riklam

سه‌رۆك كۆمار پێشوازی ده‌كات له‌ باڵیۆزی ئوردن له‌ عیراق

عیراق 05:03 PM - 2022-10-18
سەرۆک کۆمار دکتۆر لەتیف جەمال رەشید و مونتەسەر الزوعبی باڵیۆزی شانشینی هاشمی ئوردن لە عیراق

سەرۆک کۆمار دکتۆر لەتیف جەمال رەشید و مونتەسەر الزوعبی باڵیۆزی شانشینی هاشمی ئوردن لە عیراق

سەرۆک کۆمار دکتۆر لەتیف جەمال رەشید ئەمڕۆ سێشەممە 18ی تشرینی یەکەمی 2022، لە کۆشکی سەلام لە بەغدا پێشوازیکرد لە مونتەسەر الزوعبی باڵیۆزی شانشینی هاشمی ئوردن لە عیراق.

لەو دیدارەدا باڵیۆزی ئوردن پیرۆزبایی خۆی ئاراستەی فەخامەتی سەرۆك كرد بەبۆنەی هەڵبژاردنی وەك سەرۆك كۆمار، هیوای سەركەوتنی بۆ خواست بۆ خزمەتكردنی گەلی عیراق و هێنانەدی پێشكەوتن و خۆشگوزەرانی و  دوپاتی كردەوە لەسەر پشتیوانی حکومەت و گەلی شانشینی ئوردنی بۆ عیراق، بۆ بەهێزکردنی ئاسایش و ئۆقرەیەکەی و پاراستنی سەروەریەکەی.

لەلای خۆیەوە سەرۆك كۆمار سوپاسی باڵیۆزی ئوردنی كرد بۆ پیرۆزباییەکەی و جەختیشی كردەوە لە سوربونی عیراق بۆ بەهێزکردنی پەیوەندی دووقۆڵی لەگەڵ شانشین و یەکخستنی هەڵوێستەكان بۆ کەمکردنەوەی ئاستەنگە هەرێمی و نێودەوڵەتیەکان کە ئۆقرەیی و ئاشتی لە ناوچەکە بەدیبهێنێت.

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket