riklam

وەفدی یەکێتی بەشداری لە چالاکی دیبەیتی کۆنگرەی پارتە سۆسیالیستەکاندا کرد

جیهان 07:21 PM - 2022-10-15
سەعدی ئەحمەد پیرە ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

سەعدی ئەحمەد پیرە ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

ئەمڕۆ 15-10-2022 دیبەیتێکی فراوان سەبارەت بە داهاتووی ئەوروپا و بوێری بۆ گۆڕانکاری لەنێو شتەکانی تردا رێکخرا کە چالاکییەکی کۆنگرەی پارتە سۆسیالیستەکانی ئەوروپابوو لە ئەڵمانیا کە تێیدا وەفدیکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەسەرپەرشتی سەعدی ئەحمەد پیرە ئەندامی مەکتەبی سیاسی بەشدارە.

لە دیبەیتەکەدا ئۆلاف شۆڵز راوێژکاری ئەڵمانیا وتەیەكی پێشكەش كردو رایگەیاند: یەکێتی ئەوروپا بەردەوامە لە گەشەکردن بەرەو رۆژهەڵات سەرکەوتنێکە بۆ هەموومان. بۆیە من بە شێوەیەکی شەخسی پابەندم بە فراوانکردنی یەکێتی ئەوروپا.

وتیشی: لە ناوەڕۆکەکەیدا سەروەری ئەوروپی مانای ئەوەیە کە دەبێت لە هەموو بوارەکاندا سەربەخۆتر بین.  هەروەها بەو مانایەیە کە دەبێت هێندەی تر لە یەکترەوە بوەستین و هێندەی تر بەرپرسیارێتی سەلامەتی خۆمان لە ئەستۆ بگرین, بە تایبەت لە بواری کۆچ و سیاسەتی داراییدا، دەبێت یەکڕیزی نێوان وڵاتانی ئەندام بپارێزین.  ئەمەیە کە پێویستمان بە یاسا هاوبەشەکانە کە پابەند بن و پێداچوونەوەیان بۆ بکرێت.  بەم شێوەیە دەتوانین هاودەنگی لە پێویستیدا دروست بکەین.


هەروەها سەبارەت بە پێویستی ئاوەدانکردنەوەی ناوچەی شنگن لە دیبەیتەكەدا خاتوو تانجا  فاجۆن وەزیری دەرەوەی سلۆڤینیا هۆشداری دا: لە سلۆڤینیا دەیانەوێت کرواتیا بە زووترین کات بچێتە ناو شنگن.

دواتر رایگەیاند: پێشوازی لە پابەندبوونی ئەمڕۆی ئۆلاف شۆڵز راوێژکاری ئەڵمانیا دەکەم و کە جەختی لەوە کردەوە، کەس بە تەنیا نامێنێتەوە، لەو قۆناغەی کە ئەوروپا بەهۆی لێکەوتەکانی شەڕی پوتین لە ئۆکرانیا دەلەرزێت.


ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket