riklam

سەرۆككۆمار بەرەنگاربوونەوەی تیرۆرستان بەپێویست دەزانێت

عیراق 12:43 PM - 2022-10-26
د. لەتیف جەمال رەشید سەرۆككۆماری عیراق و خاتوو ئالینا ڕۆمانۆڤسكی باڵیۆزی ئەمریكا لە عیراق

د. لەتیف جەمال رەشید سەرۆككۆماری عیراق و خاتوو ئالینا ڕۆمانۆڤسكی باڵیۆزی ئەمریكا لە عیراق

د. لەتیف جەمال رەشید سەرۆككۆماری عیراق ئەمڕۆ چوار شەممە 26ی ئۆكتۆبەری 2022 لە كۆشكی سەلام لە بەغدا پێشوازی لە خاتوو ئالینا ڕۆمانۆڤسكی باڵیۆزی ئەمریكا لە عیراق كرد و جەختیان لە كاركردن بۆ فراوانكردنی ئاسۆی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوو وڵات و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر كردەوە.

لە میانی دیدارەكەدا، باس لەو پەیوەندییە دوو قۆڵییانە كرا كە هەردوو وڵات پێكەوە گرێدەدات و كاركردن بۆ فراوانكردنی ئاسۆی ئەو پەیوەندیانە، هەروەها  هاریكاریی ئەمنی لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و راوەدوونانی پاشماوەكانی تیرۆر لە رێگەی راهێنان و راوێژكاریی، بە شێوەیەك كە یارمەتیدەر بێت لە بەهێزكردنی تواناكانی عیراق و هێزە ئەمنییەكانی لە جێبەجێكردنی ئەركەكانیان بە شێوەیەك كە سەروەری وڵات بپارێزێت.

سەرۆك كۆمار جەختی لە گرنگی ئەو پەیوەندییانە كردەوە كە هەردوو وڵات و گەلی دۆست كۆدەكاتەوە، هەروەها پێویستی بەهێزكردن و گەشەپێدانیان لە بوارە جۆراوجۆرەكانی ئابوری و فەرهەنگی و ژینگەیی بە شێوەیەك كە بەرژەوەندی هاوبەشی هەردوو وڵات بەدی بهێنێت.

لای خۆیەوە باڵیۆز رۆمانۆڤسكی پابەندبوونی وڵاتەكەی دووپاتكردەوە بۆ پاڵپشتیكردنی ئاسایش و سەقامگیری و سەلامەتی گەلی عیراق و پشتیوانیكردنی هەوڵەكانی عیراق لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و چەسپاندنی رۆڵی عیراق و بەهێزكردنی ئابوورییەكەی و بەهێزكردنی پەیوەندیی هاریكاریی هەردوولا.

PUKMEDIA  


ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket