riklam

سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی گەیشتە كۆشكی سەلام

عیراق 11:11 AM - 2022-10-17
سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی و  د. لەتیف رەشید سەرۆككۆماری عیراق

سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی و د. لەتیف رەشید سەرۆككۆماری عیراق

سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان گەیشتە كۆشكی سەلام و لە رێوڕەسمی دەستبەكاربوونی د. لەتیف رەشید سەرۆككۆماری نوێی عیراق ئامادە دەبێت.

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ مەراسیمی پێشوازی و دەستبەكاربوون بۆ  د. لەتیف رەشید سەرۆككۆماری نوێی عیراق لە كۆشكی سەلام بەڕێوەدەچێت و  بۆ ئەو مەبەستەش بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان گەیشتە كۆشكی سەلام.

پێنج شەممەی رابردوو، د.لەتیف رەشید بە زۆرینەی دەنگ لەلایەن ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراقەوە بە سەرۆككۆماری نوێی عیراق ھەڵبژێردرا، دواتر لەبەردەم ئەنجومەنەكە وەك سەرۆك كۆمار سوێندی یاسایی خوارد.

PUKMEDIA 


ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket