riklam

سەرۆككۆمار: لێكۆڵینەوەی ورد لە هۆكاری رووداوەكەی بەغدا بكرێت

عیراق 09:52 AM - 2022-10-30
د.لەتیف رەشید سەرۆككۆماری عیراق

د.لەتیف رەشید سەرۆككۆماری عیراق

د.لەتیف رەشید سەرۆككۆماری عیراق لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تویتەر لەبارەی رووداوی تەقینەوەكەی بەغدا پەیامێكی بڵاوكردەوە و داوای كرد لێكۆڵینەوەی ورد لە هۆكاری رووداوەكە بكرێت و ئەوانەشی كەمتەرخەم و بەپرسیاری رروداوەكەن لێپێچینەوەیان لەگەڵدا بكرێت. 

لە پەیامەكدا هاتووە، بە وردی و لە نزیكەوە لە دەرئەنجامی رووداوە تەقینەوە كە دەڕوانین كە لە گەرەكی بنوك بەغداد روویداو قوربانی و زیانی لێكەوتەوە. 

ئومێد دەكەین هاونیشتمانیان هاریكاری و پشتیوانی هەوڵەكانی پۆلیس و بەرگری شارستانی و تیمی تەندروستی خێرا بكەن. 

هەر لە پەیامەكەیدا هاتووە، دووپاتی دەكەینەوە كە لایەنی پەیوەندیدار پێویستە لێكۆڵینەوەی ورد لە رووداوەكە بكەن و ئەوانەی كەمتەر خەم و بەرپرسیارن لێپێچینەوەیان لەگەڵ بكرێت.

سەرۆككۆمار هیوای هەرچی زوو چاكبوونەوە بۆ بریندارەكان خواستووە و داواشی كردووە قوربانییەكان بەر بەزەیی پەروەردگار بكەون و ئارامی سێبوریش بۆ خانەوادەكانیان.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket