riklam

رەوەندی كوردستانی و ئێرانی لە دانیمارك پشتیوانی خۆپیشاندانەكانی ئێران دەكەن

کوردستان 11:02 AM - 2022-10-23
 رەوەندی كوردستانی و ئێرانی لە دانیمارك پشتیوانی خۆپیشاندانەكانی ئێران دەكەن

رەوەندی كوردستانی و ئێرانی لە دانیمارك پشتیوانی خۆپیشاندانەكانی ئێران دەكەن

بۆ پشتیوانی لە خۆپیشاندانەكانی كۆماری ئیسلامی ئێران كە زیاتر لە 35 رۆژە زۆرێك لە شارەكانی ئەو وڵاتەی گرتووەتەوە، هەروەها لەوڵاتانی دەرەوەش چالاكی بۆ پشتیوانییەكان دەكرێت و بەردەوامە.

لە دانیمارك رەوەندی كوردی و گەلانی ئێران بۆ ئەو مەبەستە و پاڵپشتی لە خۆپێشاندەرانی رۆژهەڵاتی كوردستان و شارەكانی دیكەی ئێران خۆپێشاندانیان كرد و بە دروشمی ژن، ژیان، ئازادی هەزاران كەس رێپێوانیان كرد.

لە كۆپنهاگنی پایتەختی دانیمارك رەوەندی كوردی و گەلانی ئێران بە وتنەوەی دروشمی جۆراوجۆر و بەرزكردنەوەی وێنەی دەستگیركراوان و ئەو كەسانەی لە خۆپیشاندانەكانی ئێراندا گیانیانلەدەستداوە، داوای ئازادیان بۆ كورد و گەلانی ئێران كرد، خۆپیشاندەران كە ژمارەیان زیاتر لە چوار هەزار كەسێك دەبوو لە  بەردەم وەزارەتی دەرەوەی ئەو وڵاتە بۆ بەردەم پەرلەمانی دانیمارك بەڕێكەوتن و داوا دەكەن وڵاتان دژی توندوتیژی و تەسككردنەوەی ئازادییەكان لە ئێران هەڵوێست وەربگرن.

زیاتر لە 35 رۆژە خۆپێشاندان و ناڕەزایی  رۆژهەڵاتی كوردستان و ئێران دەستیپێكردووە .

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket