riklam

وتەبێژی فراكسیۆنی یەكێتی: زۆربەی فراكسیۆنە عیراقییەكان پشتیوانی كاندیدەكەی یەكێتین

عیراق 11:25 AM - 2022-10-13

وتەبێژی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەران رایدەگەیەنێت، "زۆربەی فراكسیۆنە عیراقییەكان پشتیوانی كاندیدی یەكێتین بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار و كۆبوونەوەكانی سەرۆك بافڵ لەگەڵ لایەنە عیراقییەكان كاریگەری باشی لەسەر ئەنجامدانی دانیشتنەكەی ئەمڕۆ هەیە".

بڕیارە پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ 13-10-2022 ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بۆ هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار كۆببێتەوە و تێیدا نوێنەران دەنگ لەسەر كاندیدانی پۆستی سەرۆك كۆمار بدەن، لەوبارەیەوە سۆزان مەنسور وتەبێژی فراكسیۆنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە سایتی رەسمی یەكێتی PUKMEDIA ی راگەیاند: "زەمینەیەكی لەبار بۆ دانیشتنی ئەمڕۆی ئەنجومەنی نوێنەران رەخسێندراوە و ئەو كۆبوونەوانەی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتی لەگەڵ لایەنە سیاسییە عیراقییەكان ئەنجامیدا كاریگەری زۆر باشیان لەسەر ئەنجامدانی دانیشتنەكەی ئەمڕۆ هەیە".

"زۆربەی فراكسیۆنە عیراقییەكان هاوسۆز و پشتیوانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانن لە سەرخستنی كاندیدەكەی كە د.بەرهەم ساڵح-ە، هەرچەندە پێدەچێت دانیشتنەكە دوابكەوێت بەڵام هەوڵی زۆر هەیەی بۆ ئەوەی لەكاتی خۆیدا ئەنجامبدرێت" سۆزان مەنسور وایوت.  

هەڵبژاردنی سەرۆك كۆماری عیراق پێویستی بە ئامادەبوونی 220 ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانە و زیاتر لە 40 كاندید كێبڕكی لەسەر ئەو پۆستە دەكەن.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket