riklam

سەرۆککۆمار: ژیانێکی شکۆمەند بۆگەلەکەمان بەدیبێنین

عیراق 10:23 PM - 2022-10-29
سەرۆککۆمار و سەرۆک وەزیران

سەرۆککۆمار و سەرۆک وەزیران

د. لەتیف رەشید سەردانی محەمەد شیاع سودانی دەکات و لە دیدارێکدا بارودۆخی سیاسی و ئابووری و ئەمنی عیراق تاوتوێ دەکەن.

دەقی راگەیەندراوی کۆبونەوەی سەرۆک کۆمار و سەرۆک وەزیران.....

 سەرۆک کۆمار دکتۆر لەتیف جەمال ڕەشید رۆژی شەممە ٢٩ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٢، لە کۆشکی حکومەت لە بەغداد سەردانی بەڕێز محمد شیاع سودانی سەرۆک وەزیری کرد.

 لە سەرەتای دیدارەکەدا ، سەرۆک کۆمار جارێکی تر پیرۆزبایی خۆی ئاراستەی سەرۆک وەزیری نوێ کرد  و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لە جێبەجێکردنی ئەرکەکانیدا لە پێناو بەدیهێنان و گەیشتن بە خواست و ویستی عێراقییەکان.

 هەر لەو دیدارەدا ، بارودۆخی سیاسی و ئابووری و ئەمنی تاوتوێ کرا، هەروەها جەخت کرایەوە لەسەر گرنگی یەکخستنی هەوڵەکان بۆ بەدیهێنانی چاکسازی کە ژیانێکی شایستە و شکۆمەند بۆ گەلەکەمان بێنێتە دی.

 سەرۆک کۆمار و سەرۆک وەزیر  جەختیان کردەوە لە پێویستی پشتیوانی کردن لە حکومەت و  هەوڵەکانی بۆ جێبەجێ کردنی بەرنامەی کاری خۆی، لە پێناو باشتر کردنی دۆخی خزمەتگوزاری و ئابووری وڵات.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket