riklam

سەرۆك بافڵ و محەمەد شیاع سودانی: حكومەتێكی بەهێز و خزمەتگوزار بۆ عیراق دروستبكرێت

عیراق 02:45 PM - 2022-10-11
بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و محەمەد شیاع سودانی كاندیدی سەرۆك وەزیرانی عیراق

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و محەمەد شیاع سودانی كاندیدی سەرۆك وەزیرانی عیراق

سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و محەمەد شیاع سودانی كاندیدی سەرۆك وەزیرانی عیراق تەئكید دەكەنەوە:" لە یەكخستنی هەوڵە نیشتمانییەكان لەپێناو دروستكردنی حكومەتێكی بەهێز و خزمەتگوزار كە پارێزەری مافی هەمووان بێت".
 بەگوێرەی راگەیەندراوێكی رۆژنامەوانی نوسینگەی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، دیدارەكە ئەمرۆ 11/10/2022 بووە لە بەغدا و تێیدا سەرۆك بافڵ رایگەیاندووە:" مافە دەستوورییەكانی كورد جێبەجێ بكرێن و پێشێل نەكرێن، چونكە بەهیچ شێوەیەك سازش لەسەر مافی هاوڵاتییانمان ناكەین" و لە بەرامبەردا كاندیدی سەرۆك وەزیرانی عیراق دەڵێت:" دڵخۆشین كە رێبازی سەرۆك مام جەلال زیندووە و لەسەر دەستی سەرۆك بافڵ رابەرایەتی دەكرێت".
ئەمەش دەقی راگەیەندراوە رۆژنامەوانیەكەیە:


بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە بەغدا چاویكەوت بە محەمەد شیاع سودانی، كاندیدی سەرۆك وەزیرانی عیراق.

‌‎لە دیدارێكدا كە دەرباز كۆسرەت رەسوڵ، كارگێڕی مەكتەبی سیاسی و خالید شوانی، ئەندامی مەكتەبی سیاسی ئامادەبوون، دوایین پەرەسەندنە سیاسییەكان، هەنگاوەكانی پێكهێنانی حكومەتی نوێ و كۆتاییهێنان بە چەقبەستوویی سیاسی لە عیراق تاوتوێكرا و هەردوولا جەختیان لە یەكخستنی هەوڵە نیشتمانییەكان كردەوە لەپێناو دروستكردنی حكومەتێكی بەهێز و خزمەتگوزار كە پارێزەری مافی هەمووان بێت.

"سەرۆك بافڵ: مافە دەستوورییەكانی كورد جێبەجێ بكرێن و بەهیچ  شێوەیەك سازشیان لەسەر  ناكەین"

‌‎لە دیدارەكەدا سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی روانینی حزبەكەی سەبارەت بە حوكمڕانی و بەڕێوەبردنی وڵات روونكردەوە و وتی، هەوڵی ئێمە لەپێناو سەرخستنی پرۆسەی سیاسی و ئیدارەدانێكی باشترە. دەمانەوێت حكومەتی نوێ خزمەتی زیاتری هەموو هاووڵاتییان بكات بەبێ جیاوازی و رووبەڕووی گەندەڵی و نایەكسانی ببێتەوە. داواشیكرد، مافە دەستوورییەكانی كورد جێبەجێ بكرێن و پێشێل نەكرێن، چونكە بەهیچ شێوەیەك سازش لەسەر مافی هاوڵاتییانمان ناكەین.

"محەمەد شیاع سودانی: رێبازی سەرۆك مام جەلال لە سەر دەستی سەرۆك بافڵ زیندووە"
‌‎لە بەرامبەردا محەمەد شیاع سودانی ستایشی رۆڵی یەكێتی و هەوڵەكانی سەرۆك بافڵی كرد بۆ كۆتاییهێنان بە گرژی و ناكۆكییەكان و وتی:" دڵخۆشین كە رێبازی سەرۆك مام جەلال زیندووە و لەسەر دەستی سەرۆك بافڵ رابەرایەتی دەكرێت. رێبازێك كە خۆی لە قووڵكردنەوەی گیانی تەبایی و پێكەوەژیان دەبینێتەوە و گفتوگۆ و لێكتێگەیشتن دەكات بە بنەمای چارەسەركردنی كێشەكان".
PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket