riklam

سەرۆک کۆمار بە بۆنەی بەدەستهێنانی متمانەی ئەنجومەنی نوێنەران پیرۆزبایی لە سەرۆک وەزیر دەکات

عیراق 09:17 PM - 2022-10-27
سەرۆک کۆمار دکتۆر لەتیف جەمال رەشید و سەرۆک وەزیر محەمەد شیاع سودانی

سەرۆک کۆمار دکتۆر لەتیف جەمال رەشید و سەرۆک وەزیر محەمەد شیاع سودانی

سەرۆک کۆمار دکتۆر لەتیف جەمال رەشید بەبۆنەی بەدەستهێنانی متمانەی ئەنجومەنی نوێنەران و هەڵبژاردنی وەک سەرۆک وەزیر و دەنگدان بە وەزیرانی حکومەتەکەی، پیرۆزبایی لە محمد شیاع سودانی کرد.

دەقی پیرۆزباییەکە

بۆ برای بەڕێز، سەرۆک وەزیر محەمەد شیاع سودانی.
خۆم بە خۆشحاڵ دەزانم کە جوانترین و گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی ئێوە و وەزیرەکان بکەم، بۆ بەدەستهێنانی ئەو متمانەیەی کە لەلایەن ئەنجومەنی نوێنەران بە ئێوە و بە حکومەتەکەتان بەخشرا.
بەم بۆنەیەوە هیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازم لە بەجێگەیاندنی ئەرکەکانتان.
دڵنیام بە لێهاتووییەوە سەرکردایەتی ئەنجومەنی وەزیران دەکەن بۆ بەجێگەیاندنی ئەو بەرپرسیارێتی و ئەرکانەی کە وڵات و گەل چاوەڕێی دەکەن.
بەم بۆنەوە، دووپاتی دەکەمەوە لەسەر هاریکاری نێوان سەرۆکایەتی کۆمار و سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران، هەروەها کارکردن و خستنەگەڕی هەوڵەکانمان بۆ ئەوەی خزمەت بە گەلەکەمان بکەین و ویست و داواکارییەکانیان بۆ ژیانێکی ئازاد و شکۆمەند کە عیراق شایەنیەتی و عیراقییەکان هیوایان بۆ دەخوازن بێتە دی.
خودا سەرکەوتوتان بکات
دکتۆر لەتیف جمال رشید
سەرۆک کۆمار

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket