riklam

ئـــه‌مــڕۆ لــه‌ مــێــژوودا

جیهان 10:03 AM - 2022-10-11

11 ئۆكتۆبه‌ر
رووداوه‌كان:
1318:روودانی زه‌مینله‌رزه‌ی حه‌له‌بی گه‌وره‌، كه‌ داده‌نرێت به‌ چواره‌مین زه‌مینله‌رزه‌ی گه‌وره‌ كه‌ مردنی زۆری لی كه‌وتبێته‌وه‌ له‌ جیهاندا.
1516: دانانی (مه‌ملوك تۆفان بای) به‌ سوڵتانی میسر دوای سوڵتان (قنسوه‌ خوری) كه‌ له‌ جه‌نگی (مه‌رج دابق) كوژرا.
1531: هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕی نێوان هێزه‌كانی سوپای مه‌زهه‌بی(كاسۆلیكی) مه‌سیحی و هێزه‌كانی سوپای مه‌زهه‌بی (پرۆتستانت)ی مه‌سیحی.
1910: سه‌رۆكی ئه‌مریكا (سیۆدۆر رۆزفلت) بوو به‌ یه‌كه‌م سه‌رۆكی جیهان كه‌ سواری فڕۆكه‌ بوو، ئه‌وه‌ش بۆ ماوه‌ی 4 خوله‌ك به‌ فڕۆكه‌یه‌ك له‌ دروستكردنی (برایانی رایت) له‌ ویلایه‌تی (میزوری).
1963: نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان ئیدانه‌ی سیاسه‌تی توندوتیژیی كرد له‌ باشوری ئه‌فریقیا.
1973: هێزه‌كانی عێراق به‌ فه‌ڕمی به‌شداریانكرد له‌ جه‌نگی ئۆكتۆبه‌ر.
1977: تیرۆركردنی سه‌ركۆماری یه‌مه‌نی عه‌ره‌بی موقه‌دده‌م (ئیبراهیم محه‌مه‌د ئه‌لحه‌مدی).
1986: به‌ستنی دیداری لوتكه‌، كه‌ دووه‌م جار بوو له‌ نێوان سه‌رۆكی ئه‌مریكا (رۆنالد ریگن) و سه‌رۆكی سۆڤیه‌ت (میخائیل گۆرباچۆف)، له‌ ریكیافیل.
1991: هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی ده‌زگای هه‌واڵگیری سۆڤیه‌تی (كه‌ی جی بی).
2008: دوای په‌سه‌ندكردنی له‌ لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه‌، سه‌رۆكی هه‌رێم ( مه‌سعود بارزانی) یاسای كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئیمزاكرد.
2008: (یۆرگ هایده‌ر) سه‌ركرده‌ی راستڕه‌وی نه‌مسا له‌ ته‌مه‌نی 58 ساڵیدا به‌ هۆی رووداوی هاتوچۆوه‌ كۆچی دوایی كرد.
2010: له‌ كوردستان راگه‌یه‌نرا كه‌ زمانی كوردی ده‌چێته‌ سه‌ر ره‌گه‌زنامه‌.
2012: ئه‌كادیمیای سویدی بردنه‌وه‌ی نوسه‌ری چینی (مویان)ی راگه‌یاند به‌ خه‌ڵاتی نۆبڵی ئه‌ده‌بی ساڵی 2012ز.

له‌دایكبوون:
1335: تایجۆ مه‌له‌ك تۆسۆن، حاكمی كۆریا.
1884: فریدریش بیر گیوس، زانای كیمیای ئه‌ڵمانی و وه‌رگری خه‌ڵاتی نۆبڵی كیمیای ساڵی 1931ز.
1884: ئیلیانور روزفلت، سیاسه‌تمه‌داری ئه‌مریكی و ژنی سه‌رۆكی ئه‌مریكی فرانكلین روزفلت.
1885: فرانسوا موریاك، نوسه‌ری فه‌ره‌نسی و وه‌رگری خه‌ڵاتی نۆبڵی ئه‌ده‌بی ساڵی 1952ز.
1904: ئه‌نوه‌ر وه‌جدی، ئه‌كته‌ری ئه‌مریكی.
1932: ره‌فعه‌ت سه‌عید، سیاسه‌تمه‌داری میسری.
1937: بوبی چارلتۆن، یاریزان و راهێنه‌ری تۆپی پێی ئینگلیزی.
1942: ئه‌میتا باباجان، ئه‌كته‌ری هیندی.
1944: رودنی مارش، یاریزان و راهێنه‌ری تۆپی پێی ئینگلیزی.
1947: لۆكاس بابادیمۆس، سه‌ره‌ك وه‌زیرانی یۆنان.
1953: دیفید مورس، ئه‌كته‌ری ئه‌مریكی.
1956: نیكادۆر دوارتی فروتوس، سه‌رۆكی پاراگوای.
1961: عه‌مرو ده‌یاب، گۆرانیبێژی میسری.
1963: ئه‌میر فه‌یسه‌لی كوڕی حسێن، سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی ئه‌رده‌نی.
1970: شین تی یونگ، یاریزان و راهێنه‌ری تۆپی پێی كۆریای باشور.
1977: ئه‌حمه‌د سه‌فوه‌ت، ئه‌كته‌ری میسری.
1977: خالید ئه‌لقیش، ئه‌كته‌ری سوری.
1977: ماسیو بومه‌ر، ئه‌كته‌ری ئه‌مریكی.
1978: كالی، یاریزانی تۆپی پێی ئه‌نگۆلی.
1982: یاسر قه‌حتانی، یاریزانی تۆپی پێی سعودی.

وه‌فات:
1303:پاپا بونیفاچی هه‌شته‌م، پاپای كه‌نیسه‌ی رۆمانی كاسۆلیكی.
1347: ئیمبراتۆر لویسی چواره‌م، ئیمبراتۆری رۆمانیای پیرۆز.
1424: یان جیجكا، جه‌نه‌رالی چیكی.
1889: جیمس بریسكوت جول، زانای فیزیای ئینگلیزی، دانه‌ری یاسای جول.
1896: ئه‌نتۆن برۆكنز، مۆسیقاری نه‌مساوی.
1943: مه‌لا مه‌حمودی كۆیی، مه‌لای گه‌وره‌.
1963: ئیدیس بیاف، گۆرانیبێژی فه‌ره‌نسی.
1975: ئایه‌توڵڵا محه‌مه‌د مه‌ردۆخی، رووناكبیری كورد
1977: ئیبراهیم محه‌مه‌د ئه‌لحه‌مدی، سه‌رۆكی كۆماری یه‌مه‌نی عه‌ره‌بی.
1989: ماریون كینج هوبرت، زانای جیۆفیزیای ئه‌مریكی.
1992: محه‌مه‌د مه‌حمود ێه‌واف، زانا و بانگخوازی ئیسلامی عێراقی و دامه‌زرێنه‌ری ئیخوان موسلیمین له‌ عێراق.
1993: عوسمان سه‌بری، ناسراو به‌ ئاپۆ عوسمان، ناوبراو له‌ لایه‌ن سوریا و توركیا و فه‌ره‌نسه‌ 18 جار گیراوه‌.
2008: یورج هایده‌ر، سیاسه‌تمه‌داری نه‌مساوی.
2012: مسته‌فا ئه‌لئه‌سمه‌ر، چیرۆكنوس و رۆماننوسی میسری.
2013: وه‌دیع ئه‌لسافی، گۆرانیبێژ و ئاوازدانه‌ری لوبنانی.

جه‌ژن و بۆنه‌كان:
جه‌ژنی شۆڕش له‌ كۆماری مه‌قه‌دۆنیا.

PUKMEDIA ئا: حسێن هه‌ڵه‌بجه‌یی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket