riklam

ئەمڕۆ لە مێژوودا

جیهان 09:57 AM - 2022-10-24
 ئەمڕۆ لە مێژوودا

ئەمڕۆ لە مێژوودا


1147: مەسیحيیەكان شاری (لەشبۆنە) داگیر دەكەن.
1260: سەركردە (روكنەدین بیبرس) سوڵتان (سەیفەدین قتز) دەكوژێت و رایدەگەیەنێت كە خۆی بووە بە سوڵتان لە ژێر ناوی (زاهیر بیبرس).
1607: شەڕی نێوان هێزەكانی سوپای عوسمانی و هێزە چەكدارەكانی (میر عەلی چامپولادبەگ) لە دۆڵی ئەرسەلان لە كوردستان و سەرەنجام عوسمانیەكان سەركەوتن.
1935: بڵاوكردنەوەی یەكەم ژمارەی گۆڤاری (رووناكی) لە هەولێر لە لایەن (حسێن حوزنی موكریانی) و بەردەوام بوونی تا ژمارە (11).
1648: دەوڵەتە ئەوروپیەكان دان دەنێن بە سەربەخۆیی هۆڵەندە.
1948: مۆركردنی رێكەوتننامەی (وستیفالیا) لە شاری وستیفالیای رۆژئاوای ئەڵمانیا.
1595: دابەشكردنی پۆڵەندە لە نێوان ئیمبراتۆریەتی روسیا و نەمسا و بروسیا.
1917: هەڵگیرسانی شۆڕشی ئۆكتۆبەر لە روسیا.
1929: هەرەسهێنانی ئاماژەی وول ستریت، كە دانرا بە یەكەمین هەنگاوی قەیرانی جیهانی لە سیەكانی سەدەی بیستەم.
1934: مەهاتما گاندی، دەكشێتەوە لە كۆنگرەی نیشتمانی هیندی.
1940: سەركردەی دەوڵەتی فەرەنسی (مارشاڵ فیلیپ بیتان) چاوی دەكەوێت بە سەركردەی نازی (ئەدۆلف هێتلەر).
1945: هەر یەك لەمیسر و سعودیە چوونە ناو رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان.
1945: دامەزراندنی رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان بە جێگرتنەوەی كۆمەڵەی گەلان راگەیەنرا، و هەڵوەشانەوەی كۆمەڵەی گەلانیش راگەیەنرا.
1954: راگەیاندنی باری كتوپڕ لە پاكستان.
1956: مۆركردنی پرۆتۆكۆلی سیفرز لە نێوان ئینگلتەرە و فەرەنسە و ئیسرائیل، كە وێنەی هەر دەوڵەتێكی كێشا لە میانی داگیركاریە سێ قۆڵیەكە.
1964: شانشینی یەكگرتوو سەربەخۆیی بەخشی بە زامبیا.
1970: كۆنگرس لە چیلی (سلفادۆر ئەلیند)ی هەڵبژارد كە رەوتی ماركسی بوو بۆ سەرۆكی وڵات.
1980: سەرۆكی ئیسرائیل (ئیسحاق نافون) سەردانی میسری كرد دوای پەیماننامەی ئاشتی نێوان میسر و ئیسرائیل و سەردانی سەرۆكی میسری (محەمەد ئەنوەر سادات) بۆ قودس.
1987: تەقینەوە لە نوسینگەكانی فڕۆكەوانی بان ئەمریكان لە كوێت، كە هیچ زیانێكی مرۆیی لی نەكەوتەوە.
1992: دەرچوونی ژمارە سفری رۆژنامەی (ئیتیحاد) زمانحالی یەكیەتی نیشتمانی كوردستان لە هەولێر.
1996: لە لایەن وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا ئاگربەستی نێوان (ینك) و (پدك) راگەیەنرا
2000: لە هەولێر ڤیستیڤاڵی 100 ساڵەی شاعیری گەروەی عێراق (محەمەد مەهدی جەواهیری) بەڕێوەچوو.
2003: كۆتا گەشتی فڕۆكەی كۆنكۆرد كە تاكە فڕكە بوو لە سەروی دەنگەوە لە نیویۆركەوە بۆ پاریس.
2004: دۆزینەوەی تەرمی 49 پۆلیسی پاسەوانانی نیشتمانی لە پارێزگای دیالە.
2004: لە ئەنجامی تەقینەوەیەك لەبەردەم بنكەی سەربازی ئەمریكی لە رومادی 16 كەس كوژران.
2004: لە هێرشێكدا بۆ سەر بنكەكانی پۆلیس لە بەغداد 19 كەس كوژران.
2007: لە كۆنفرانسێكی ساڵانەی پارتە سەوزەكانی ئەوروپا لە ڤیەننا 33 پارتی سەوزی ئەوروپا ئەنفال و كیمیابارانی هەڵەبجەیان بە جینۆساید ناساند.
2010: بەڕێوەبەری شانۆی هەولێر هەفتەی توێژینەوەی شانۆیی سازكرد و تێیدا كۆمەڵێك توێژینەوەی گرنگ پێشكەش كرا.
2012: سودان ئیسرائیلی تۆمەتباركرد بە بۆردومانی كارگەی چەك و تەقەمەنی لە خەرتومی پایتەخت بە بەكارهێنانی 4 فڕۆكەی سەربازی، كە بووە هۆی كوژرانی دوو هاوڵاتی و برینداربوونی سێهەم بە سەختی.
2013: راگەیاندنی دۆزینەوەی كۆئەستێرەی (زد8 جی ئەن دی 5296) كە دوورترین كۆئەستێرەیە تا ئێستا زانرابێت، كە 13,1 ملیار ساڵی رووناكی لە زەویەوە دوورە.
 
لەدایكبوون:
51: ئیمبراتۆر دومیتیان، ئیمبراتۆری ئیمبراتۆریەتی رۆمانی.
1632: ئەنتۆنی فان لیفینهوك، توێژەری هۆڵەندی.
1804: فلهیلم ئیدوارد فیبر، زانای فیزیای ئەڵمانی.
1899: فەرەحات عەباس، سیاسەتمەدار و شۆڕشگێڕی جەزائیری.
1908: محەمەد تۆفیق، ئەكتەری میسری.
1925: بیریو، مۆسیقاری ئیتالی.
1932: بییر دی جین، زانای فیزیای فەرەنسی و وەرگری خەڵاتی نۆبڵی فیزیای ساڵی 1991ز.
1932: رۆبەرت ماندل، ئابوریناسی كەنەدی و وەرگری خەڵاتی نۆبڵ لە زانستە ئابووریەكانی ساڵی 1999ز.
1932: ستیفن كوفی، نوسەری ئەمریكی.
1939: ف.مورای ئەبراهام، ئەكتەری ئەمریكی.
1947: كیفین كلاین، ئەكتەری ئەمریكی.
1953: عەبادی جەوهەر، گۆرانیبێژی سعودی.
1957: سەفاْ  سەبع، ژنە ئەكتەری میسری.
1965: یوسف بەهلول، ئەكتەری بەحرەینی.
1969: ئەدیلا نورییگا، ژنە ئەكتەری مەكسیكی.
1975: خوان بابلو ئەنخل، یاریزانی تۆپی پێی كۆڵۆمبی.
1976: حەسناْ  سەیفەدین، ژنە ئەكتەری میسری.
1977: ئیفان كافیدس، یاریزانی تۆپی پێی ئیكوادۆری.
1978: كارلۆس ئیدواردز، یاریزانی تۆپی پێی ترینیدادی.
1978: نەبیل عیسا، ئەكتەری میسری.
1980: ماسیو ئەمواه، یاریزانی تۆپی پێی غانی.
1981: مالیكا شیروت، ژنە ئەكتەری هیندی.
1985: واین رونی، یاریزانی تۆپی پێی ئینگلیزی.
1986: جون رودی، یاریزانی تۆپی پێی ئینگلیزی.
1987: ئەنتۆنی فاندین بوری، یاریزانی تۆپی پێی بەلجیكی.
 
 وەفات:
996: ئۆگۆ كابیە، مەلیكی فەرەنسە.
1260: سەیفەدین قتز، سوڵتانی مەملوكی.
1537: شاژن جین سیمور، شاژنی ئینگلتەرە و ژنی هنری هەشتەمی مەلیكی ئینگلتەرە.
1601: تیخو براهی، زانای دانیماری زانستی فەلەك.
1725: ئەلساندرو سكارلاتی، مۆسیقاری ئیتالی.
1898: بییر سیسیل بوفیس دی شافان، نیگاركێشی فەرەنسی.
1976: ئەحمەد موختار بابان، لە ئەڵمانیا.
1978: نەجیب سرور، شاعیری میسری.
2007: عازار حەبیب، گۆرانیبێژی لوبنانی.
 
جەژن و بۆنەكان:
رۆژی رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان.
رۆژی جیهانی زانیاریەكان سەبارەت بە گەشەپێدان.
رۆژی سەربەخۆیی زامبیا.
PUKMEDIA ئا..حسێن هەڵەبجەیی


ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket