riklam

ئەمڕۆ لەمێژوودا

جیهان 10:01 AM - 2022-10-13
 ئەمڕۆ لەمێژوودا

ئەمڕۆ لەمێژوودا

رووداوەكان
1792: دانانی بەردی بناغەی كۆشكی سپی لە ویلایەتە یەكگرتووەكان تا ببێتە بارەگایەكی هەمیشەیی سەرۆكی ئەمریكا.
1812: روودانی شەڕی بەرزاییەكانی كوینزتۆن، یەكەم شەڕی گەورە لە جەنگی 1812ز ی نێوان هێزەكانی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا لە لایەك و هێزەكانی ئیمبراتۆریەتی بەریتانی لە لایەكی تر، و بە سەركەوتنی سوپای بەریتانیا كۆتایی هات.
1837: هێزەكانی فەرەنسە توانیان بچنە ناو شاری قوستەنتینیەی جەزائیر دوای تێپەڕبوونی زیاتر لە حەوت ساڵ بەسەر سەرەتای داگیركردنی فەرەنسی.
1881: زیندوكردنەوەی زمانی عیبری دوای ئەوەی (یعازر بن یەهودا) و هاوڕێكانی رازیی بوون كە بە زۆر لەقسەكردنەكانیاندا بەكاری بهێنن.
1909: راپەڕاندنی فەرمانی لەسێدارەدان  بەسەر دەسەڵاتدار (فرانسیسك فیریر) لە بەرشەلۆنە دوای رووداوەكانی هەفتەی كارەساتبار.
1911: هیزەكانی ئیتاڵیا دەستیان كرد بە دابەزین بۆ كەنارەكانی لیبیا لە سەرەتای هەڵمەتی وشكانی بە مەبەستی داگیركردنی لیبیا.
1923: گواستنەوەی پایتەختی توركیا بۆ شاری ئەنقەرە و ئەوەش لە بری ئەستەنبولی پایتەختی مێژوویی عوسمانیەكان.
1944: رێگا، پایتەختی لاتیفیا كەوتە دەست سوپای سوور.
1954: راگەیاندنی دامەزراندنی دەستەی یەكیەتی نیشتمانی لە بەحرەین، كە بزووتنەوەیەكی نیشتمانی رزگاریخواز بوو كە بەرەنگاری داگیركاری بەریتانی و كۆنەپەرستی خێڵایەتی بوویەوە.
1970: دروستكردنی وەزارەتی سائیب سەلام لە لوبنان، كە حكومەتی یەكەم بوو لە سەردەمی سەرۆك سلێمان فەرەنجیە.
1972: كەوتنەخوارەوەی فڕۆكەی گەشتی 571 ی چەكی ئاسمانی ئۆرۆگیانی لە شاخی ئەندیز، بەڵام توانرا رزگاربوان بدۆزرێنەوە دوای 72 رۆژ بەهۆی دابڕانیان لەسەر بەرزایی 3600مەتر لە شاخەكاندا.
1977: چوار فەلەستینی فڕۆكەیەكیان فڕاند لەجۆری لۆفتهانزای گەشتی 181 بەرەو سۆمال و داوای بەردانی 11 ئەندامیان كرد لە كۆمەڵەی سوپای سور.
1988: راگەیاندنی بردنەوەی ئەدیبی میسری (نەجیب مەحفوز) بە وەرگرتنی خەڵاتی نۆبڵی ئەدەبی ساڵی 1988ز.
1998: حكومەتی یوگوسلافیا رازیی بوو بە راپەڕاندنی بڕیاری ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی بە پێدانی ئۆتۆنۆمی بە هەرێمی كۆسۆڤۆ كە زۆربەیان ئەلبانین.
2002: لەشاری دیمەشق بۆ یەكەمینجار كۆڕێكی زانیاری لەسەر كورد گیرا، لە لایەن پارتی دیموكراتی پێشكەوتنخوازی كورد و ئاماژە بەوە درا كە 11%ی سوریا كوردە.
2002: رێكخراوی (قاعیدە) رایگەیاند كە سەركردەیەكی گەورەی لە ناوچەی كشمیر كوژراوە، بە ناوی (ئەبو بیلال كوردی) كە ناوی (محەمەد غەریب)ە و خەڵكی كوردستانە.
2004: لە تەلاری پەرلەمان كۆنفرانسی جینۆساید و تاوانەكانی رژێم لەكوردستان بەڕێوەچوو.
2004: لەیلا زانا خەڵاتی (ساخارۆف)ی وەرگرت.
2004: لە گوندی حەترەی سەر بە پارێزگای كەركوك گۆڕێكی بەكۆمەڵ دۆزرایەوە كە تەرمی 300 كەسی تێدابوو.
2010: ئاشكرا كرا كە لە یەدەكی گۆگردا عیراق یەكەمە.
2012: تەقەكرا لە سەرۆكی مۆریتانیا (محەمەد وەلەد عەبدولعەزیز) و پاشان لە نەخۆشخانەی سەربازی لە نەواكشوت بۆ چارەسەركردن گوازرایەوە بۆ فەرەنسا.

لەدایكبوون
1805: ماه شەرەف ئەردەڵانی، نوسەر و شاعیر و مێژوونوسی بەناوبانگی كورد، ناسراو بە مەستورەی كوردستانی.و هەروەها دەوترێت لە 17/10 لەدایك بووە.
1895: جەمال جورسیل، سەرۆكی توركیا.
1899: فوئاد شەفیق، ئەكتەری میسری.
1925: مارگرێت تاچەر، سەرۆك وەزیرانی شانشینی یەكگرتوو.
1931: ریموند كوبا، یاریزانی تۆپی پێی فەرەنسی.
1934: جاك كولفین، ئەكتەری ئەمریكی.
1943: سیگفیرد كیرسچین، دادوەری تۆپی پێی ئەڵمانی.
1945: دیزی بوترس، سەرۆكی سورینام.
1948: نەسرەت فەتح عەلی خان، گۆرانیبێژ و مۆسیقاری پاكستانی.
1964: عیماد عەكاری، ئەكتەری كوێتی.
1964: هودا خەتیب، ژنە ئەكتەری ئیماراتی.
1967: كایت والش، ژنە ئەكتەری ئەمریكی.
1969: عومەر تیترادزە، یاریزانی تۆپی پێی روسی.
1971: ساشا بارون كوهین، ئەكتەری ئینگلیزی.
1972: فوئاد ئەنوەر، یاریزانی تۆپی پێی سعودی.
1979: ویس براون، یاریزانی تۆپی پێی ئینگلیزی.
1980: دوررە، ژنە ئەكتەری تونسی.
1980: ئاشانتی، ژنە گۆرانیبێژی ئەمریكی.
1980: سكوت باركەر، یاریزانی تۆپی پێی ئینگلیزی.
1986: گابرییل ئەگبونلاهور، یاریزانی تۆپی پێی ئوسترالی.

وەفات
54: كلۆدیۆس، ئیمبراتۆری رۆمانی.
1812: ئیسحاق بروك، مێجەر جەنەرال لە سوپای ئیمبراتۆریەتی بەریتانی.
1825: ماكسیمیلیان جۆزیفی یەكەم، مەلیكی ئەڵمانیا.
1919: كارل گیلیروب، شاعیری دانیماركی و وەرگری خەڵاتی نۆبڵی ئەدەبی ساڵی 1917ز.
1951: م. جەمیل سائیب، نوسەر و رۆژنامەنوس
1968: بی بینادیرت، ژنە ئەكتەری ئەمریكی.
1973: ئەلبرت ماندلەر، عەسكەرتاری ئیسرائیلی.
1983: عەلی ئیبراهیم ئەحمەد، سەرۆك عەشیرەتی مامەسێنی، ناسراو بە ئاغای سەرگەران بە كارەساتی ئۆتۆمبێل.
1987: والتەر براتین، زانای فیزیای ئەمیركی و وەرگری خەڵاتی نۆبڵی فیزیای ساڵی 1956ز.
1990: لی دوك سو، سیاسەتمەدار و عەسكەرتاری ڤیەتنامی و وەرگری خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی ساڵی 1973ز.
1995: عەلی فایەق زەغلول، راگەیاندكاری میسری.
2003: برترام بروكهاوس، زانای فیزیای كەنەدی و وەرگری خەڵاتی نۆبڵی فیزیای ساڵی 1994ز.
2007: فاتمە موسا، ژنە ئەكادیمی و رەخنەگر و وەرگێڕی میسری.

جەژن و بۆنەكان
جەژنی قەدیس ئیدواردی دانپیانراو لە كاسۆلیكی.

PUKMEDIA ئا.. حسێن هەڵەبجەیی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket