riklam

سەرۆککۆمار پیرۆزبایی لە سەرۆککۆماری گەلی چین دەکات

جیهان 07:25 PM - 2022-10-24
سەرۆکی چین

سەرۆکی چین

سەرۆک کۆمار پیرۆزبایی لە سەرۆکی چین دەکات بەبۆنەی هەڵبژاردنی وەک سکرتێری گشتی کۆمیتەی ناوەندی حزبی شیوعی.

 سەرۆکی کۆمار دکتۆر لەتیف جەمال ڕەشید پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی بەڕێز شی جینپینگ سەرۆک کۆماری گەلی چین کرد، بەبۆنەی هەڵبژاردنی وەک سکرتێری گشتیی کۆمیتەی ناوەندی بیستەمی حیزبی شیوعی چین .

ئەمەش دەقەکەیەتی:

بەڕێز سەرۆک شی جینپینگ.

سەرۆک کۆماری گەلی چین.

بەناوی گەلی عێراق و بەناوی خۆمەوە گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی بەڕێزتان دەکەم بەبۆنەی هەڵبژاردنی ئێوە وەک سکرتێری گشتی کۆمیتەی ناوەندی بیستەمی حزبی شیوعی چین، هیوای سەرکەوتن و سەرفرازیتان بۆ دەخوازم، گەلی  دۆستی چینیش هەر لە پێشکەوتن و خۆشگوزەرانیدا بێت.

ئەم بۆنەیە دەکەمە دەرفەتێک بۆ دووپاتکردنەوەی پەرۆشی خۆم لە پێناو پەرەپێدانی هاریکاری بەرهەمدار و بنیاتنەر بە شێوەیەک کە بەشداربێت لە گەشەپێدان و سەقامگیری و خۆشگوزەرانی هەردوو وڵات و گەلی دۆستمان و پێشخستنی بەرژەوەندییە هاوبەشەکانیان لە هەموو بوارەکاندا.

 دکتۆر لەتیف جمال رشید
 سەرۆکی کۆماری عێراق

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket