riklam

سه‌رۆك كۆمار پێشوازی دەکات له‌ باڵوێزی ئێران له‌ عیراق

عیراق 02:29 PM - 2022-10-16
دکتۆر لەتیف جەمال رەشید و محەممەد کازم ئەلسادق باڵیۆزی کۆماری ئیسلامی لە عیراق

دکتۆر لەتیف جەمال رەشید و محەممەد کازم ئەلسادق باڵیۆزی کۆماری ئیسلامی لە عیراق

رۆژی یەکشەممە ٢٠٢٢/١٠/١٦ دکتۆر لەتیف جەمال رەشید پێشوازی کرد لە محەممەد کازم ئەلسادق باڵیۆزی کۆماری ئیسلامی لە عیراق.

لە دیدارەكەدا باڵیۆزی ئێران پیرۆزبایی لە سەرۆك كۆمار كرد بەبۆنەی هەڵبژاردنی وەک سەرۆك كۆماری عیراق و هیوای سەركەوتنی بۆ خواست لە ئەركە نوێیەكانیدا، تەئکیدیشی كردەوە لەسەر پشتیوانیی وڵاتەكەی بۆ عیراق لە بەرزكردنەوەی ئاسایش و سەقامگیری لەوڵاتدا.

هەر لەو دیدارەدا باس له‌ په‌یوه‌ندییه‌ دوو قۆڵییه‌كان و رێگاكانی په‌ره‌پێدانیان کرا و هەردوولا جه‌ختیان کردەوە له‌سه‌ر گرنگی چه‌سپاندنی هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی هاوبه‌ش له‌ نێوان هه‌ردوو وڵاتی دراوسێ.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket