riklam

سەرۆککۆمار چەند دیدارێکی گرنگ ئەنجامدەدات

عیراق 06:22 PM - 2022-10-26
سەرۆککۆماری عیراق

سەرۆککۆماری عیراق

سەرۆککۆماری عیراق لەکۆشکی سەرۆکایەتی لەبەغدا ژمارەیەک چاوپێکەوتن لەگەڵ وەزیر و باڵیۆز و بەرپرسی وڵاتان و عیراق ئەنجام دەدات و لەبارەی دۆخی عیراق و پێشهاتە سیاسییەکان و کاری حکومەتی نوێ گفتوگۆ دەکەن.

‎سەرۆک لەتیف ڕەشید و سەرۆک شتانماییەر جەخت دەکەنەوە لە پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی عێراق و ئەڵمانیا

سەرۆك كۆمار دكتۆر لەتیف جەمال رەشید جەختی کردەوە لە گرنگی چەسپاندنی پەیوەندییە مێژووییەكانی عێراق و كۆماری ئەڵمانیایی فیدراڵ لە هەموو ئاستەكاندا، ستایشی پەرەپێدانی هاریكاری دوو قۆڵی بنیاتنەرانەی نێوان هەردوو وڵاتیشی كرد.

ئەم وتەی سەرۆک کۆمار لە میانی پێشوازیکردنی بوو ڕۆژی چوارشەممە ٢٦ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٢ لە کۆشکی سەلام لە بەغداد لە مارتن ییگ باڵیۆزی کۆماری ئەڵمانیایی فیدراڵ کە پەیامێکی نووسراوی لە فرانک-ڤاڵتەر شتاینمایەر سەرۆکی ئەڵمانیاوە پێشکەش بە سەرۆک کۆمار کرد ، تیایدا پیرۆزبایی خۆی ئاڕاستەی دکتۆر لەتیف جەمال رەشید کردبو بەبۆنەی دەست بەکاربونی لە پۆستی سەرۆک کۆمار.

هەر لە پەیامەکەیدا سەرۆکی ئەڵمانیا هیوای سەرکەوتنی بۆ فەخامەتیان خواست لە ئەرکەکەیدا و ئاماژەی کرد بە چەندین ئاستەنگ لە نێویاندا پارێزگاریکردنی ئاسایشی ناوچەکە کە عێراق هەوڵێکی زۆری لەوبارەوە داوەو بەردەوامە لە بەگژاچونەوەی تیرۆر ، هاوشانی ئاڵەنگارییەکانی کەشو هەوا

لە درێژەی پەیامەکەیدا ، سەرۆک شتانماییر پەرۆشی وڵاتەکەی دووپاتکردەوە بۆ چەسپاندنی پەیوەندی دۆستانە لەگەڵ عێراق لە بوارە جیاجیاکاندا و پاڵپشتیکردنی ئاسایش و ئۆقرەییەکەی.

لە بەرامبەردا ، سەرۆک کۆمار سڵاو و سوپاسی بە باڵیۆز جایگی نارد بۆ سەرۆکی ئەڵمانیا بۆ پیرۆزباییەکەی، ئاماژەشی کرد بە پەیوەندیی لە میژینەی نێوان هەردوو وڵات و پێویستی پەرەپێدانیان بۆ خزمەتکردنی بەرژەوەندییە هاوبەشەکان و بەدیهێنانی ویستەکانی هەردوو دوو گەلی دۆست بۆ گەشەپێدان و خۆشگوزەرانی.

سەرۆک کۆمار پێشوازی دەکات لە محەمەد بەحر علوم

سەرۆک کۆمار دکتۆر لەتیف جەمال ڕەشید چوارشەممە 26ی ئۆکتۆبەری 2022 لە کۆشکی سەلام لە بەغداد پێشوازیکرد لە ئیبراهیم به‌حر علوم وەزیری پێشووی نەوت .

بەڕێز بەحر علوم پیرۆزبایی خۆی ئاڕاستەی سەرۆک لەتیف جەمال ڕەشید کرد بە بۆنەی هەڵبژاردنی وەک سەرۆک کۆمار و هیوای سەرکەوتنی بۆ فەخامەتیان خواست لە خزمەتکردنی گەل و بەدیهێنانی ویست و ئاواتەکانیان بۆ ژیانێکی ئاسودە و شکۆمەند.
‎سه‌رۆک کۆمار سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ به‌ڕێز ئیبراهیم محه‌مه‌د به‌حر علووم ده‌ربڕی بۆ پیرۆزباییەکەی و ستایشی هه‌ڵوێسته‌ نیشتمانیەکانی بنه‌ماڵه‌ی به‌حر علوومیشی کرد

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket