riklam

فراكسیۆنی یەكێتی لە نوێنەران: د. بەرهەم كاندیدی رەسمی یەكێتیە بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار

عیراق 06:50 PM - 2022-10-12
سۆزان مەنسور وتەبێژی فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ئەنجومنەی نوێنەرانی عیراق

سۆزان مەنسور وتەبێژی فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ئەنجومنەی نوێنەرانی عیراق

فراكسیۆنی یەكێتیی نیشتمانی كوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بەیاننامەیەكی بڵاوكردەوە و رایگەیاند كە جەخت لەسەر روونكردنەوەكەی وتەبێژی مەكتەبی سیاسی یەكێتی دەكەنەوە كە تێیدا رایگەیاند:" د. بەرهەم ساڵح كاندیدی رەسمی یەكێتییە بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار".

ئەمەی خوارەوە دەقی بەیاننامەكەیە:

بەیاننامەیەك لە فراكسیۆنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانەوە
فراكسیۆنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان جەخت لەناوەڕۆكی روونكردنەوەكەی وتەبێژی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان دەكاتەوە و بۆ رایگشتی و سەرجەم فراكسیۆن پەرلەمانییەكان و ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ئاشكرای دەكات، كە كاندیدی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی  كوردستان بۆ پۆستی سەرۆك كۆماربەرێز دكتۆر بەرهەم ئەحمەد صاڵح-ە.
بۆیە لەپێناو پاراستنی دەستوور و پارێزگاری لەسەروەری و شكۆی دەوڵەتی عیراق، داوای پشتگیریی و بەخشینی متمانەتان بۆ كاندیدەكەمان دەكەین.

سۆزان مەنسور وتەبێژی فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ئەنجومنەی نوێنەرانی عیراق

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket