پارتی لە تارمایی سیناریۆیی 2018 دەترسێت
ڕیپۆرتاژ 02:27 PM - 2022-10-12
رۆژنامەی ئەلشەرقلئەوسەت لە بارەی پرسی سەرۆككۆمار و پێكهێنانی حكومەتی نوێی عیراق رایدەگەیەنێت:" پارتی و سەرۆكە مێژووییەكەی مەسعود بارزانی بۆ جاری دووەم و بۆ چوار ساڵی تر دووچاری دۆڕانێكی گەورە دەبن" و دەڵێت:" ئەوەش دەرفەتی یەكێتی و سەرۆكە گەنجەكەی بافڵ جەلال تاڵەبانی لەسەر ئاستی عیراق و هەرێم بەهێزتر دەكات".
دوای پەكخستنی بۆ ماوەی چەند مانگێك ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق هەوڵەكانی بۆ پێكهێنانی حكومەت چڕكردووەتەوە، لە كاتێكدا دانیشتنەكانی كە رۆژانە ئەنجامدەدرێت تایبەت بوون بە خوێندنەوەی چەند پڕۆژەیاسایەك كە دواخراون، یان تاوتوێكردنی بارودۆخی گشتی دەوڵەت لەو روەشەوە بە سوود وەرگرتن لە كەشی سیاسی ئارام و بێدەنگی موقتەدا سەدر سەرۆكی رەوتەكە و جەماوەرەكەی، هێزەكانی ناو چوارچێوەی هەماهەنگی شیعە دەستیان بە فشار كرد بۆ ئەوەی كۆبوونەوەیەكی تەواوی پەرلەمان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار بكرێت، چونكە ئەمە دەرچەی دەستورییە بۆ سپاردنی كاندیدی سەرۆكایەتی حكومەتی نوێ، ئەویش محەمەد شیاع سودانی سەركردەی چوارچێوەی هەماهەنگی -یە.
هێزەكانی چوارچێوەی هەماهەنگی شیعە لە هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا بە سەرۆكایەتی نوری مالیكی، فەتح بە سەرۆكایەتی هادی عامری، ئەعسائیبی ئەهلی حەق بە سەرۆكایەتی قەیس خەز عەلی، رەوتی حیكمە بە سەرۆكایەتی عەمار حەكیم، نەسر بە سەرۆكایەتی حەیدەر عەبادی، مۆڵەتێكی 10 رۆژەیان دابوو بە هەریەك لە پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان كە هەڵوێست و كاندیدیان بۆ پۆستی سەرۆك كۆماری عیراق یەكلایی بكەنەوە.
رۆژنامەكە ئاماژەی بەوەشكردووە: لە كاتێكدا مۆڵەتەكەی چوارچێوەی هەماهەنگی بەرەو تەواو بوون دەڕوات، كۆتا هەوڵ ئەوەیە كە بتوانن بڕوا بە كورد بهێنن كە بگەنە رێككەوتن، لە كاتێكدا ئەو وەفدەی بە سەرۆكایەتی محەمەد حەلبوسی سەرۆكی پەرلەمان و بە ئەندامێتی فالح فەیاز سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی و محەمەد شیاع سودانی كاندید بۆ پۆستی سەرۆكی حكومەت، نەیتوانی لە كۆبوونەوەی لەگەڵ مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان رازیبكات بەوازهێنان لە رەتكردنەوەی د. بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆماری عیراق كاندیدی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان.
بەپێی چەند سەرچاوەیەكی لێكچوو كە ئاگاداری كۆبوونەوەكانی وەفدی سێ قۆڵی بوو لە هەولێر و سلێمانی بە شەرقلئەوسەت-یان راگەیاندووە: لە كاتێكدا كە وەفدەكە ئەو پێشنیازەیان بۆ بارزانی كردووە كە بگەڕێنەوە سەر سیناریۆی ساڵی 2018، هەر حزبەو بە كاندیدی خۆیەوە بچێتە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق و هەڵبژاردنی كانیدەكە بۆ ئەنجومەنەكە جێببهێڵن، بەڵام بارزانی پێشنیازەكەی بە توندی رەتكردووەتەوە.
"پارتی پێیوایە بۆ جاری دووەم سەركەوتن بۆ كاندیدی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان دەبێت"
ئەو سەرچاوانەش هەڵوێستەكەی بارزانیان بۆ دوو ئەگەر گەڕاندەوە:
ئەگەری یەكەم: ئەنجامی هەڵبژاردنەكە هەرچییەك بێت كاریگەری خراپی لەسەر هەرێمی كوردستان دەبێت.
ئەگەری دووەم: بارودۆخی هەرێم كە پارتی دیموكراتی كوردستان بە روكەش پابەندە پێوەی، بەڵام هۆكارە راستەقینەكە ئەوەیە كە پارتی پێیوایە ئەگەر بە دوو كاندیدەوە بچنە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بۆ جاری دووەم سەركەوتن بۆ كاندیدی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان دەبێت.
" ئەو دڵنیاییەی كە لای سەرۆكی یەكێتی دروستبووە و سازش لەسەر كاندیدیان بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار ناكات لەوەوە سەرچاوەی گرتووە كە هێزەكانی چوارچێوەی هەماهەنگی دووپاتیدەكەنەوە كە لە بەرژەوەندی هاوبەشەكەیان دەنگ دەدەن"
سەرچاوەكان تەئكیدیشیانكردەوە، ئەو دڵنیاییەی كە لای بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان دروستبووە و هیچ سازشێكی لەسەر كاندیدی یەكێتی بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار نەكردووە، لەوەوە سەرچاوەی گرتووە، كە هێزەكانی چوارچێوەی هەماهەنگی چەند جارێك ئەوەیان دووپاتكردووەتەوە، كە ئەوان لە بەرژەوەندی هاوبەشەكەیان لە هاویەیمانییەتییەكە دەنگ دەدەن كە ئەویش یەكێتییە، چونكە یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە پشتیان وەستا لە كاتێكدا بارزانی هاوپەیمانی لەگەڵ موقتەدا سەدر سەرۆكی رەوتی سەدر كرد و ئەم هەنگاوەش لەلای هێزەكانی چوارچێوەی هەماهەنگی بە هەولێك بۆ پەرتكردنی ماڵی شیعە دادەنرێت، لەگەڵ سووربوونی هەردوو حزبە كوردستانییەكە لەسەر هەڵوێستی خۆیان لەبارەی كاندید بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار، هەریەك بە جیا و بەئەندازەی قورسایی خۆیان لە گۆڕەپانی سیاسی عیراق-دا، دەستیان بەكاركردن كردووە.
لە كاتێكدا یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بەسەرۆكایەتی بافڵ جەلال تاڵەبانی گرەو لەسەر یەكگرتنی هاوپەیمانییەكەی لەگەڵ هێزەكانی چوارارچێوەی هەماهەنگی دەكات، لە هەمانكاتدا پارتی دیموكراتی كوردستان گرەو لەسەر قورسایی هەڵبژاردن دەكات، سەرەڕا ئەوەش خۆی بە بەشێك لە هاوپەیمانی بەڕێوەبردنی حكومەتی نوێ دەزانێت، لەگەڵ ئەوەی كە یەكێتیش بەشێكی دیكەیە لە هاوپەیمانی بەڕێوەبردنی حكومەتی نوێی عیراق، بەڵام پارتی پێیوایە كە قورسە لایەنە شییعەكان لە هاوكێشەی سیاسی دووری بخەنەوە.
لەم كاتەشدا لایەنە شیعەكان بەتایبەت هێزەكانی ناو چوارچێوەی هەماهەنگی هەست بەوە دەكەن كە چیتر كاتی زیاتریان بۆ چاوەڕوانی یەكلابوونەوەی كورد لەسەر كاندیدی پۆستی سەرۆك كۆمار نییە، لە كاتێكدا ئاماژەكان بۆ ئەوەن كە ناكۆكییەكانی كورد بە هەڵپەسێردراوی ماوەنەتەوە، نەك هەر لەسەر كاندید بۆ سەرۆك كۆمار بەڵكو لەسەر بابەتی دیكەش كە تایبەتن بە هەرێمی كوردستان.
" چوارچێوەی هەماهەنگی نایەوێت بارزانی بدۆڕێت، بەڵام مەیلیان بۆ ئەوە دەڕوات كە سیناریۆی ساڵی 2018 دووبارە بكەنەوە و لە كۆتایدا ئەنجومەنی نوێنەران بڕیار دەدات كە كێ سەرۆك كۆماری داهاتووی عیراقە"
سەرەڕای ئەوەی كە هێزەكانی ناو چوارچێوەی هەماهەنگی نایانەوێت بارزانی بدۆڕێنن، بەڵام مەیلیان بۆ ئەوە دەڕوات كە سیناریۆی ساڵی 2018 دووبارە بكەنەوە و لە كۆتایدا ئەنجومەنی نوێنەران بڕیار دەدات كە كێ سەرۆك كۆماری داهاتووی عیراقە.
" پارتی بۆ جاری دووەم و چوار ساڵی تر دووچاری دۆڕانێكی گەورە دبێت، ئەوەش دەرفەتی یەكێتی و سەرۆكە گەنجەكەی بەهێزتر دەكات"
ناوەندەكانی پارتی ئەو شێوازە بەتەواوی رەتدەكەنەوە چونكە، هاوكێشەكە لە ناو پەرلەماندا بە ویستی ئەوان نابێت و كاندیدی یەكێتی سەردەكەوێت بەو مانایەی كە پارتی و سەرۆكە مێژووییەكەی مەسعود بارزانی بۆ جاری دووەم و چوار ساڵی تر دووچاری دۆڕانێكی گەورە دەبن، ئەوەش دەرفەتی یەكێتی و سەرۆكە گەنجەكەی بافڵ جەلال تاڵەبانی لەسەر ئاستی عیراق و هەرێم بەهێزتر دەكات.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
كاندیدانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان بناسە
01:18 PM - 2023-11-05 -
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ: بەشداری کارای کورد زامنی کوردستانیبوونی ناوچە جێناکۆکەکانە
12:08 PM - 2023-11-29 -
لێپرسراوی هێزەکانی 70 خانەنشین دەبێت
11:45 AM - 2023-11-29 -
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ: یەکێتی پەیوەندیی دۆستانەی دەوێت
04:19 PM - 2023-11-28
ئەمانەش ببینە
پهروهرده و خوێندنی باڵا جێی بایهخی لیست و هاوپهیمانێتییهكانی یهكێتییه
11:18 AM - 2023-11-29
هاوپەیمانیی کەرکوک هێز و ئیرادەمانە دەنگەکانتان نافەوتێنێت
09:52 AM - 2023-11-29
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: بە یەکڕیزی ناوماڵی کورد کێشەکان چارەسەر دەبن
08:40 PM - 2023-11-28
یەکێتی خزمەتی پێشمەرگە و ئارامی هەرێمی دەوێت
05:49 PM - 2023-11-28
زۆرترین خوێنراو
-
پهروهرده و خوێندنی باڵا جێی بایهخی لیست و هاوپهیمانێتییهكانی یهكێتییه
کوردستان 11:18 AM - 2023-11-29 -
هاوپەیمانیی کەرکوک هێز و ئیرادەمانە دەنگەکانتان نافەوتێنێت
کوردستان 09:52 AM - 2023-11-29 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: بە یەکڕیزی ناوماڵی کورد کێشەکان چارەسەر دەبن
کوردستان 08:40 PM - 2023-11-28 -
سەرکەوت زەکی: یەکێتی لەگەڵ سەختی و ئازاری شەنگالییەکاندا مایەوە
ی ن ک 08:23 PM - 2023-11-28 -
یەکێتی خزمەتی پێشمەرگە و ئارامی هەرێمی دەوێت
کوردستان 05:49 PM - 2023-11-28 -
قوباد تاڵەبانی بۆ باڵیۆزی توركیا: دەست بە هەناردەی نەوتی هەرێم بكرێتەوە
کوردستان 04:24 PM - 2023-11-28 -
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ: یەکێتی پەیوەندیی دۆستانەی دەوێت
کوردستان 04:19 PM - 2023-11-28 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: یەکێتی دەتوانێت بەرگری لە کەرکوک بکات
کوردستان 02:26 PM - 2023-11-28