riklam

ئـه‌مـڕۆ لــه‌ مــێژوودا

جیهان 09:25 AM - 2022-10-29
ئەمڕۆ لە مێژوودا

ئەمڕۆ لە مێژوودا

رووداوەكان:


1887: دامەزراندنی یانەی هامبۆرگی ئەڵمانی.
1908: (كۆنگرەی نێودەوڵەتی بۆ پارێزگاری كار) بەسترا لە (لوسرن) لە سویسرا كە كاركردنی شەو قەدەغەكرا بە نیسبەت منداڵانی خوار تەمەن 14 ساڵ.
1911: ئیتالیا جەنگی راگەیاند دژ بە دەوڵەتی عوسمانی.
1918: بولگاریا خۆی رادەستی هێزەكانی هاوپەیمانان كرد لە میانی جەنگی یەكەمی جیهانی.
1923: سەرەتای ئینتیدابی بەریتانی بۆ سەر فەلەستین.
1925: كۆمەڵەی گەلان داخوازیەكانی ئاراستەی دادگای نێودەوڵەتی كرد لە بارەی موسڵ و كێشەی كوردەوە.
1940: رودانی قەسابخانەی (بابی یار) لە ئۆكرانیا كە بەردەوام بوو تا دوو رۆژ.
1960: سەركردەی سۆڤیەتی (نیكیتا خرۆشۆف) كۆبوونەوەی كۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەكگرتووەكانی تێكدا كاتێك تووڕە بوو و چەند جارێك بە هەردوو دەستی دەیكێشا بەسەر مێزەكەدا.
1962: ئەحمەد بن بللە بوو بە یەكەمین سەرۆكی حكومەتی جەزائیری دوای سەربەخۆبوونی.
1971: سەڵتەنەتی عومانی چووە ناو كۆمكاری وڵاتانی عەرەبی.
1988: هێرشی كیمیاوی رژێمی بەعس بۆ سەر (بەرواری باڵا).
1988: ژمارە (0)ی گۆڤاری (بەرەی كوردستانی) دەرچوو.
1988: دادگای دادی نێودەوڵەتی فەرمانیدا بە مافی میسر لە تابا.
1988: خەڵاتی نۆبڵ بەخشرایە هێزەكانی ئاشتی پارێزی سەر بە نەتەوە یەكگرتووەكان.
1988: هەڵدانی مەكۆی ئاسمانی دیسكێڤەری لە بنكەی سەری كانافیرال لە فلۆریدا كە پێنج سەرنشینی لەسەر بوو بۆ كارێك كە 4 رۆژ دەخایەنێـت.
1997: 7 فڕۆكەی ئێرانی بنەكەكانی (موجاهیدینی خەلق)یان بۆردومان كرد لە ناوچەی بەعقوبە و واست.
2002: دەستپێكی خولی یاریە ئاسیاییەكانی چواردەهەم لە بوسان، كۆریای باشوور، بە بەشداری 44 وڵات.
2005: بۆ یەكەم جار لە مێژووی كوردستان تیپی وەرزشی كوردستان شاندێكی وەرزشی بەرەو كۆریای باشوور كەوتەڕێ لەسەر داوای حكومەتی كۆریا بە مەبەستی ئەنجامدانی یاریەكانی وەرزشی دیاریكراو بۆ ماوەی 10 رۆژ لەو وڵاتەدا.
2010: قەڵادزێ: تیرۆریستێكی خۆكوژ دوای ئاشكرابوونی و كەوتنە بۆسەی هێزەكانی ئاسایشی رانیە خۆی تەقاندەوە و دوو كارمەندی ئاسایشی بە سوكی بریندار كرد.

لەدایكبوون:


106پ.ز: بومبیوسی گەورە، سەركردەی سەربازی رۆمانی.
1518: تینتوریتو، نیگاركێشی ئیتالی.
1547: میگیل دی سیرفانتس، نوسەری ئیسپانی.
1571: كارافاجیو، نیگاركێشی ئیتالی.
1810: ئیلیزابیل گاسكل، ژنە رۆماننوسی ئینگلیزی.
1864: میجل دیە ئونامونو، نوسەری ئیسپانی.
1881: لودفیج فون میزس، ئابوریناسی نەمساوی.
1899: لادیسلاو جوزیف بیرو، داهێنەری ئەرجەنتینی بە نەژاد هەنگاری.
1901: ئینریكو فیرمی، زانای فیزیای ئەمریكی بە نەژاد ئیتالی و وەرگری خەڵاتی نۆبڵی فیزیای ساڵی 1938ز.
1907: جین ئوتری، گۆرانیبێژی ئەمریكی.
1920: بیتەر میشل، زانای كیمیای بەریتانی و وەرگری خەڵاتی نۆبڵی كیمیای ساڵی 1978ز.
1931: جیمس كرونین، زانای فیزیای ئەمریكی و وەرگری خەڵاتی نۆبڵی فیزیای ساڵی 1980ز.
1932: میشال المر، سیاسەتمەداری لوبنانی.
1936: سیلفیو برلسكۆنی، خاوەن و سەرۆكی یانەی ئەی سی میلان و سەرەك وەزیرانی پێشووی ئیتالیا.
1941: جون براور مینوش، قورسترین مرۆڤ لەسەر زەویدا.
1942: میر حوسەینی موسەوی، سەرەك وەزیران و وەزیری دەرەوەی ئێرانی.
1943: لیخ فاونسا، سەرۆكی پۆڵەندە و وەرگری خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی ساڵی 1983ز.
1949: عوسمان جنیح، یاریزانی تۆپی پێی پێشوی تونس و سەرۆكی یانەی ئەستێرەی وەرزشی كەناریی بۆ ماوەی 13 ساڵ.
1951: میشال باشیلی، ژنە سەرۆكی چیلی.
1961: جولیا گیلارد، ژنە سەرەك وەزیرانی ئوسترالیا.
1966: بوجار نیشانی، سەركۆماری ئەلبانیا.
1975: ئەلبرت سیلادیس، یاریزانی تۆپی پێی ئیسپانی.
1976: ئەندری شێڤچینكو، یاریزانی تۆپی پێی ئۆكرانی.
1977: ئالا  شاكر، ژنە ئەكتەری عیراقی.
1980: فهد الهنیدی، یاریزانی تۆپی پێی كوێـتی.
1980: زاكری لیفی، ئەكتەری ئەمریكی.
1981: عەلی كنكونی، یاریزانی تۆپی پێی كوێـتی.
1982: نواف النجم، ئەكتەری كوێـتی.
1984: بیر میرتساكر، یاریزانی تۆپی پێی ئەڵمانی.
1987: فرانس بقنە، چالاكوان و پێشكەشكاری بەرنامەی یوتیوب، سعودی.

وەفات:


1560: مەلیك گۆستاڤی یەكەم، مەلیكی سوید.
1825: دانیال شایز، یاخیبووی ئەمریكی.
1839: فریدریش موس، زانای كانزا و جیۆلۆجی ئەڵمانی كە پێوەری موس بۆ رەقی ئاسن دەگەڕێتەوە بۆ ئەو.
1902: ئیمیل زولا، نوسەری فەرەنسی.
1925: لیون بروجوا، سیاسەتمەداری فەرەنسی و وەرگری خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی ساڵی 1920ز.
1927: فیلم ئەینتهوفن، پزیشكی هۆڵەندی و وەرگری خەڵاتی نۆبڵی پزیشكی ساڵی 1924ز.
1981: بیل شانكلی، یاریزان و راهێنەری تۆپی پێی ئوسكوتلەندی.
1994: شاب حوسنی، گۆرانیبێژی جەزائیری.
2008: یوسف سەبری ئەبو تالیب، وەزیری بەرگری پێشووی میسر.
2010: تونی كیرتیس، ئەكتەری ئەمریكی.
2010: جۆرج چارباك، زانای فیزیای فەرەنسی/ پۆڵەندی و وەرگری خەڵاتی نۆبڵی فیزیای ساڵی 1992ز.
2012: ئەمیر هزلول كوڕی عەبدولعەزیز ئال سعود، سەرۆكی یانەی هیلالی سعودی.
2012: هیبی كامارگو، ژنە ئەكتەر و پەخشكاری بەڕازیلی.
2013: كەوسەر عەسال، ژنە ئەكتەر و نوسەری میسری.

جەژن و بۆنەكان:
جەژنی داهێنەران لە ئەرجەنتین.
رۆژی جیهانی دڵ.

PUKmedia ئا/ حسێن هەڵەبجەیی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket