riklam

كێشەكانی هەرێم و بەغدا دەخرێتە كارنامەی حكومەتی نوێ عیراقەوە

کوردستان 04:47 PM - 2022-10-27
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

رەشنوسی كارنامەی حكومەتی نوێی عیراق كە هێز و لایەنە سیاسییە جیاوازەكان لەسەر بڕگەو ماددەكانی رێكەوتوون و لەنێویشیاندا میكانیزمی چارەسەری كێشەكانی نێوان هەرێم و بەغدا تێدا جێگیركراوە ئەمڕۆ 27/10/2022 ئاشكراكرا.

د. نەرمین مەعروف پەرلەمانتاری یەكێتی لەئەنجومەنی نوێنەران لەلێدوانێكی تایبەت بە  سایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA رایگەیاند: "رەشنوسی كارنامەكە ژمارەیەك خاڵی ئەرێنی دەربارەی پەیوەندی و كێشەكانی هەرێمی كوردستان و حكومەتی عیراقی تێدایە لەپێناو چارەسەركردنی ئەو گرژی و ئاڵۆزییانەی لەكابینەكانی رابردوودا پەیوەندییەكان بەخۆیانە بینیوە".

 

هەندێ خاڵی باش لەبەرژوەندی كورددا لەكارنامەی حكومەتەكەی سودانی جێگیركراوە، كە بڕیارە  لەئەنجومەنی نوێنەران دەنگی لەسەر بدرێت

"پێشتر سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەكۆبونەوەی لەگەڵ هێز و لایەنە سیاسییە عیڕاقییەكان و محمد شیاع سودانی راسپێردراو بە پێكهێنانی حكومەتی نوێ جەختی لێكردۆتەوە و رێكەوتنی لەسەر كردووە، وەك یاسای نەوت و گاز و هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان و كەركوك لەیەك كاتتدا، هەروەها دادپەروەی جیاوازی نەكرد لەنێوان نەتەوە و پێكهاتەكان لەپێشكەشكردنی خزمەتگوزاری و دەستەبەركردنی مافەكانیان". پەرلەمانتارەكەی یەكێتی وایوت.
PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket