riklam

د.بڕیار ره‌شید: هەوڵی هه‌رزانکردنی زیاتری نەوت ده‌ده‌ین

کوردستان 06:52 PM - 2022-10-25
د.بڕیار ره‌شید

د.بڕیار ره‌شید

ئه‌ندامێكی په‌رله‌مانی عیراق له‌ فراكسیۆنی یه‌كێتی ده‌ڵێت، نرخی ئه‌و نـه‌وته‌ی له‌ به‌غداوه‌ ده‌نێردرێت بۆ هه‌رێم كه‌متره‌ له‌ 500 دینار و هه‌وڵی هه‌رزانكردنی زیاتری ده‌ده‌ین، هه‌ر لایەنێک بێ ئاگایانه‌ یان به‌مه‌به‌ست نرخی زیاتر ده‌ڵێت و وه‌كو مژدانه‌ ده‌یدات به‌ گوێی هاووڵاتیاندا، گومان ده‌كه‌ین ئامانجیان گران هێشتنه‌وه‌ی نرخی نه‌وته‌ له‌بازاڕ و قازانجی كه‌سییان له‌وه‌دایه‌.

د.بڕیار ره‌شید ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له‌ فراكسیۆنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌ PUKMEDIA ی راگه‌یاند: دوای ئه‌وه‌ی به‌درێژای ماوه‌ی رابردوو به‌ نوسراوی ره‌سمی و وێنه‌وه‌ی نوسراوه‌كان قسه‌مان له‌سه‌ر ناردنی نه‌وت كردووه‌ له‌ به‌غداو دوای نزیك بوونه‌وه‌ی له‌ئه‌نجام سه‌ره‌ڕای به‌ربه‌سته‌كان، پاش 6 مانگ له‌ به‌رواری 9-10-2022 نوێنه‌رایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێم نوسراوێكی ئاڕاسته‌ی كۆمپانیای دابه‌شكردنی به‌رهه‌مه‌ نه‌وتییه‌كان كردووه‌ پرسیاری بڕ و نرخه‌كه‌ی له‌كۆمپانیاكه‌ كردوه‌!. 

وتیشی: كۆمپانیای دابه‌شكردنی به‌رهه‌مه‌ نه‌وتییه‌كان له‌ به‌رواری 2022/10/16 بێ گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ كۆبونه‌وه‌ی لیژنه‌كانی وه‌زاره‌تی نه‌وت وه‌ڵامی داوه‌ته‌وه‌ له‌ بڕو نرخه‌كه‌ی كه‌ نوسراوه‌ نرخه‌كه‌ بۆ هه‌ر لیترێك به‌ 750دیناره‌، ئه‌مه‌ش راست نییه‌، به‌ڵكو وه‌زاره‌ت خۆیان ده‌ڵێن 500 دینار بێت، ئێمه‌ ئه‌م نوسراوه‌مان له‌ به‌رواری 2022/10/18 واته‌ سێ شه‌ممه‌ی رابردوو به‌ ده‌ست گه‌شت، راسته‌وخۆ په‌یوه‌ندیمان به‌ وه‌زاره‌تی نه‌وت كرد پێمان وترا كه‌ ئه‌مه‌ بێ كۆبونه‌وه‌ی لیژنه‌ی وه‌زاره‌ت نێردراوه‌و نرخه‌كه‌ی لیژنه‌ی وه‌زاری بۆ هاووڵاتیان به‌ 500 دینار دیاریكردوه‌.

 ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: دیاره‌ وه‌زاره‌تی سامانه‌ سروشتییه‌كان دڵخۆشبوون به‌و نوسراوه‌ و به‌و نرخه‌ی كه‌ ئه‌سڵه‌ن راست نییه‌، بۆیه‌ كه‌وتنه‌ لێدواندان كه‌ (به‌غدا به‌ چ نرخێك نه‌وت بینێرێت به‌و نرخه‌ دابه‌شی ده‌كه‌ن به‌سه‌ر هاووڵاتیاندا) واته‌ 150 هه‌زار بۆ هه‌ر به‌رمیلێك جگه‌ له‌ گواستنه‌وه‌، له‌هه‌مان كاتدا دوای هه‌فته‌یه‌ك له‌ گفتوگۆمان له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌ت و دوای ئه‌وه‌ی ئه‌سڵه‌ن بابه‌تێك نه‌ماوه‌ به‌ ناوی 750دینار/ لیتر، به‌ڵكو مناقشه‌كه‌ی ئێمه‌ له‌سه‌ر داخوازیمان بۆ 150دیناره‌ و وه‌زاره‌ت بۆ 500 دیناره‌، ده‌بینین دوباره‌ بابه‌تی 750 دینار بۆ لیتر گه‌رمكراوه‌ته‌وه‌ و وێنه‌ی ئه‌و نوسراوه‌ی كه‌ هه‌فته‌یه‌كه‌ لامانە و پرسه‌كه‌ چاره‌سه‌ر كراوه‌، دووباره‌ داده‌نرێته‌وه‌و و خه‌ڵكی ده‌خه‌نه‌وه‌ دڵه‌ڕاوكێ كه‌ گومانده‌كه‌ین ئه‌م هه‌وڵانه‌ به‌مه‌به‌ست بێت بۆ هێشتنه‌وه‌ی گرانی نرخی نـه‌وت له‌بازاڕ و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی گفتوگۆكانمان له‌گه‌ڵ به‌غدا بۆ سه‌ره‌تا و بۆ ئه‌و نرخه‌ی ئه‌م به‌ڕێزانه‌ باسی ده‌كـه‌ن.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket