riklam

سەرۆککۆمار چەند دیدارێکی گرنگ ئەنجامدەدات

عیراق 03:04 PM - 2022-10-27
 دکتۆر لەتیف جەمال رەشید سەرۆککۆماری عیراق

دکتۆر لەتیف جەمال رەشید سەرۆککۆماری عیراق

سەرۆککۆماری عیراق لەکۆشکی سەرۆکایەتی لەبەغدا ژمارەیەک چاوپێکەوتن لەگەڵ وەزیر و باڵیۆز و بەرپرسی وڵاتان و عیراق ئەنجام دەدات و لەبارەی دۆخی عیراق و پێشهاتە سیاسییەکان و کاری حکومەتی نوێ گفتوگۆ دەکەن.

سەرۆک کۆمار جەخت دەکاتەوە لە گرنگی رۆڵی یاسادانان و چاودێریی پەرلەمان و بەدیهێنانی خواست ویستی هاووڵاتیان

سەرۆك كۆمار دکتۆر لەتیف جەمال رەشید جەختی کردەوە لە گرنگیی رۆڵی ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران لە دانانی قانونە پێویستەكان بۆ كارئاسانیکردنی كارەكانی دەوڵەت و دەستەبەركردنی پێداویستی و ژیانێكی شایستە بۆ هاووڵاتیان .

ئەم وتەی سەرۆک کۆمار لە میانی دیدارێک بو لەگەڵ بەڕێز مستەفا سنەد ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران کە ئەمڕۆ پێنجشەممە 27ی ئۆکتۆبەری 2022 لە کۆشکی سەلام لە بەغداد بەڕێوەچوو.

سەرۆک کۆمار ئاماژەی کرد بە گرنگی رۆڵی چاودێری ئەنجومەنی نوێنەران و جەختی کردەوە لە پێویستی خستنەگەڕی هەوڵی زیاتر و هەماهەنگی ناوەندەکانی دەسەڵات بە مەبەستی پەرەپێدانی رۆڵ و کاری لایەنە پەیوەندیدارەکان بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریی زیاتر بە هاووڵاتیان و گرنگیدان بە ئاستی گوزەران و ژیان و دابینکردنی خزمەتگوزارییە پێویستەکان بۆیان.

لەسەرەتای دیدارەکەشەوە ، سه رۆك كۆمار سوپاس و پێزانینی خۆی نیشاندا بو بەرامبەر پیرۆزبایی و دەربڕینەکانی مسته فا سنەد ئه ندامی ئەنجومەنی نوێنەران به بۆنه ی هه ڵبژاردنی بەڕێزیان به سەرۆك كۆمار .

 



سەرۆک کۆمار پێشوازی دەکات لە باڵیۆزی کەنەدا و ستایشی رۆڵی ئەو وڵاتە دەکات لە پرۆسەی پاککردنەوەی مین

سەرۆک کۆمار دکتۆر لەتیف جەمال رەشید رۆژی پێنجشەممە 27ی ئۆکتۆبەری 2022 لە کۆشکی سەلام لە بەغداد پێشوازیکرد لە گریگۆری گالیگان باڵیۆزی کەنەدا لە عیراق.

لە دیدارێکدا باڵیۆز پیرۆزبایی خۆی و حکومەتی کەنەدای گەیاند بە فەخامەتیان بە بۆنەی دەستبەکاربوونی لە پۆستی سەرۆک کۆمار.

سەرۆک کۆمار سوپاسی باڵیۆزی کرد بۆ پیرۆزبایی و دەربڕینەکانی، جەختی کردەوە لە گرنگی فراوانکردنی ئاسۆی هاریکاری لەگەڵ کەنەدا و پەرەپیدانی ئاستی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان بە شێوەیەک کە خزمەت بە بەرژەوەندییە باڵاکانی هەردوو وڵات و گەلی دۆست بکات.

سەرۆك كۆمار ئاماژەی کرد بە رۆڵی كارای كەنەدا لە پرۆسەی پاکردنەوەی مین لە هەموو ناوچەكانی عیراق بەتایبەت لە هەرێمی كوردستان، ئاماژەشی بەوەدا پاکردنەوەی وڵات لە مین ئەركێكی مرۆییە كە ئامانج لێی فەراهەمكردنی كەشێكی پاك و سەلامەتە بۆ گەشەپێدانی ئابوری و ژیانی کۆمەڵایەتی.

هەر لەو دیدارەدا، سەرۆک کۆمار ئەو هەوڵانەی کەنەدای دۆستی لەم بوارەدا بە بایەخەوە وەسفکرد، بە شێوەیەک کە رەنگدانەوەی ئەرێنی لەسەر ژیان و تەندروستی هاووڵاتیان دەبێت و ژینگە لە پێشێلکاری و وێرانکاری دەپارێزێت.

 



سەرۆک کۆمار بە بۆنەی رۆژی نیشتمانیی وڵاتەکەیەوە پیرۆزبایی لە سەرۆک کۆماری نەمسا دەکات

سەرۆک کۆمار دکتۆر لەتیف جەمال رەشید بە بۆنەی رۆژی نیشتمانی وڵاتەکەیەوە پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی سەرۆک کۆماری نەمسای فیدراڵ کرد.

ئەمەش دەقی پەیامەکەیە:

بەرێز سەرۆک ئەلێکساندەر ڤان دێر بێلێن،
سەرۆک کۆماری نەمسایی فیدراڵ
بە بۆنەی رۆژی نیشتمانیی وڵاتی دۆستەوە، خۆشحاڵم گەرمترین پیرۆزبایی لە فەخامەتتان بکەم و هیوای تەندروستی باش و سەرکەوتنتان بۆ بخوازم، گەلی نەمسا دۆستیش هەر لە پێشکەوتن و خۆشگوزەرانی زیاتردا بن.

ئومێدەوارین ئەم بۆنەیە بکەینە دەرفەتێک بۆ پتەوکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان هەردوو وڵات لە بوارە جیاوازەکاندا کە خزمەت بە بەرژەوەندییە هاوبەشە باڵاکانی هەردوو وڵات و گەلە دۆستەکەمان بکات.

لەگەڵ ڕیزی بێ پایانم...
دکتۆر لەتیف جەمال ڕەشید
سەرۆک کۆماری عێراق

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket