riklam

عەممار حەكیم: پیرۆزبایی نوێنەرایەتی یەكێتی دەكەین لەسەرۆكایەتی كۆمار

عیراق 11:04 PM - 2022-10-13
عەمار حەکیم

عەمار حەکیم

عەممار حەكیم سەرۆكی رەوتی حیكەی نیشتمانی بەبۆنەی سەركەوتنی دكتۆر لەتیف رەشید لەهەڵبژاردنی سەرۆكایەتی كۆمار، لەماڵپەڕی تایبەتی خۆی پەیامێكی بڵاوكردەوە و پیرۆزبایی لەیەكێتیی نیشتمانی كوردستان و دكتۆر لەتیف رەشید كرد و رایگەیاند: "چاوەڕوانی هەموو هەنگاوێكی باش لە دكتۆر لەتیف رەشید سەرۆك كۆماری نوێی عێڕاق دەكەن".

لەخوارەوە دەقی پەیامەكەی عەممار حەكیم بڵاودەكەینەوە:

"پیرۆزبایی لە گەلی عێڕاق دەكەم كە ئارامییان لەبەرانبەر گرێكوێرەی سیاسی و كێشەكانی پێكهێنانی حكومەت درێژەی كێشا كە ئەمڕۆ هەنگاوێكی دەستوری لەپرۆسەی سیاسیی لەئەنجومەنی نوێنەران بەئاڕاستەی پێكهێنانی حكومەتی نوێی عێڕاق لەنمایشێكی تەواو دیموكراسیدا ئەنجامدرا، هەروەها پیرۆزبایی لە یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و فەخامەتی دكتۆر لەتیف رەشید دەكەین بەبۆنەی هەڵبژاردنی بە سەرۆك كۆماری عێڕاق، چاوەڕوانی هەموو هەنگاوێكی باش لەفەخامەتی سەرۆك كۆمار دەكەین لە پاراستنی دەستور و تەواوكردنی ئەو هەنگاوانەی لەپێشتردا كاریان لەسەر كراوە، هیوادارین قۆناغی سەرۆكایەتی بەرێزیان هاوبەشی و راگرتنی هاوسەنگی بێت لەنێوان سێ دەسەڵاتەكە و هەروەها هانی لایەنە سیاسییە جیاواز و ناكۆكەكان بدات كە بەگیانی یەك تیم لەخزمەت بەهێزكردنی رەوتی دیموكراسی خزمەت بكەن، لەم بۆنەیەدا رۆڵی نیشتمانیی و گەورەی دكتۆر بەرهەم بەرز دەنرخێنین لەو قۆناغەی پۆستی سەرۆكایەتی كۆماری لەئەستۆدابوو".

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket