riklam

سەرۆککۆمار پیرۆزبایی لە سەرۆک وەزیری راسپێردراو دەکات

عیراق 05:14 PM - 2022-10-19

سەرۆک کۆمار دکتۆر لەتیف رەشید رۆژی چوارشەممە 19ی ئۆکتۆبەری 2022 لە کۆشکی سەلام لە بەغداد، پێشوازیکرد لە محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیری راسپێردراو بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێ، لە سەرەتای دیدارەکەدا سەرۆک وەزیری راسپێردراو پیرۆزبایی لە سەرۆک کۆمار کرد بەبۆنەی هەڵبژاردنی وەک سەرۆکی کۆمار، هیوای سەرکەوتنی و بۆ خواست لە جێبەجێکردنی ئەرکەکەیدا.

سه‌رۆك كۆمار سوپاس و پێزانینی به‌ڕێز محه‌مه‌د شیاع سودانی کرد و پیرۆزبایشی لێکرد به‌ بۆنه‌ی ئەوەی راسپێردراوە بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ، هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ خواست له‌ ئه‌ركه‌كه‌یدا.

لە دیدارەكەدا باس لە بارودۆخی گشتیی وڵات کراو، هەروەها هەردوولا جەختیان کردەوە لە گرنگی یەكخستنی نیشتمانی و كاركردن بۆ پێكهێنانی حكومەتێكی نوێ كە رووبەڕووی ئەو ئاستەنگانە بێتەوە کە رووبەڕووی وڵات دەبێتەوە و كار بکات بۆ خزمەتكردنی گەلی عێراق و باشتركردنی گوزەرانیان و دەستەبەرکردنی ژیانێکی شکۆمەند بۆیان.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket