riklam

نوێنەری هەمیشەیی عێراق بەشداری کۆنفرانسی نەتەوە یەکگرتووەکان دەکات

عیراق 10:45 AM - 2022-10-18
کۆنفرانسی یانزەھەمینی نەتەوە یەکگرتووەکان

کۆنفرانسی یانزەھەمینی نەتەوە یەکگرتووەکان

بەکر فەتاح نوێنەری هەمیشەیی عێراق لە ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان لە ڤییەنا سەرۆکایەتی دانیشتنی کۆنفرانسی یانزەھەمینی نەتەوە یەکگرتووەکان دژی تاوانە ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکانی کرد لە ڤییەنا.

 

کۆنفرانسەکە کە هەموو دەوڵەتانی ئەندامی کۆنفرانسەکە، دەوڵەتانی چاودێر، ڕێکخراوە ناحکومییەکان و نوێنەرانی نەتەوە یەکگرتووەکان و دەزگا تایبەتمەندەکان رۆژانی ١٧ تا ٢١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ بەڕێوەچوو.

 لە دانیشتنەکانی کۆنفرانسەکەدا، ڕەشنووسی بڕیارنامەکان کە هەندێک وڵات بەنیازن بە فەرمی پێشکەشی بکەن، کە باس لە قاچاخی چەکی ئاگرین، قاچاخی کۆچبەران و پرسەکانی پەیوەست بە تاوانە ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان دەکەن، تاوتوێ کراو، هەروەها کۆبوونەوە دوولایەنەکان و ڕووداوە لاوەکییەکان لە پەراوێزی کۆنفرانسەکەدا نووسینگەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ماددە هۆشبەرەکان و تاوان لە ڤیەنا، وڵاتانی ئەندام و کۆمەڵگەی مەدەنی، زنجیرەیەک کۆرو کۆبونەوەی لاوەکی رێکخران بۆ تاوانە ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان و ڕێگاکانی بەرەنگاربوونەوەی.

 

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket