riklam

ئه‌مڕۆ له‌ مێژوودا

جیهان 09:32 AM - 2022-10-26

رووداوه‌كان:
1820: میسته‌ر ریچ ده‌گاته‌ شاری هه‌ولێر.
1519: وه‌رگێرِانی به‌ڵگه‌نامه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ئیمبراتۆریه‌تی عوسمانی له‌ لایه‌ن د. جه‌لیل ته‌میمی به‌ ناوی (تۆپ ماپی سه‌رای).
1905: سه‌ربه‌خۆیی نه‌رویج له‌ سوید.
1945: ده‌ركه‌وتنی رێكخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان دوای دانپیانانی ده‌ستوره‌كه‌ی له‌ لایه‌ن پێنج ئه‌ندامه‌ هه‌میشه‌ییه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش.
1954: سه‌رۆكی میسر جه‌مال عه‌بدولناسر رووبه‌رِووی هه‌وڵێكی تیرۆركردن بوویه‌وه‌ له‌ كاتی وتاردانی له‌ مه‌یدانی (مه‌نشیه‌) له‌ ئه‌سكه‌نده‌ریه‌.
1973: زامبیاو گامبیا په‌یوه‌ندیه‌ دیبلۆماتیه‌كانی خۆیان پچرِاند له‌گه‌ڵ ئیسرائیل.
1979: سه‌رۆكی هه‌واڵگیری كۆریای باشوور (كیم شی كیو) فیشه‌كی نا به‌ سه‌رۆك (بارك شونج هی) و كوشتی.
1994: راگه‌یاندنی رێكخراوی یه‌كگرتوی خوشكانی ئیسلامی كوردستان له‌ هه‌رێمی كوردستان.
1994: مۆركردنی رێكه‌وتننامه‌ی ئاشتی ئوردونی و ئیسرائیلی ناسراو به‌ ناوی (رێكه‌وتننامه‌ی دۆڵی عوربه‌).
1995: تیرۆركردنی دكتۆر فه‌تحی شیقاقی، سه‌رۆكی (رێكخراوی جیهادی ئیسلامی)  له‌ مالته‌ له‌ كاتی گه‌رِانه‌وه‌ی له‌ لیبیا.
2001: زاناكانی ئاژانسی ئێسك، جه‌سته‌ی تیمساحێكیان دۆزیه‌وه‌ و رایانگه‌یاند كه‌ ته‌مه‌نی بۆ 110 ملیۆن ساڵ پێش ئه‌و مێژووه‌ ده‌گه‌رِێته‌وه‌ كه‌ ژیاوه‌ و كێشه‌كه‌ی 8 ته‌ن مه‌زه‌نده‌ كراوه‌ به‌ پێی لێكۆڵینه‌وه‌كانی هه‌مه‌جۆری زانستی له‌سه‌ر پاشماوه‌كه‌ی.
2002: كۆتایی هاتن به‌ قه‌یرانی 800 بارمته‌ روسیه‌كه‌ له‌ ناو یه‌كێك له‌ هۆڵه‌كانی شانۆ له‌ مۆسكۆ له‌ لایه‌ن یاخیبووه‌ چیچانیه‌كانه‌وه‌ و پاشان هێزه‌ تایبه‌ته‌كانی روسیا ته‌وقی هۆڵه‌كه‌یاندا و گازی بێهۆشكه‌ریان به‌كارهێنا كه‌ بووه‌ هۆی كوژرانی 50 چیچانی و 150 هاوڵاتی.
2008: هێزه‌ ئاسمانیه‌كانی ئه‌مریكا هێرشیان كرده‌ سه‌ر گوندێكی ناو خاكی سوریا به‌ گومانی بوونی تیرۆریستان له‌و گونده‌ و چه‌ند كه‌سیك بوونه‌ قوربانی.
2009: راگه‌یاندنی بردنه‌وه‌ی سه‌رۆكی تونسی (زه‌ینولعابیدین بن عه‌لی) له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی بۆ قۆناغی پێنجه‌می سه‌رۆكایه‌تی دوای ئه‌وه‌ی كه‌ 89,62%ی ده‌نگه‌كانی به‌ده‌ستهێنا.
2010: دادگای باڵای تاوانه‌كانی عێراق به‌ تاوانی له‌ناوبردنی حیزبه‌ ئاینیه‌كان برِیاریدا (تاریق عه‌زیز) جێگری سه‌رۆكی رژێمی پێشووی عێراق له‌سێداره‌ بدرێت.

له‌دایكبوون:
1685: دومینیكۆ سكارلاتی، مۆسیقاری ئیتالی.
1800: هیلمۆت فون مولتكه‌، عه‌سكه‌رتاری بروسی.
1900: ئیبراهیم عه‌بود، سه‌رۆكی سودان.
1911: ماهالیا جاكسۆن، ژنه‌ گۆرانیبێژی ئه‌مریكی.
1916: فرانسوا میتێران، سه‌رۆكی فه‌ره‌نسه‌.
1919: محه‌مه‌د ره‌زا په‌هله‌وی، شای ئێران.
1947: هیلاری كلینتۆن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا و خانمی یه‌كه‌می ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كان و هاوسه‌ری چل و دووهه‌مین سه‌رۆكی ئه‌مریكا (بیل كلینتۆن).
1959: ئیفو مورالس، سه‌رۆكی بۆلیفیا.
1963: وائیل ئیبراشی، رۆژنامه‌نوسی میسری.
1964: هانی ره‌مزی، ئه‌كته‌ری میسری.
1977: لجین عه‌مران، راگه‌یاندكاری سعودی.
1977: شه‌یما سه‌بت، ژنه‌ ئه‌كته‌ری به‌حره‌ینی.
1980: كریستیان چیفو، یاریزانی تۆپی پێی رۆمانی.
1981: سه‌قه‌ر خوزه‌یر، یاریزانی تۆپی پێی كوێتی.
1983: دیمیتری سیچیف، یاریزانی تۆپی پێی روسی.
1984: ئه‌دریانۆ كۆریا، یاریزانی تۆپی پێی به‌رازیلی.
1984: جیفرسۆن فارفان، یاریزانی تۆپی پێی بیروفی.
1987: هیشام فه‌قیه، چالاكوانی كۆمه‌ڵایه‌تی سعودی.
1987: زیزی عادل، ژنه‌ گۆرانیبێژی میسری.
1991: سه‌مه‌ر زاكی، ژنه‌ ئه‌كته‌ری به‌حره‌ینی.


وه‌فات:
899: ئه‌لفریدی مه‌زن، مه‌لیكی ویسكس.
1235: مه‌لیك ئه‌ندروی دووه‌م، مه‌لیكی مه‌جه‌ر.
1890: كارلۆ كولودی، نوسه‌ری ئیتالی.
1909: ئیتو هیروبومی، سه‌ره‌ك وه‌زیرانی یابان.
1952: هاتی ماكدانیال، ژنه‌ ئه‌كته‌ری ئه‌مریكی.
1957: جرتی كوری، ژنه‌ زانای كیمیای زینده‌یی ئه‌مریكی و وه‌رگری خه‌ڵاتی نۆبڵی پزیشكی ساڵی 1947ز.
1957: نیكۆس كازانتزاكیس، نوسه‌ری یۆنانی.
1958: جه‌میل مه‌دفه‌عی، عه‌سكه‌رتار و سیاسه‌تمه‌داری عێراقی.
1989: چارلز بیدرسن، زانای كیمیای ئه‌مریكی و وه‌رگری خه‌ڵاتی نۆبڵی كیمیای ساڵی 1987ز.
1995: فه‌تحی شیقاقی، دامه‌زرێنه‌ری بزووتنه‌وه‌ی جیهادی ئیسلامی له‌ فه‌له‌ستین.
2005: جۆرج سویندن، یاریزان و راهێنه‌ری تۆپی پێی ئینگلیزی.
2007: ئارسه‌ر كورنبرخ، زانای كیمیای زینده‌یی ئه‌مریكی و وه‌رگری خه‌ڵاتی نۆبڵی پزیشكی ساڵی 1959ز.
جه‌ژن و بۆنه‌كان:
رۆژی نیشتمانی له‌ نه‌مسا.

PUKMEDIA .. حسێن هه‌ڵه‌بجه‌یی

Riklam

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket