riklam

سەرۆک بافڵ: پشتیوانی یەکێتی بۆ سەرۆککۆمار دووپاتدەکەینەوە

عیراق 01:44 PM - 2022-10-17
سەرۆک کۆمار و سەرۆک بافڵ

سەرۆک کۆمار و سەرۆک بافڵ

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەیاوەری مەکتەبی سیاسی وەک یەکەم وەفد سەردانی د. لەتیف رەشید، سەرۆککۆماری عیراقیان کرد لە کۆشکی سەلام.

لەدیدارێکدا وێڕای پیرۆزبایی و هیوای سەرکەوتن لە ئەرکە نوێکەیدا، هەموو پشتیوانی و هەماهەنگییەکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیان بۆ سەرۆککۆماری عیراق دووپاتکردەوە لەپێناو پارێزگاریکردن لە مافە دەستوورییەکانی گەلی کورد و هەنگاونان بە ئاڕاستەی رێبازی سەرۆک مام جەلال کە خۆی لە تەبایی نێوان هێز و لایەنە سیاسییەکان و پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکان دەبینێتەوە.

لەدرێژەی دیدارەکەدا سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی ئاماژەی بەوەکرد، هەڵبژاردنی د. لەتیف رەشید وەک چوارەمین سەرۆککۆماری کورد لە مێژووی عیراقدا، شانازییەکی گەورەیە بۆ گەلی کورد و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان. وتیشی، لە هەوڵەکانمان لەگەڵ دۆستەکانمان لە بەغدا بەردەوام دەبین تاوەکو پارێزگاری لە پێگەی کورد بکەین و هەروەها کاربکەین بۆ خزمەتکردن و بونیادنانی داهاتوویەکی گەشتر بۆ هەموو گەلانی عیراق.

لەبارەی حکومەتی نوێی عیراقیشەوە سەرۆک بافڵ وتی، باوەڕی تەواومان بە دەستوور و هاوبەشیی راستەقینەیە لە بەڕێوەبردنی وڵاتدا . ئەرکی حکومەتی نوێیە بە پشتبەستن بەبنەمای نیشتمانی و یەکسانی خزمەتی هەموو تاکەکانی وڵات بکات بەبێ جیاوازی و هەنگاوی گەورە بنێت لە رووبەڕووبوونەوە و دژایەتی گەندەڵیدا.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket