riklam

له‌رۆژێكی وه‌ك ئه‌مڕۆدا.. حكومه‌تی هه‌رێم ئه‌نجامی ریفراندۆمه‌كه‌ی سڕكرد

جیهان 02:55 PM - 2022-10-25
لۆگۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان

لۆگۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان

له‌ ٢٥ ی ئه‌یلولی ٢٠١٧دا، هه‌رێمی كوردستان ریفراندۆمی ئه‌نجامدا به‌مه‌به‌ستی جیابونه‌وه‌ له‌عیراق، ئه‌و ریفراندۆمه‌ له‌هه‌ر چوار پارێزگای " هه‌ولێر، سلێمانی، دهۆك، هه‌ڵه‌بجه‌" ئه‌نجام درا، هه‌روه‌ها له‌ كه‌ركوك و ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستانیش، ریفراندۆم كرا.

به‌ڵام حكومه‌تی ناوه‌ندی له‌به‌غدا، هه‌ر زوو ئه‌نجامه‌كانی ریفراندۆمی ره‌تكرده‌وه‌، هه‌روه‌ها چه‌ندین رێكاری گرته‌به‌ر به‌مه‌به‌ستی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی.


له‌دوای ئه‌وه‌ش، له‌ رۆژێكی وه‌ك ئه‌مڕۆداو دوای یه‌ك مانگ به‌سه‌ر ریفراندۆمه‌كه‌دا له‌ 25-10-2017 له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجامی ریفراندۆمی سڕ كردو ئاماده‌یی خۆی بۆ گفتوگۆ له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستوور له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عیراق نیشاندا.

ده‌قی راگه‌یه‌ندراوی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌باره‌ی سڕكردنی ریفراندۆمه‌وه‌

ئه‌و بارودۆخه‌ گرژ و مه‌ترسیداره‌ی رووبه‌ڕووی عیراق و كوردستان بۆته‌وه‌، هه‌مووان ناچار ده‌كات له‌ ئاستی به‌رپرسیاریه‌تیی مێژووییدا بین و رێگا نه‌ده‌ین بارودۆخه‌كه‌ زیاتر به‌ره‌و شه‌ڕ و پێكدادان بچێت له‌نێوان هێزه‌ عیراقییه‌كان و پێشمه‌رگه‌دا.

په‌لامار و به‌ریه‌ككه‌وتنی هێزه‌كانی عیراق و پێشمه‌رگه‌ له‌ 16/10/2017ـه‌وه‌ تا ئه‌مڕۆ، زیانی به‌ هه‌ردوولا گه‌یاندووه‌، له‌وانه‌شه‌ ببێته‌ هۆی خوێنڕشتنێكی به‌رده‌وام و له‌ ئاكامیشدا تێكدانی رایه‌ڵه ‌و په‌یوه‌ندییه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی نێوان پێكهاته‌كانی عیراق.

بێگومان شه‌ڕ له‌ نێوان هه‌ردوولادا نابێته‌ هۆی سه‌ركه‌وتنی هیچ لایه‌ك، به‌ڵكو له‌هه‌موو بواره‌كانی ژیاندا وڵات به‌ره‌و هه‌ڵدێری گشتی ده‌بات، بۆیه‌ له‌ روانگه‌ی هه‌ستكردن به‌ به‌رپرسیاریه‌تی به‌رامبه‌ر گه‌لی كوردستان و عیراق، پێشنیار بۆ حكومه‌ت و رای گشتیی عیراق و جیهان ده‌كه‌ین:

1- راگرتنی ده‌ستبه‌جێی ته‌قه‌كردن و هه‌موو جۆره‌ كردارێكی سه‌ربازی له‌ هه‌رێمی كوردستان.

2- سڕكردنی ئاكامی ریفراندۆم كه‌ له‌ كوردستانی عیراق ئه‌نجام درا.

3- ده‌ستپێكردنی دیالۆگی كراوه‌ له‌ نێوان حكوومه‌تی هه‌رێم  و حكوومه‌تی فیدرال له‌ سه‌ر بنه‌مای ده‌ستووری عیراق.

حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket