riklam

بەبەشداری نوێنەری هەمیشەیی عیراق یازدەھەمین کۆنفرانسی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان کۆتایی هات

عیراق 12:32 AM - 2022-10-23

بەبەشداری بەکر فەتاح نوێنەری هەمیشەیی عیراق ئەمرۆ یازدەھەمین کۆنفرانسی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ تاوانی رێکخراو کە سنورە نێو نەتەوەییەکان دەبرێ UNOTC بە سەرکەوتوویی کۆتایی بەکارەکانی ھێنا.

ئەم کۆنفرانسە بە پێی ھەموو پێوەرەکان بە رەچاوکردنی دۆخی سیاسی و تەکنیکی کۆنفرانسێکی نائاسایی بوو، کۆنفرانسەکە بە بەشداری ١٣٤ وڵات و سەدان ڕێکخراوی ناحکومی و لایەنی پەیوەندیدار کە پەیوەندییان بە کارکردن لەسەر ڕێککەوتننامەکە هەیە لە بارەگای نەتەوە یەکگرتوەکان لە شاری ڤییەنا گرێ درا.

ئەم کۆنفرانسە نوێنەری عێراق سەرۆکایەتی دەکرد و بە بەشداری وەفدی عێراق بە سەرۆکایەتی بەرێز عومەر بەرزنجی جێگری وەزیری دەرەوەو بەهاوکاری وڵاتانی دیکەی دۆست بووە هۆی پەسندکردنی سەرکەوتووانەی راپۆرتی کۆتایی کۆنفرانسەکەو هەروەها (٩) پرۆژە بریاری لە خۆ گرتبوو .

لە دەسپێکی دانیشتنی کۆنفرانسەکە جەخت کرایەوە لەوەی کە سەرۆکایەتی UNTOC COP 11 چاوەرێی بەھێزکردنی پەیوەندیە فرەلایەنەکانە لە سەر بنچینەی بەھاکانی UNTOC و پرۆتۆلەکانی و میکانیزمی پێداچونەوەو دروست کردنی ژینگەیەکی لەبار بۆ گونجاندنی ھەموو دیدگاکان بکات هاوتەریب لەگەڵ 'ڕۆحی ڤیەنا'.

عێراق کاردەکات بۆ چالاککردنی میکانیزمی پێداچوونەوە بە جێبەجێکردنی رێککەوتننامەکە بە مەبەستی پڕکردنەوەی بۆشاییەکان، دەستنیشانکردنی تەحەددیاتەکان و سوودوەرگرتن لە ئەزموون و شارەزایی و پسپۆری بۆ پێشکەوتن و  بۆ بەرەنگاربوونەوەی تاوانە رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان لە هەموو فۆرمەکانی بەئامانجی گەشەسەندنی بەردەوامی جیهانی و نەهێشتنی توندوتیژی.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket