riklam

سەرۆككۆمار جەخت لە ویستی عیراق بۆ كاری هاوبەش دەكاتەوە

عیراق 01:32 PM - 2022-10-19
دكتۆر لەتیف جەمال رەشید سەرۆككۆماری عیراق و كریستیان ڕیچەر یاریدەدەری سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان

دكتۆر لەتیف جەمال رەشید سەرۆككۆماری عیراق و كریستیان ڕیچەر یاریدەدەری سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان

دكتۆر لەتیف جەمال رەشید سەرۆككۆماری عیراق، ئەمڕۆ چوار شەممە 19ی ئۆكتۆبەری 2022 لە كۆشكی سەلام لە بەغداد پێشوازی كرد لە بەڕێز كریستیان ڕیچەر یاریدەدەری سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان و سەرۆكی تیمی لێكۆڵینەوەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ لێكۆڵینەوە لەو تاوانانەی كە داعش كردویەتی.

لەو دیدارەدا یاریدەدەری سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان پیرۆزبایی لە فەخامەتیان كرد بە بۆنەی هەڵبژاردنی وەك سەرۆك كۆمار و هیوای سەركەوتنی بۆ خواست لە خزمەتكردنی گەلی عیراق و بەدیهێنانی سەقامگیری و پێشكەوتن، جەختی لە سوربوونی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدانی هاریكارییەكانی لەگەڵ عیراق كردەوە و پشتیوانی خۆی بۆ ئەو هەوڵانە دووپاتكردەوە كە دەنرێت بۆ لێپرسینەوە لە بەرپرسیارانی تاوانەكانی داعش و كاركردن بۆ دیكۆمێنتكردنیان.

سەرۆك كۆمار سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ یاریدەدەری سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان دەربڕی كە پیرۆزبایی لێكردوە و جەختی كردەوە لە ویستی عیراق بۆ پەرەپێدانی هەماهەنگی و كاری هاوبەش لە ئاستە جیاوازەكاندا.

PUKMEDIA 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket