riklam

سەرۆککۆمار پیرۆزبایی لە میر و پاشا و سەرۆکی وڵاتانەوە پێدەگات

کوردستان 06:25 PM - 2022-10-24
د. لەتیف رەشید سەرۆككۆماری نوێی عیراق

د. لەتیف رەشید سەرۆككۆماری نوێی عیراق

د. لەتیف رەشید سەرۆککۆماری عیراق بەبۆنەی هەڵبژاردنی بەسەرۆککۆماری نوێی عیراق ژمارەیەک بروسکەیەکی پیرۆزبایی لە میر و پاشا و سەرۆکی وڵاتانەوە پێگەیشت و تێدا وێڕای پیرۆزبایی هیوای سەرکەوتنی بۆ دەخوازن لە ئەرکە نوێکەیداو پەرۆشی خۆشیان دوپاتکردۆتەوە بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ عیراق.

دەقی بروسکەکان....

سەرۆک کۆمار پەیامێکی پیرۆزبایی لە پادشای مەڕاکیشەوە پێدەگات

سەرۆک كۆماردكتۆر لەتیف جەمال رەشید، بە بۆنەی هەڵبژاردنی وەك سەرۆك كۆماری عێراق، پەیامێکی پیرۆزبایی لە شا محەمەدی شەشەم، پادشای مەڕاکیش پیگەیشت.
ئەمەش دەقی پەیامەکەیە:

لە محەمەدی شەشەم، پادشای شانشینی مەڕاکیش
بۆ جەنابی سەرۆک لەتیف رەشید سەرۆکی کۆماری عێراق
بەڕێز سەرۆک..
سڵاو سەلامی پەروەردگارتان لێ بێت

به بۆنەی هەڵبژاردنتان وەك سەرۆك كۆماری عێراق، خۆشحاڵم دەبم گەرمترین پیرۆزباییتان لێ بکەم ، هیوای سەرکەوتنتان  بۆ دەخوازم لە بەجێ گەیاندنی ئەرکەکەتان و هێنانە دی خواست و ویستەکانی گەلی برابۆ پێشكه وتن و خۆشگوزەرانی زیاتر لە سایەی ئاسایش و ئاشتی و سەقامگیریدا.
  ئەم بۆنەیە دەکەمە دەرفەتێک بۆ ئەوەی خۆشحاڵی خۆمتان بۆ دەرببڕم بۆ ئەو پەیوەندییە برایانەی شانشینی مـەڕاکیش و کۆماری عێراق کۆدەکاتەوە، سوربونی خۆشم دوپات دەکەمەوە بۆ کارکردن لەگەڵ فەخامەتان بە مەبەستی چەسپاندنی پەیوەندیی هاریکاری بەرهەمدار و پەرەپێدان و پتەوکردنی ئەو پەیوەندییانە کە هەموو بوارەکان بگرێتەوە، لە پێناو بەرژەوەندی هەردوو دوو گەلی برا.
جارێکی تر پیرۆزباییتان لێ دەکەم، تکایە جەنابی سەرۆک ڕیزو ستایشمان قبوڵ بفەرمون

محەمەدی شەشەم
پادشای مەڕاکیش

دكتۆر له‌تیف جه‌مال ڕه‌شید، پەیامێکی  پیرۆزبایی له‌ ژه‌نه‌ڕاڵ میشێل عه‌ون سه‌رۆكی كۆماری لوبنان پیگەیشت به‌ بۆنه‌ی هه‌ڵبژاردنی وه‌ك سه‌رۆك كۆماری عێراق

لە پەیامەکەدا سەرۆكی لوبنان دوپاتی کردەوە کە لوبنان هەستێکی برایەتی قوڵ لەگەڵ گەلی عێراقی برا  گرێی دەدات، سوپاسگوزار و بە وەفاشە بەرامبەر بە عێراق کە هاوشانی وەستاوە لەو قۆناغ و هەلومەرجە جیاوازانەی كە  لوبنان پێیدا تێپەڕیوە، جەختیش دەكاتەوە لەسەر بەردەوامی هاریكاری و هەماهەنگی نێوان هەردوو وڵات، ئاماژەشی کرد  بە پێویستی یەکخستنی ڕیزەکان لە پێناو زاڵبون بەسەر هەموو ئاستەنگەکان و بەدیهێنانی بەرژەوەندییە هاوبەشەکان.

پادشای هۆڵەندا بۆ سەرۆک کۆمار: ویستمانە پەیوەندی دۆستانە لەگەڵ عێراق بەهێز بکەین

فەخامەتی سەرۆك كۆمار دکتۆر لەتیف جەمال ڕەشید ، بە بۆنەی هەڵبژاردنی وەك سەرۆك كۆماری عێراق، پەیامێکی پیرۆزبایی لە خاوەنشکۆ شا فیلیم ئەلکساندەر پادشای هۆڵەندا پێگەیشت.

لە پەیامەکەدا شا ئەلێکساندەر گەرمترین پیرۆزبایی لە فەخامەتی سەرۆک کۆمار کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لە ئەرکەکەیدا، دوپاتیشیکردۆتەوە لە ویستی خۆی بۆ  پتەوکردنی پەیوەندی دۆستانە و دوقۆڵی کە هەردو وڵات پێکەوە گرێ دەدات.

 

سەرۆک کۆمار پەیامێکی پیرۆزبایی لە سکرتێری گشتی رێکخراوی هاریکاری ئیسلامی پێدەگات 
فەخامەتی سەرۆک کۆمار دکتۆر لەتیف جەمال رەشید پەیامێکی پیرۆزبایی لە بەرێز دکتۆر حسین ئیبراهیم تەها سکرتێری گشتی ڕێکخراوی ئیسلامی پێگەیشت بەبۆنەی هەڵبژاردنی بەڕێزیان بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار.

ئەمەش دەقەیەتی:
فەخامەتی سەرۆک دکتۆر لەتیف جەمال رەشید
خوا بتپارێزێت
سەرۆک کۆماری عێراق

سڵاو پەروەردگارتان لێبێت
خۆم بە خۆشحاڵ دەزانم بەبۆنەی هەڵبژاردنی فەخامەتتان بەسەرۆک کۆماری عێراق بەناوی خۆمەوە جوانترین گەرمترین پیرۆزباییتان ئاڕاستە بکەم بەبۆنەی ئەو متمانە بەرزەی کە پێیان کردوون.

متمانەی تەواوم هەیە کە ژیری و ئەزموون و شارەزایی فراوانی بەڕیزتان هەروەها کاروانی سەرکەوتوو تایبەتمەندتان و ئاگاداریتان لە دۆخی ئیقلیمی و نێودەوڵەتی لەم قۆناغە هەستیارەی مێژووی عێراقی خۆشەویست بە پشتیوانی خوا دەبێتە خێر و بەرەکەت بۆ بەجێگەیاندنی ئەرکە پیرۆزەکەتان ، لە پەروەردگاری بەرز و پیرۆز داوادەکەم لە ئەرکە پیرۆزەکەتان سەرکەوتووتان بکات بۆ بەرژەوەندی وڵاتە ئەزیزەکەتان ،بەو پەڕی متمانەوە کار دەکەن بۆ بەدیهێنانی ئاسایش و ئۆقرەیی و خۆشگوزەرانی زیاتر بۆ گەلی عێراقی برا تاکو عێراق وەک ئەوەی بەڵێنمان داوە ببێتە سەر مەشق و بڵندگۆ لە جیهانی ئیسلامی.
هەروەها خۆم بە خۆشحاڵ دەزانم لەم بۆنەیە کە ستایشی پەیوەندی پتەو و جێگیری نێوان کۆماری عێراق و ڕێکخراوی هاریکاری ئیسلامی بکەم و بۆ فەخامەتتان دوپاتی بکەمەوە لە ویستی جێگیرمان بۆ پەرەپێدانی ئەو پەیوەندیانە کە بەرژەوەندی هاوبەش و خێر بێری ئومەتی ئیسلامی تیا بێت.

جەنابی فەخامەت رێز و ستایشمان قبوڵ بفەرموون
حسێن ئیبراهیم تەها
سکرتێری گشتی ڕێکخراوی هاریکاری ئیسلامی

 

سەرۆکی کۆمار تەئکید لە گرنگی پتەوکردنی پەیوەندیی و هاریکاری لەگەڵ وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا دەکاتەوە

سەرۆك كۆمار، دكتۆر لەتیف جەمال رەشید ، تەئکیدی کردەوە لە گرنگی بەهێزکردنی پەیوەندییەكان لەگەڵ وڵاتانی یەكێتی ئەوروپا لە بوارەكانی ئەمنی و ئابووری و کلتوری ، بەبایەخیشەوە ستایشی پشتیوانیەکانی یەكێتیی ئەوروپای کرد بۆ هەوڵەكانی عێراق لە كاتی جەنگی دژی بە تیرۆر لە هەردوو ئاستی سەربازی و هەواڵگری.

ئەم وتەیەی فەخامەتی سەرۆک کۆمار لە میانی پێشوازیکردنی بوو لە بەڕێز بەڕێز فیلافاریۆ باڵیۆزی یەکێتی ئەوروپا لەعێراق  کە ڕۆژی دووشەممە 25 ی ئۆکتۆبەر 2022 لە کۆشکی سەلام لە بەغداد بەرێوەچوو کە تیایدا باڵیۆز پیرۆزبایی لە فەخامەتی سەرۆک کرد بەبۆنەی دەستبەکاربوونی لە پۆستی سەرۆک کۆمار و هیوای خواست فەخامەتیان لە بەجێگەیاندنی ئەرکەکەی سەرکەوتوو بێت، دوپاتیشی کردەوە لەسەر سور بوونی یەکێتی ئەوروپا بۆ بەهێزکردنی پەیوەندی دۆستانە و هاریکاری لەگەڵ عێراق لە بوارە جیاجیاکان

لەلای خۆیەوە سەرۆک کۆمار سوپاس و ستایشی باڵیۆز فیلافاریۆی کرد بۆ پیرۆزباییەکەی و ئامادەیی خۆشی نیشاندا بۆ پشتیوانی کردنی هەوڵەکانی باڵیۆز کە خزمەت بە بەرژەوەندی باڵای عێراقی و وڵاتانی یەكێتی ئەوروپا بکات.

سەرۆک کۆمار پەیامێکی پیرۆزبایی لە سکرتێری گشتیی کۆمەڵەی وڵاتانی عەرەبی پێدەگات

سەرۆک کۆمار دکتۆر لەتیف جەمال رەشید پەیامێکی پیرۆزبایی لە ئەحمەد ئەبو غەیت سکرتێری گشتیی کۆمەڵەی وڵاتانی عەرەبی پێگەیشت بەبۆنەی هەڵبژاردنی وەک سەرۆک کۆماری عیراق.
ئەمەش دەقی پەیامەکەیە :

فەخامەتی سەرۆک دکتۆر لەتیف جەمال ڕەشید
سەرۆك كۆماری عیراق...

سڵاوێکی گەرم...
بە بۆنەی هەڵبژاردنی جەنباتان وەک سەرۆک کۆماری عیراق گەرمترین پیرۆزبایی خۆمتان ئاراستە دەکەم هیوای سەرکەوتن و سەرفرازیتان بۆ دەخوازم و دڵنیاشم لەوەی کە ئەزمونی ئێوە کاریگەری دەبێت لەوەی عیراق بەرەو کەناری ئارام و ئۆقرەیی ببات.
ئەم بۆنەیەش دەکەمە دەرفەتێک بۆ دوپاتکردنەوەی پابەندی کۆمەڵەی وڵاتانی عەرەبی بۆ بەڕێزتان کە هاوشانی عیراق رۆڵی خۆی بگێڕێت لە هەموو ئەو مەسەلانەی کە ویستەکانی گەلی شکۆمەندتان بەدەست بهێنێت، وە هەوڵەکانتان  ئارامی و گەشەپێدان بچەسپێنێت و بەشداری بکات لە پتەو کردنی پەیوەندییەکانی بە جیهانی عەرەبیەوە  .

رێز و ستایشمان قبوڵ بفەرموون

ئەحمەد ئەبو غەیت 
سکرتێری گشتی کۆمەڵەی وڵاتانی عەرەب

 

سەرۆک کۆمار پەیامیێکی پیرۆزبایی لە سەرۆک کۆماری ئێرانەوە پێدەگات .

سەرۆک کۆمار دکتۆر لەتیف جەمال رەشید پەیامێکی پیرۆزبایی لە بەڕێز ئیبراهیم رەئیسی سەرۆک کۆماری ئێران پێگەیشت بە بۆنەی هەڵبژاردنی وەک سەرۆک کۆماری عێراق.
ئەمەش دەقی پەیامەکەیە:
"بەناوی خوای بەخشندە و  میهرەبان."
فەخامەتی سەرۆک دکتۆر لەتیف جەمال رەشید 
سەرۆک کۆماری عێراق
سڵاوی پەروەردگارتان لێبێت.
خۆشحاڵم کە گەرمترین پیرۆزبایتان ئاڕاستە بکەم بەبۆنەی دەست بەکاربونتان لە پۆستی سەرۆکایەتی کۆماری عێراق و ڕاسپاردنی بەڕێز محەمەد شیاع سودانی بۆ پێکهاننی کابینەی حکومەت.

پەیوەندی برایانەی نێوان کۆماری ئیسلامی ئێران و کۆماری عێراق تەنیا سنوری جوگرافی و پەیوەندیەکانی هەردوو حکومەت پێکەوە گرێیان نادات بەڵکو قوڵاییەکی شارستانی و کلتوری گەلەکانیان لە مێژوودا ڕەگی داکوتیوە .

هەموو هەوڵەکانمان دەخەینەگەڕ بۆ بەهێزکردن و پتەوکردن و پەرەپێدانی هاریکاری نێوانمان لەڕێگەی لێکنزیکبوونەوەی هەردوو وڵاتی برا.
عێراقێكی خۆشگوزەران و سەربەخۆ و بەهێز، ڕۆڵی ئەرێنی و بونیادنەر و كاریگەری دەبێت لە بەدیهێنانی ئاسایشی ناوچەكەدا.

كۆماری ئیسلامیی ئێران هه‌میشه‌ پشتیوانی له‌ پرۆسه‌ی سیاسی کردوە به‌ پشت بەستن به‌ ده‌نگی خه‌ڵك له‌ كۆماری عێراق ‌ و هەموو هەوڵەکانی لە پێناو بنەماکانی دۆستایەتی هەردوو وڵات بوە.

هیوای سەركەوتن بۆ حكومەتی نوێ دەخوازم لە بەدیهێنانی خۆشگوزەرانی و گەشەسەندن لە عێراق، هیوادارم پەیوەندییەكانی نێوان هەردوو وڵات پتەوترببێت ، داواكارم لە پەروەردگاری گەورە فەخامەتتان تەندروست و سەرکەوتوو بکات و ئاسودەی و پایەبەرزیش بۆ کۆماری عێراقی دۆست و برا و موسوڵمان و حکومەت و گەلەکەشی بەدی بێنێت.

سید ئیبراهیم ڕەئیسی
سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران.

 

سەرۆک کۆمار پەیامێکی پیرۆزبایی لە پادشای ئوردن پێدەگات 

سەرۆک کۆمار دکتۆر لەتیف جەمال رەشید پەیامێکی پیرۆزبایی لە خاوەن شکۆ شا عەبدوڵای دووەم کوڕی حسین پادشای شانشینی ئوردنی هاشمی  پێگەیشت بە بۆنەی هەڵبژاردنی وەک سەرۆک کۆماری عێراق.
ئەمەش دەقی پەیامەکەیە:

فەخامەتی برا سەرۆک لەتیف جەمال رەشید خوای گەورە بتپارێزێت
سەرۆك كۆماری عێراقی برا..

سڵاو و میهرەبانی پەروەردگارتان لێبێت.
خۆم بە خۆشحاڵ دەزانم کە گەرمترین و جوانترین پیرۆزبایی بۆ برای ئەزیزم بنێرم و هیوای خۆشگوزەرانی و سەرکەوتن بۆ گەلی عێراقی برا بخوازم لە بەدیهێنانی پێشکەوتن و خۆشگوزەرانی زیاتر.
بەناوی خۆم و گەلی شانشینی ئوردنی هاشمی و حکومەتەکەی گەرمترین پیرۆزبایی ڕاستگۆیانەتان ئاراستە بکەم بە بۆنەی بەدەستهێنانی متمانەی ئەنجومەنی نوێنەران و هەڵبژاردنتان بە سەرۆک کۆماری عێراقی برا.
لێرەوە بە خۆشحاڵیەوە جەخت دەکەمەوە لە سوربونی ئوردن لە پێناو درێژەدان بە بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی لەگەڵ عێراقی برا و فراوانکردنی ئاسۆی هاریکاریەکان لە تەواوی بوارەکان و درێژەدان بە هەماهەنگی لە مەسەلە جیاوازەکان کە بەرژەوەندی هەردوو وڵات و گەلی برامان بەدیبهێنێت و خزمەت بە مەسەلە نەتەوەییەکان بکات.
جارێکی تر دوپاتی دەکەمەوە لەسەر پشتیوانیکردنی ئوردن شانبەشانی عێراقی برا و گەلە خۆشەویستەکەی لە پاراستنی ئاسایش و ئۆقرەییەکەی.
داواکارم لە پەروەردگاری مەزن بتانپارێزێت و تەندروست و سەرکەوتوتان بکات بۆ خزمەتکردنی وڵات و گەلەکەت.
سڵاو و ستایشی پەروەردگارتان لێبێت

براتان
عەبدوڵای دووەم کوڕی حسین
پادشای شانشینی ئوردن

 

سەرۆک کۆمار پەیامیێکی پیرۆزبایی لە پادشای سوید پێدەگات  

سەرۆک کۆمار دکتۆر لەتیف جەمال رەشید پەیامێکی پیرۆزبایی لە خاوەن شکۆ شا کارل گوستافی شانزەیەم پادشای سوید پێگەیشت بە بۆنەی هەڵبژاردنی وەک سەرۆک کۆماری عێراق.

لەو پەیامەدا پادشای سوید پیرۆزبایی خۆی گەیاند بە سەرۆک کۆمار و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لە ئەرکەکەیدا،  هەروەها هیوای بەختەوەری و خۆشگوزەرانیشی بۆ گەلی عێراق خواست.

 

سەرۆک کۆمار پەیامێکی پیرۆزبایی لە میری دەوڵەتی قەتەر و جێگرەکەی پێدەگات

سەرۆک کۆمار دکتۆر لەتیف جەمال رەشید پەیامێکی پیرۆزبایی لە خاوەن شکۆ شێخ تەمیم کوڕی حەمەد ئال سانی میری دەوڵەتی قەتەر و خاوەن شکۆ شێخ عەبدوڵا کوڕی حەمەد ئالسانی جێگری میری دەوڵەتی قەتەر پێگەیشت بەبۆنەی هەڵبژاردنی بە سەرۆک کۆماری عێراق.
لەو پەیامەدا میری دەوڵەتی قەتەر هیوای سەرکەوتنی بۆ فەخامەتی سەرۆک خواست لە بەجێگەیاندنی ئەرکەکانیدا و تەئکیدی کردەوە لەسەر ویستی خۆی بۆ پەرەپێدانی پەیوەندی دوقۆڵی هاوبەشی نێوان هەردو وڵات و گەلی برا و هیواشی خواست گەلی عێراق لە ئاسایش و ئۆقرەیی و خۆشگوزەرانیدا بێت.
هاوکات جێگری میری دەوڵەتی قەتەر هیوای سەرکەوتن و بەرەوپێشچونی بۆ فەخامەتی سەرۆک خواست لە بەجێگەیاندنی ئەرکەکانیدا و هیواشی خواست ئاسایش و ئۆقرەیی بۆ گەلی عێراق بەدیبێت و پەیوەندی دوو قۆڵی برایانەی نێوان هەردوو وڵات و گەلی براش زیاتر بەرەو پێش بچێت.

 

سەرۆکی کۆمار دوو پەیامی پیرۆزبایی لە پادشا و شازادەی جێنشینی بەحرەین پێگەیشت بەبۆنەی هەڵبژاردنی وەک سەرۆک کۆماری عێراق .

سەرۆک کۆمار دکتۆر لەتیف جەمال رەشید پەیامێکی پیرۆزبایی لە خاوەن شکۆ  شا حەمەد کوڕی عیسا ئال خەلیفە پادشای شانشینی بەحرەین  و شازادەی جێنشین خاوەنشکۆ سەلمان کوڕی حەمەد ئال خەلیفە سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران پێگەیشت بە بۆنەی هەڵبژاردنی وەک سەرۆک کۆماری عێراق.

پادشای بەحرەین گەرمترین پیرۆزبایی لە سەرۆک کۆمار کرد و  هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لە بەجێگەیاندنی ئەرکەکەی.

خاوەن شکۆ شا حەمەد کوڕی عیسا ئال خەلیفە سور بوونی شانشنینی بەحرەینی دوپات کردەوە لە پێناو پتەو کردنی پەیوەندی دوقۆڵی نێوان هەردو وڵاتی برا و ئاماژەی بەوە کرد کە بەحرەین بە ستایش و گرنگیە دەڕوانێت لە دانانی پەیوەندیەکی پێشکەوتوو لەگەڵ کۆماری عێراق.

هەروەها خاوەنشکۆ سەرۆک وەزیری بەحرەین لە پەیامەکەیدا گەرمترین پیرۆزبایی لە فەخامەتی سەرۆک دەکات بەبۆنەی هەڵبژاردنی بە سەرۆک کۆمار و هیوای خواست کە پەرە بە پەیوەندیەکان بدرێت و ئاسۆی هاریکاریەکانی نێوان هەردوو وڵاتی براش پتەو تر بکرێت کە لە بەرژەوەندی هاوبەشی هەردوو لادا بێت ، هاوکات هەر لە پەیامەکەدا هیوای پێشکەوتن و خۆشگوزەرانی و ئۆقرەیشی بۆ گەلی عێراق خواست.

 

 سەرۆک کۆمار لەگەل باڵیۆزی تورکیا لە عێراق پەیوەندیە دوو قۆڵیەکان تاوتوێ دەکات 

 

سەرۆک کۆمار دکتۆر لەتیف جەمال رەشید ڕۆژی دووشەممە 25 ی ئۆکتۆبەر 2022 لە کۆشکی سەلام لە بەغداد پێشوازیکرد  لە بەڕێز عەلی رەزا کونای باڵیۆزی تورکیا لە عێراق.

لە سەرەتای دیدارەكەدا باڵیۆز سڵاو و پیرۆزبایی رەجەب تەیب ئەردۆگان سەرۆك كۆماری توركیای گەیاند بە فەخامەتی سەرۆك لەتیف جەمال رەشید بە بۆنەی هەڵبژاردنی وەك سەرۆك كۆماری عێراق و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لە بەجێگەیاندنی ئەرکەکانیدا.

هەر لە دیدارەكەدا پەیوەندییە دوو قۆڵییەكانی نێوان هەردوو وڵاتی دراوسێ تاوتوێ كرا،هەروەها سەرۆك كۆمار جەختیکردەوە لە گرنگی چەسپاندنی هاریكاریی ئابووری و بازرگانی و بوارەكانی تر لە پێناو پتەوکردنی  پەیوەندی دوو قۆڵی کە لە بەرژەوەندی هەردوو گەل و وڵاتی دۆستدا بێت و ئاسایش و ئۆقرەیی هاوبەش دەستەبەر بکات. 

لای خۆیەوە باڵیۆز عەلی رەزا کونای پاڵپشتی وڵاتەكەی بۆ ئاسایش و سەقامگیری عێراق دووپات كردەوە، هەروەها ویستی بەهێزكردن و پەرەپێدانی پەیوەندییە دوو قۆڵیەکانی جێی بایەخی هەردوو لای دوپات کردەوە کە داواکاریەکانی هەردوو وڵات و گەل دەستەبەر بکات.

سەرۆك كۆمار پەیامێكی پیرۆزبایی لە سەرۆكی فینلاندەوە پێدەگات

سەرۆك كۆمار دكتۆر لەتیف جەمال رەشید  بە بۆنەی هەڵبژاردنی وەك سەرۆك كۆمار، پەیامێكی پیرۆزبایی لە ساولی نینیستۆ سەرۆك كۆماری فینلاند پێگەیشت.

لە پەیامەكەدا ،سەرۆكی فینلاند پیرۆزبایی لە سەرۆك كۆمار كرد و هیوای سەركەوتنی بۆ خواست لە كارەكانیدا.
سەرۆك ساولی نیینیستۆ ئاماژەی بە پەیوەندییه لە مێژینەیی دۆستایەتی نێوان كۆماری عێراق و كۆماری فینلەندا كرد و ویستی خۆی بۆ پاراستن و پەرەپێدانی ئەو پەیوەندیانە دەربڕی بۆ خزمەتكردنی بەرژەوەندیی گەلانی هەر دوو وڵاتی دۆست.

 

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket