riklam

کابینەکەی سودانی متمانەی لە ئەنجومەی نوێنەران وەرگرت

عیراق 10:45 PM - 2022-10-27
محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرای عیراق

محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرای عیراق

ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق ئەمڕۆ 5 شەممە بە ئامادەبوونی 253پەرلەمانتار متمانه‌ی به‌ ده‌ستبه‌كاربوونی 21 وه‌زاره‌ت له‌ كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی عیراق به‌ سه‌رۆكایه‌تی محه‌ممه‌د شیاع سوودانی به‌خشی.

محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، وه‌ك كاندیدی لایه‌نه‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی، ئه‌مڕۆ كارنامه‌ی كابینه‌ی حكومه‌ته‌كه‌ی و به‌شێك له‌ وه‌زیره‌كانی له‌ دانیشتنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق متمانه‌یان پێبه‌خشرا و دوو پۆستی وه‌زاریش بۆ دانیشتنه‌كانی داهاتووی ئه‌نجوومه‌نه‌كه‌ دواخرا.

لەسەرەتای دانیشتنەکەدا محه‌مه‌د شیاع سوودانی به‌رنامه‌ی كاری كابینه‌كه‌ی خوێندنه‌وه‌ و جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی چاكسازی و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری و باشتركردنی دۆخی ئابووری و دابینكردنی هه‌لی كار و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ناوچه‌ زیانپێكه‌وتووه‌كان و گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان بۆ ناوچه‌كانی خۆیان كرده‌وه‌.

سودانی لە میانی خوێندنەوەی کارنامەکەی لە پەرلەمانی عیراق رایگەیاند:"حکومەتەکەمان پەرۆشە بۆ دۆزینەوەی چارەسەری بنەڕەتی بۆ کێشەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان، لەڕێگەی هاوبەشێکی راستەقینە لەسەر بنەمای ماف و ئەرکەکان، هەروەها بۆ پاراستنی سەربەخۆیی دەسەڵاتی دادوەری وەک لە دەستووردا هاتووە."

سه‌باره‌ت به‌ پشكی كورد له‌ كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی عیراقدا، هه‌ریه‌كه‌ له‌ خالید شوانی بۆ پۆستی وه‌زیری دادی عیراق و فوئاد حوسێن بۆ پۆستی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عیراق متمانه‌ی زۆرینه‌ی ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقییان به‌ده‌ستهێنا.

 

هه‌ریه‌كه‌ له‌ ته‌یف سامی بۆ پۆستی وه‌زیری دارایی، سابت محه‌ممه‌د سه‌عید بۆ پۆستی وه‌زیری به‌رگری، عه‌بدولئه‌میر شه‌ممه‌ری بۆ پۆستی وه‌زیری ناوخۆ، محه‌ممه‌د عه‌لی ته‌میم بۆ پۆستی وه‌زیری پلاندانان و حه‌یان عه‌بدولغه‌نی عه‌بدولزه‌هره‌ سه‌واد بۆ پۆستی وه‌زیری نه‌وت متمانه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عیراقیان به‌ده‌ستهێنا.

 

PUKMEDIA


ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket