرێت بۆ تێپەڕاندنی قەیرانەکان و بەرەو پێشبردنی کارەکانی حکومەت کە هۆکارێکی سەرەکیە بۆ گەیاندنی وڵات بە کەناری ئارام.

سه‌رۆك كۆمار پێشوازی ده‌كات لە وەفدێک كه‌ نوێنه‌رایه‌تی سەماحەتی ئایه‌توڵا فه‌قیی سه‌ید حوسێن ئیسماعیل سه‌در ده‌كات

سەرۆک کۆمار دکتۆر لەتیف جەمال ڕەشید ڕۆژی یەکشەممە ٣٠ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٢ لە کۆشكی سەلام لە بەغداد پێشوازیکرد لە وەفدێک كه‌ نوێنه‌رایه‌تی سەماحەتی ئایه‌توڵا فه‌قی سه‌ید حوسێن ئیسماعیل سه‌دری دەکرد کە پیرۆزبایی خۆیان لەسەرۆک کۆمار کرد بەبۆنەی هەڵبژاردنی بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار.
لەلای خۆیەوە سه‌رۆک کۆمار سوپاس و ستایشی خۆی گەیاند بە سەماحەتی ئایه‌توڵا فه‌قیهـ سه‌ید حوسێن ئیسماعیل سه‌در و هیوای ته‌ندروستیەکی باشی بۆ خواست، هاوکات سەرۆک کۆمار بەبایەخەوە باسی لە مێژووی هەڵوێستی نیشتیمانی خانەوادەی سەدری شکۆمەندی کرد.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket