riklam

پەرلەمانتارانی عیراق: سەرۆك بافڵ كارایی بەجموجوڵە سیاسییەكان لەبەغدا دەبەخشێت

کوردستان 05:38 PM - 2022-10-10
ئەرشیف

ئەرشیف

لەم چەند مانگەی دواییدا گۆڕەپانی سیاسی عیراق، جموجوڵی زیاتری بەخۆوە بینیوە لەپێناو دۆزینەوەی چارەسەرێك بۆ ئەو قەیرانەی رووبەڕووی بۆتەوە هەروەها لەپێناو كردنەوەی ئەو چەقبەستوییەی لەپرۆسەی سیاسیدا دروستبووە، لەم چوارچێوەیەدا بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بەكۆبونەوەی لەگەڵ هێز و لایەنە سیاسییە عیراقییەكان، گڕوتین و تەوژمێكی لەپرۆسەی سیاسی دا دروستكردووە، ماڵی (مام جەلال)یش لەبەغدا بووەتە ناوەندی كۆكردنەوەی سەرجەم هێز و لایەنە سیاسییەكان بەجیاوزی بیروبۆچونەكانیان.

لە دوو رۆژی رابردوودا، سەرۆك بافڵ تاڵەبانی لەگەڵ هەر یەك لە فالح فەیاز سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی و موسەننا سامەڕایی سەرۆكی هاوپەیمانی عەزم و رەیان كلدانی ئەمینداری گشتی بزوتنەوەی بابلیون و قەیس خەزعەلی ئەمینداری گشتی عوسائیبی ئەهلی حەق كۆبونەوەی ئەنجامداوە، نوێترین پێشهاتە سیاسییەكان و یەكخستنی هەوڵەكان لەپێناو چارەسەری كێشەكان و گەیشتن بەرێكەوتنی نیشتمانی، تەوەری سەرەكی كۆبونەوەكان بووە.

رۆڵی كارای سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی لەكوردستان و عیراق

دەربارەی دەرئەنجامی كۆبونەوەكان و دواین پێشهاتەكانی پەیوەندیدار بە هەوڵەكانی پێكهێنانی حكومەتی نوێی عیراق، ئەسوان كلدانی پەرلەمانتاری عیراق لە بزوتنەوی بابلیون تایبەت بە ماڵپەڕی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان (PUKMEDIA) رایگەیاند: "سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی رۆڵی كارا لەلێكتێگەیشتنی نێوان حیزبە كوردستانییەكان و گەیشتن بە لێكتیێگەیشتنی زیاتر لەگەڵ حیزب و  هێزە سیاسییە عیراقییەكاندا دەبینێت".

"لەكۆبونەوەی رۆژی شەممەی رابردوودا، باس لە چارەسەری زۆربەی كێشەكان كراوە و لەماوەی چەند رۆژی داهاتووشدا بارودۆخەكە یەكلایی دەبێتەوە، دوای رێكەوتن لەسەر كاندید سەرۆك كۆمار، هێزە شیعیەكانیش لەچوارچێوەی هاوپەیمانی بەڕێوەبردنی دەوڵەتدا كاندی سەرۆك وەزیران رادەسپێرن" كلدانی وایوت.

كەسایەتییەكی لێهاتوو چالاكە

پەرلەمانتاری هاوپەیمانی عەزم (فارس ئەلفارس) لەئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لەبارەی رۆڵی سەرۆك بافڵ دەڵێت: "بافڵ تاڵەبانی كەسالیەتییەكی لێهاتوو خاوەن كاریگەرییە، هەموو كوتلە پەرلەمانییەكانی عیراق هیوادارین كورد لەنێوان خۆیاندا لەسەر پرسی كاندیدی سەرۆك كۆمار بگەنە رێكەوتن، ئەمەش دەبێتە سەرەتای جوڵەیەكی ئەرێنی و تەندروست بەئاڕاستەی پێكهێنانی حكومەت و دواتریش دەروازەیەك دەكرێتەوە بۆ ئەنجامدانی كۆمەڵێك چاكسازی لەوانە: یاسای هەڵبژاردن و دیاریكردنی وادەی هەڵبژاردنی پێشوەختە و یاسای بودجە كەتائێستا بڕیاری لێنەدراوە و ژمارەیەك سێكتەری گرنگی لەسەر بەندە و خواستی هاووڵاتییانە".

"كورد ژمارەیەك سەركردەی سیاسی پێگەیشتوو كاریگەر و بەتوانای هەیە، ئێمە بەردەوام لەگەڵ گەڕانەوەی كوردین بۆ پرۆسەی سیاسی لەعیراق دا  بەئامانجی بنیاتنانی پرۆژە و دنیابینییەك كە لەخزمەت خەڵكی كوردستاندا بێت" پەرلەمانتارەكەی هاوپەیمانی عەزم وادەڵێت.

تەواوكاری هەنگاوەكانی سەرۆك مام جەلالە

سۆزان مەنسور وتەبێژی كوتلەی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لەلێدوانێكی بۆ (PUKMEDIA)لەبارەی هەنگاوەكانی سەرۆك بافڵ دەڵێت: " لەسەردانەكانی بۆ بەغدا، سەرۆك بافڵ رۆڵ و كاریگەری دروستكردووە، هەنگاوەكانی بەتەواوكاری رۆڵی سەرۆك مام جەلال دەزانین لە كۆكردنەوەی هێز و لایەنە جیاواز و ركابەرەكانی پرۆسەی سیاسی عیراق" هەروەها دەڵێت: "وەك كوتلەی یەكێتی بەردەوام لەگەڵ گفتوگۆ و لێكتێگەیشتنداین و ئامانجمان كۆكردنەوەی لایەنە جیاوازەكانە لەسەر مێزی گفتوگۆ، ئەوەی لەرابردووشدا روییدا وانەیەكی قورس بوو بۆ هەموان كە جگە لە گفتوگۆ هیچ دەرچەیەكی دیكە بۆ چارەسەری كێشەكان لەعیراقدا نییە".

پێكهێنانی حكومەت نزیكە

هەر لەبارەی پرسی پێكهێنانی حكومەتی نوێی عیراق، فازل دلێمی لە هاوپەیمانی عەزم بۆ (PUKMEDIA)  رایگەیاند: "دوای ئەو گفتوگۆیانەی لەنێوان هێز و لایەنە سیاسییەكاندا روویاندا، بارودۆخی سیاسیی لەعیراق بەرەو یەكلایی بونەوە دەچێت و پێشبینی دەكەین لەماوەی چەند رۆژی داهاتوودا هەنگاوەكان بەئاڕاستەی پێكهێنانی حكومەت دەبێت لەرێگەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراقەوە. 

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket