riklam

یەكێتی لە جێگیركردنی مافەكانی هەرێم لە كارنامەی حكومەت دا سەركەوتوو بوو

کوردستان 12:41 PM - 2022-10-29
 خالید شوانی وەزیری دادی عیراق

خالید شوانی وەزیری دادی عیراق

خالید شوانی ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان رایدەگەیەنێت: "بە شانازییەوە یەكێتیی نیشتمانیی رۆڵی گرنگی هەبوو لە جێكردنەوەی ئەو بڕگە و ماددانەی لە بەرژەوەندی هەرێم و كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان و مافەكانیانە، لە رێکەوتنی سیاسی دروستکردنی  حکومەتی نوێ كە ئەو رێکەوتنە بۆتە پرۆگرامی حکومەت و لە پەرلەمان پەسندكرا"،  وتیشی:" یەكێتی ماف و ئیمتیازی خەڵكی هەرێمی خستە سەرووی بەرژەوەندییەكانەوە و بەو ستراتیژەش لە بەغدا كاردەكات بۆ دابینکردنی ماف و داخوازییەكان".

خالید شوانی ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە لێدوانێكدا بە سایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند:" یەكێتی لە سەرەتاوە پرۆژەی خۆی پێشكەش بە لایەنە بەشداربووەکانی کوتلەی ئیئتلافی ئیدارەی دەوڵەت كرد، تا ئەو بڕگە و ماددانەی پەیوەستن بە مافە دەستوورییەكانی هەرێم و ئیستحقاقاتەكانەوە جێبەجێبکرێن، بەتایبەت لە پرسی كەركوك و ناوچە جێناکۆکەکان".

سەرۆك بافڵ راستەوخۆ سەرپەرشتی دانوستانەکانی دەکرد

"بەر لە پێكهێنانی كابینەكە، سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی کوردستان راستەوخۆ سەرپەرشتی دانوستانەکانی دەکرد و چەندین کۆبونەوی لەگەڵ سەرکردەی لایەنە سیاسییەکانی عیراق کردو تێیدا سەرۆكی یەكێتی بەڕاشکاوانە باسی لەزەروورەتی چارەسەرکردنی کێشەکان دەکرد و تەئکیدی لەو بڕگە و ماددانە كردەوە كە ئێستا لە كارنامە پەسندكراوەكەدا هەن" خالید شوانی وایوت.
خالید شوانی لە كابینەی نوێی حكومەتی عیراق دا لە پشكی یەكێتی بە وەزیری دادی عیراق هەڵبژێردراوە و پێشتریش لە وتوێژو گفتوگۆكانی یەكێتی و لایەنە سیاسییەكان بۆ پێكهێنانی حكومەت و كارنامە و داكۆكیكردن لە مافەكانی هەرێم و گەلی كوردستان بەشداربووە.

پاراستنی ناوچەکانی نێوان هێزی پێشمەرگە و هێزە عیراقییەكان

یەكێك  لەخاڵەكانی كارنامەی نوێی حكومەتی عیراق دا هاتووە:" بەردەوامی ئەو هێزە هاوبەشەیە كە لەنێوان حكومەتی هەرێم و حكومەتی ناوەندی دروستكراوە، بۆ پاراستینی ئەو ناوچانەی كە لە نێوان هێزی پێشمەرگە و هێزە عیراقییەكاندا هەیە".
خالید شوانی دەڵێت:" یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، هەوڵی جددی و یەكلاكەرەوەی دا لەگەڵ هێز و لایەنە سیاسییە عیراقییەكان بۆ نزیككردنەوە و دیالۆگ بۆ تێپەڕاندنی چەقبەستوویی سیاسی و هەورەها پێكهێنانی حكومەتێك كە حزمەت بە هاووڵاتیان بە گشتی بكات و هەروەها كێشە سیاسییەكان نەبێتە فشار بۆسەر خەڵك وەك ئەوەی لە رابردوو روویداوە".

دۆخی ئەمنی شارەکان بدرێتە دەست پۆلیسی ناوەندی

 "خاڵێكی دیكە كە لەسەری رێككەوتوین ئەوەیە هێزە چەكدارەكان لەشارەكان بچنە دەرەوە، لەوكاتەشدا دۆخی ئەمنی شارەكان بە كەركوك و خانەقین و دوز و مەخمور و شەنگالیشەوە، بدرێتە دەست پۆلیسی ناوەندی، ئەمە ئاساییكردنەوەی ئەو بارودۆخەیە كە لەو ناوچانەدا تێدەپەڕێت". شوانی وادەڵێت.

هەردوو حكومەت دەست بكەن بە هەوڵدان بۆ چارەسەركردنی کێشەکان

ئاماژەشی بەوەدا: ئەوەی پەیوەستە بە بودجەو موچە و مەلەفی نەوت و شایستە داراییەكانی فەرمانبەران و حكومەتی هەرێمی كوردستان، رێوشوێنێك دانراوە كە هەنگاوی جدی بنێرێت و بە شەفافانە هەردوو حكومەت دەست بكەن بە هەوڵدان بۆ چارەسەركردنی ئەم كێشەیە.
PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket