riklam

سەرۆککۆمار:دادەروەری لەپێناو یەکسانیدا بچەسپێندرێت

عیراق 03:50 PM - 2022-10-22
سەرۆکایەتی کۆمار

سەرۆکایەتی کۆمار

سەرۆک کۆمار پێشوازی دەکات لە ژمارەیەک بەڕێوەبەری گشتیی و ئەفسەری باڵای وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان.

سەرۆک کۆمار دکتۆر لەتیف جەمال رەشید رۆژی شەممە 22ی تشرینی یەکەمی 2022 لە شاری سلێمانی پێشوازیکرد لە ژمارەیەک بەڕێوەبەری گشتیی و ئەفسەری باڵای وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان.

لە سەرەتای کۆبوونەوەکە، وەفدی میوان پیرۆزبایی خۆیان ئاراستەی فەخامەتی سەرۆک کرد بەبۆنەی هەڵبژاردنی وەک سەرۆک کۆمار و هیوای سەرکەوتنیان بۆ خواست لە بەجێگەیاندنی ئەرکەکانی بۆ خزمەتی گەل و بەدیهێنانی ویستیان بۆ ژیانێکی ئازاد و شکۆمەند.

سەرۆک کۆمار دوپاتی کردەوە لە گرنگی خستنەگەڕی هەوڵەکان بۆ بەهێزکردنی بنەماکانی ئاسایش و سەقامگیری، بە شێوەیەک کە سەروەری قانون و جێبەجێکردنی دادپەروەری بچەسپێنێت لە پێناو بەدیهێنانی یەکسانی لە نێوان هەموواندا، ئاماژەشی کرد بە پێویستی پەرەپێدانی چالاکییەکانی ئاسایش و هەواڵگری بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەگەری هەر پیلانێک کە هەڕەشەیە بۆ سەر ئاشتی و ئاسایشی کۆمەڵ لە رێگەی چاودێریکردنی شوێنە گەرمەکانی تاوان و تیرۆرەوە.

فەخامەتی سەرۆک ئەو هەوڵە چڕوپڕانەی خستەڕوو کە دەزگا ئەمنییەکان لە ناوچەکە و عێراق بەگشتی بۆ سەقامگیری و ئارامی و پاراستنی هاوڵاتیان و موڵکی گشتی گرتویانەبەر.

لە بەرامبەردا، ئەندامانی وەفدەکە پڕۆژە و پلان و بەرنامەکانی داهاتوویان خستەڕوو کە بۆ کاری وەزارەتی ناوخۆ لە هەرێمی کوردستان ئامادەکراوە، جەختیانکردەوە لە ئامادەباشی زیاتریان بۆ پاراستنی ئاسایش و ئارامی، هەر لە درێژەی قسەکانیاندا سوپاس و پێزانینی خۆیان دەربڕی بۆ وتە بەنرخەکانی سەرۆک کۆمار کە بۆ  بەرژەوەندی و گرنگیدان بە دۆخی ئەمنی خستیە روو.

 

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket