riklam

ئـه‌مڕۆ له‌ مـێـژوودا

جیهان 09:48 AM - 2022-10-23
ئـه‌مڕۆ له‌ مـێـژوودا

ئـه‌مڕۆ له‌ مـێـژوودا

23 ئۆكتۆبه‌ر
رووداوه‌كان:
1086: مورابیته‌كان به‌ سه‌رۆكایه‌تی (یوسفی كوڕی تاشفین) سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر شانشینی قشتاله‌ به‌ سه‌رۆكایه‌تی پاشا ئه‌لفۆنسۆی شه‌شه‌م له‌ جه‌نگی زه‌لاقه‌.
1919: تیرۆركردنی (موباره‌ك توزونینی) له‌سه‌ر ده‌ستی وه‌زیره‌كه‌ی (بلقاسم نه‌كادی) له‌ نێوان ریسانی و ئه‌رفورد.
1932: ریكه‌وتننامه‌ی سنوری نێوان ئێران و توركیا مۆركرا له‌ چیای (ئارارات) به‌ ئامۆژگاری به‌ریتانیا.
1941: سه‌رۆكی ئه‌ركانی سۆڤیه‌تی (جۆرج زیخون) سه‌ركردایه‌تی سوپای سوری گرته‌ ده‌ست بۆ وه‌ستانی پێشڕه‌ویكردنی ئه‌ڵمانه‌كان بۆ روسیا له‌ میانی جه‌نگی دووه‌می جیهانی.
1942: هه‌ڵگیرسانی یه‌كه‌مین رووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ له‌ شه‌ڕی (عه‌له‌مین) له‌ نێوان هێزه‌كانی ئه‌ڵمانیا و ئیتالیا به‌ سه‌رۆكایه‌تی (ئیرفین رۆمل) و نێوان به‌ریتانیه‌كان به‌ سه‌رۆكایه‌تی (برنارد مونتگمری) له‌ میانی جه‌نگی دووه‌می جیهانی.
1947: رژێمی شای ئێران رێكه‌وتننامه‌ی نه‌وتی له‌گه‌ڵ یه‌كیه‌تی سۆڤیه‌ت كه‌ پیشتر مۆری كردبوون هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌ و به‌ ئاره‌زووی خۆی مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ كورد و رۆژهه‌ڵاتی كوردستان ده‌ست پێكرد.
1965: ده‌یان هه‌زار مه‌جه‌ری هاتنه‌ سه‌ر شه‌قامه‌كان بۆ وه‌ستاندنی كۆتایی هێنان به‌ حوكمڕانی سۆڤیه‌تی له‌ وڵاته‌كه‌یاندا.
1968: دامه‌زراندنی زانكۆی سلێمانی.
1982: مه‌لیك فه‌هد كوڕی عه‌بدولعه‌زیز ئال سعود به‌ردی بناغه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی مه‌لیك فه‌هد بۆ چاپكردنی قورئانی پیرۆز دانا.
1983: ته‌قاندنه‌وه‌ی باره‌گای هێزه‌كانی فه‌ره‌نسی سه‌ر به‌ هێزه‌كانی فره‌ ره‌گه‌ز له‌ باشوری لوبنان كه‌ بووه‌ هۆی كوژرانی 56 كه‌س، و هێرشێكی خۆكوژی بۆ سه‌ر هێزه‌كانی پیاده‌ی ده‌ریایی ئه‌مریكی له‌ به‌یروت كه‌ بووه‌ هۆی كوژرانی 231 ئه‌مریكی.
1991: دامه‌زراندنی لیژنه‌ نێوخۆییه‌كان بۆ به‌ڕێوه‌بردنی كاروباری باشوری كوردستان كه‌ هه‌موویان سه‌ر به‌ كۆمیته‌ی كارگێڕی به‌ره‌ی كوردستانی بوون له‌ (خه‌لیفان).
1991: رژێمی عێراق ده‌زگاكانی ده‌وڵه‌تی له‌ شاره‌كانی هه‌ولێر و سڵێمانی و دهۆك و شارۆچكه‌كانی تر گواسته‌وه‌ بۆ شاری كه‌ركوك و موسڵ و به‌غداد، ته‌نها ده‌زگاكانی ئاو و كاره‌با و ته‌ندروستی نه‌بێت.
2001: تیرۆركردنی سه‌ركرده‌یه‌كی كه‌تیبه‌كانی عیززه‌دین قه‌سام (ئه‌یمه‌ن حه‌لاوه‌) به‌ ئۆتۆمبیلێكی بۆمبڕێژكراو.
2004: به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبیلێكه‌وه‌ له‌ رۆژئاوای به‌غداد 10 كه‌س كوژران.
2005: گه‌رده‌لولی (ویلما) دای له‌ كه‌ناره‌كانی خۆرئاوای ویلایه‌تی فلۆریدا.
2010: ماڵپه‌ڕی ویكیلێكس 400 هه‌زار به‌ڵگه‌نامه‌ی نهێنی له‌ باره‌ی جه‌نگی عێراق بڵاوكرده‌وه‌.
2010: كۆبوونه‌وه‌ی هاوبه‌شی سكرتێر و ئه‌میندار و نوێنه‌رانی هێز و لایه‌نه‌ سیاسیه‌كانی كوردستان له‌ هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوو، به‌ ئاماده‌یی مام جه‌لال و مه‌سعود بارزانی.
2010: هونه‌رمه‌ندانی شاری بابل له‌ سلێمانی پێشانگای هاوبه‌شیان كرده‌وه‌.
2011: ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی ئینتیقالی رایگه‌یاند كه‌ لیبیا ئازادكرا له‌ ژێر ده‌ستی عه‌قید موعه‌مه‌ر قه‌زافی.
2011: هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی تونس، كه‌ بریتی بوو له‌و ئه‌نجومه‌نه‌ی راسپێرابوو به‌ دانانی ده‌ستوری نوێ دوای شۆڕش و كه‌وتنی ده‌سه‌ڵاتی زه‌ینولعابیدین بن عه‌لی.

له‌دایكبوون:
1715: ئیمبراتۆر بیته‌ری دووه‌م، ئیمبراتۆری ئیمبراتۆریه‌تی روسیا.
1905: فلیكس بلوخ، زانای فیزیای سویسری و وه‌رگری خه‌ڵاتی نۆبڵی فیزیای ساڵی 1952ز.
1908: ئیلیا فرانك، زانای فیزیای روسی و وه‌رگری خه‌ڵاتی نۆبڵی فیزیای ساڵی 1958ز.
1940: بیلیه‌، یاریزانی تۆپی پێی به‌رازیلی.
1942: مایكل كریچتون، نوسه‌ری ئه‌مریكی.
1943: سه‌ڵاح سه‌عدنی، ئه‌كته‌ری میسری.
1945: میچیل فواتروت، دادوه‌ری تۆپی پێی فه‌ره‌نسی.
1946: تانسۆ چێله‌ر، سه‌ره‌ك وه‌زیرانی توركیا.
1947: عه‌بدولعه‌زیز ره‌نتیسی، سه‌ركرده‌ی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماسی فه‌له‌ستینی.
1951: فاتیمر سیدیو، سه‌رۆكی كۆسۆڤۆ.
1961: كه‌مال ئه‌بو ریه‌، ئه‌كته‌ری میسری.
1961: زوبیزاریتا، گۆڵچی تۆپی پێی ئیسپانی.
1963: عه‌مر ئه‌دیب، راگه‌یاندكاری میسری.
1963: رشیدی یاكینی، یاریزانی تۆپی پێی نێجیری.
1964: رۆبه‌رت تروهیو، ژه‌نیاری گیتار بایسی ئه‌مریكی و ئه‌ندامی تیپی میتالیكا.
1969: ئه‌حمه‌د ره‌شوان، ده‌رهێنه‌ری میسری.
1973: كریستیان دایلی، یاریزانی تۆپی پێی ئوسكوتله‌ندی.
1976: رایان رینولدز، ئه‌كته‌ری كه‌نه‌دی.
1976: ریم عه‌بدولعه‌زیز، ژنه‌ ئه‌كته‌ری سوری.
1977: مشعل نایف، یاریزانی تۆپی پێی كوێتی.
1978: جیمی بولارد، یاریزانی تۆپی پێی ئینگلیزی.
1978: ئه‌رشی تومبسون، یاریزانی تۆپی پێی ئوسترالی.
1979: سیمون دیفیز، یاریزانی تۆپی پێی ویلزی.
1984: خالید نه‌مش، یاریزانی تۆپی پێی كوێتی.
1986: جیسیكا ستروب، ژنه‌ ئه‌كته‌ری ئه‌مریكی.

وه‌فات:
1869: ئیدوارد سمیس ستانلی، سه‌ره‌ك وه‌زیرانی شانیشنی یه‌كگرتوو.
1919: موباره‌ك توزونینی، شۆڕشگێڕ و تێكۆشه‌ری مه‌غریبی.
1944: چارلز گلوفه‌ر باركلا، زانای فیزیای ئینگلیزی و وه‌رگری خه‌ڵاتی نۆبڵی فیزیای ساڵی 1917ز.
1986: ئیدوارد دویزی، زانای كیمیای زینده‌یی ئه‌مریكی و وه‌رگری خه‌ڵاتی نۆبڵی پزیشكی ساڵی 1943ز.
2004: ته‌ها ئه‌حمه‌د عومه‌ر، عه‌قیدی پۆلیس و به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیس و پاسه‌وانان له‌ هه‌ولێر.
2005: ستیلا ئۆباسانجۆ، خاتونی یه‌كه‌م له‌ نێجیریا.
2009: زوبێر توركی، نیگاركێش و په‌یكه‌رتاشی تونسی.
2009: نازم غه‌برا، پزیشكی كوێتی به‌ نه‌ژاد فه‌له‌ستینی.
2011: هیربرت هاوبتمان، زانای بیركاری ئه‌مریكی و وه‌رگری خه‌ڵاتی نۆبڵی كیمیای ساڵی 1985ز.

جه‌ژن و بۆنه‌كان:
رۆژی جیهانی رۆماتیزم.
رۆژی نیشتمانی له‌ مه‌جه‌ر.

PUKMEDIA ئا.. حسێن هه‌ڵه‌بجه‌یی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket