riklam

کارنامەی وەزیری داد چەندین خاڵی گرنگی بۆ کورد تێدایە

کوردستان 10:05 PM - 2022-10-27
خالید شوانی وەزیری دادی عیراق

خالید شوانی وەزیری دادی عیراق

ئەنجومەنی نوێنەران متمانەی دەستبەکاربوونی بە ٢١ وەزارەت بەخشی لە کابینەی نوێی حکومەتی عیراق بە سەرۆکایەتی محەمەد شیاع سودانی، لەنێوانیاندا خالید شوانی بووە وەزیری داد و متمانەی ئەنجومەنی نوێنەرانی بەدەستهێنا، لەدوای هەڵبژاردنیشی بە وەزیری داد، خالید شوانی ئاماژەی بە کارنامەکەیدا و چەندین خاڵی گرنگی بۆ کورد تێدایە و وتی: "بۆ یەکەمجارە لەدوای ساڵی ٢٠١٤ەوە لەژێر رۆشنایی سیاسیی رێککەوتنێک کراوە و وەک خۆم و وەک یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان شانازای دەکەین کە توانیومانە ئەم مافانە بچەسپێنین".


خالید شوانی دوای هەڵبژاردنی بە وەزیری داد لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: لەسەر چەندین خاڵ رێککەوتوین لە کارنامەی نوێی حکومەتی عیراقدا و یەکێک لەو خاڵانە بەردەوامی ئەو هێزە هاوبەشەیە کە لەنێوان حکومەتی هەرێم و حکومەتی ناوەندی دروستکراوە بۆ پاراستینی ئەو ناوچانەی کە لە نێوان هیزی پێشمەرگە و هێزە عیراقییەکاندا هەیە.

"خاڵێکی دیکە کە لەسەری رێککەوتوین ئەوەیە کە هێزە چەکدارەکان لەشارەکان بچنە دەرەوە، لەوکاتەشدا دۆخی ئەمنی شارەکان بە کەرکوک و خانەقین و دوز و مەخمور و شەنگالیشەوە بدرێتە دەست پۆلیسی ناوەندی، ئەمە ئاساییکردنەوەی ئەو بارودۆخەیە کە لەو ناوچانەدا تێدەپەڕێت". شوانی وادەڵێت.

ئاماژەشی بەوەدا: ئەوەی پەیوەستە بە بودجەو موچە و مەلەفی نەوت و شایستە داراییەکانی فەرمانبەران و حکومەتی هەرێمی کوردستان، رێوشوێنێک دانراوە کە هەنگاوی جدی بنێرێت و بە شەفافانە هەردوو حکومەت دەست بکەن بە هەوڵدان بۆ چارەسەرکردنی ئەم کێشەیە.

دەشڵێت: بۆ یەکەمجارە لەدوای ساڵی ٢٠١٤ەوە لەژێر رۆشنایی سیاسیی رێککەوتنێک کراوە و کارەکانی خۆیدەکات و وەک خۆم و وەک یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان شانازای دەکەین کە توانیومانە ئەم مافانە بچەسپێنین.


ژیاننامەی خالید شوانی وەزیری دادی عیراق

لە ساڵی ١٩٧٥ لەدایکبووە
خیزاندارە
دکتۆرای لە یاسادا هەیە
ساڵی ٢٠١٤ بۆ ٢٠١٦ راوێژکاری یاسایی سەرۆک کۆماری عیراق و وتەبێژی فەرمی سەرۆکایەتی کۆماری عیراق بووە
ساڵی ٢٠١٣ سەرۆکی لیژنەی باڵای دارشتنەوەی یاساکانی عیراق بوو
ساڵی ٢٠١٠ بۆ ٢٠١٤ سەرۆکی لیژنەی یاسایی پەرلەمانی عیراق بووە
ساڵی ٢٠٠٦ بۆ ٢٠١٠ ئەندام و بڕیاردەری لیژنەی یاسایی پەرلەمانی عیراق بووە

 

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket